قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١


٢ ٢

ﭿ

٣ ٣



٤ ٤



٥ ٥

٦ ٦
208
سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 1

الٓرۚ تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡحَكِيمِ ١

پەیوەندی ئەم سورەتە بەسورەتی تەوبە (واتە: سورەتی پێشوو. و) ئەوەیە كەسورەتی پێشوو بەباسی پێغەمبەر(ﷺ) تەواو بوو، ئەم سورەتەش بەباسی پێغەمبەر(ﷺ) دەست پێدەكات، جگە لەوەش لەسورەتی پێشوو باسی قسە وباسی دووڕووەكان كرا لەكاتی دابەزینی ئایەتەكانی قورئان، لەم سورەتە باسی قسە وباسی كافرەكان دەكرێت لەكاتی دابەزینی ئایەتەكان. ئالوسى: ١١/ ٧٩.
پرسیار: چ پەيوەندييەك لەنێوان ئەم سورەتە وسورەتى پێشوودا هەيە؟

سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 3

إِنَّ رَبَّكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ

لەگەڵ ئەوەدا كەخوای گەورە دەیتوانی بەیەك چاوتروكان هەر هەموو دونیا دروست بكات (بەڵام بەشەش ڕۆژ دروستی كرد. و) ئەم كارەی خوداش دانایی تێدایە، ئەویش ئەوەیە كەخوای گەورە لەكارەكانیدا نەرم ومیهرەبانە. سەعدى: ٣٥٧.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە ئاسمانەكان وزەوى ودونياى بەيەك چاوتروكان دروست نەكرد؟

سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 3

مَا مِن شَفِيعٍ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ إِذۡنِهِۦۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمۡ فَٱعۡبُدُوهُۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ٣

هیچ كەسێك لەوانە ناتوانن بەبێ ئیزنی خودا تكاو شەفاعەت بكەن -ئەگەرچی زۆریش خاوەن ڕێز وبەقەدر بن- هەتا خوای گەورە خۆی ئیزنیان نەدات، تەنها ئیزینیش بەو كەسانە دەدات كەخۆی لێیان ڕازییە وتەنها لەوانە ڕازییە كەخاوەن ئیخلاسن ویەكخواپەرستن. سەعدى: ٣٥٧.
پرسیار: دوو مەرج دانراوە بۆ ئەوەى مرۆڤ بتوانێت لاى خواى گەورە تكا بكات، ئەو دوو مەرجە كامانەن؟

سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 4

إِنَّهُۥ يَبۡدَؤُاْ ٱلۡخَلۡقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ لِيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ بِٱلۡقِسۡطِۚ

(بالقسط):واتە: بەعەدالەت وداگەری، هۆی ژیانەوەی دوای مردن باس كراوە، چونكە دونیا شوێنی كار وكردەوەیە وپەسڵان شوێنی پاداشت وسزا، هەریەكە وبەگوێرەی كار وكردەوەی خۆی، كەواتە: زیندوبوونەوە ڕاستە وهیچ گومانێكی تێدا نییە. جەزائيرى: ٢/ ٤٤٨.
پرسیار: زيندوبوونەوەى دواى مردن چ حيكمەت وداناييەكى تێدايە؟

سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 4

وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَهُمۡ شَرَابٞ مِّنۡ حَمِيمٖ وَعَذَابٌ أَلِيمُۢ بِمَا كَانُواْ يَكۡفُرُونَ ٤

لە نێوان ئەو هەمووە ئێش وئازارە بەژانە، تەنها باسی ئاوی زۆر گەرم كرا، چونكە دەرخواردانی ئاوی كوڵاو وگەرم سەختترین سزایە لەناو ئەو سزایانەی كەناسراون. ابن عاشور: ١١/ ٩٣.
پرسیار: بۆچى تەنها ناوى ئاوى گەرم برا؟

سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 6

هُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ ٱلشَّمۡسَ ضِيَآءٗ وَٱلۡقَمَرَ نُورٗا وَقَدَّرَهُۥ مَنَازِلَ لِتَعۡلَمُواْ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلۡحِسَابَۚ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ ذَٰلِكَ إِلَّا بِٱلۡحَقِّۚ يُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ ٥ إِنَّ فِي ٱخۡتِلَٰفِ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَمَا خَلَقَ ٱللَّهُ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَتَّقُونَ ٦

خوای گەورە باسی ئەو دروستكراوانەی خۆی دەكات كەبەڵگەن لەسەر دەسەڵاتی تەواوی خۆی وگەورەیی سوڵتانی خۆی، خودایە كەئەو تیشكەی لەخۆر دەردەچێت كردوویەتی بەپرشنگ وئەوەی لەمانگ دەردەچێت كردوویەتی بەڕۆشنایی، ئەمیان هونەرێكە وئەوی تر هونەرێكی تر، خوای گەورە بەجیاوازی باسی كردن بۆ ئەوەی كەس تێكەڵیان نەكات (واتە: هەمووان بزانن دوو هونەری جیاوازن. و) جا خۆر سان (خان ودەسەڵاتدار)ی ڕۆژە ومانگیش سانی شەو، مانگیشی قۆناغ قۆناغ كرد، سەرەتا بەبچووكی دەردەكەوێت ودواتر هەم خۆی وهەم ڕۆشناییەكەیشی زیاد دەكات تا بەتەواوی وەك پەپكەی لێدێت وكامڵ دەبێت، دواتر كەم دەكاتەوە تا وەك پێشوی لێدێت ودەگەڕێتەوە دۆخی یەكەمجاری وبەو جۆرە مانگێك تەواو دەبێت. (زاناو شاعیر وعارفی گەورەی كورد مەلا عەبدوڵڵای بێتووشی دەفەرمووێت: مانگی یەكشەو وردە وردە زیاد دەكا ودەشنێتەوە.. تا جەمالی خۆی وەكو ڕووی تۆ بڕازێنێتـەوە.. تا دەگا بەچواردەیەم شەو تێدەگا ناگات بەتۆ.. جا لەداخا وردە وردە كەم دەكا ودەتوێتەوە. و). ابن كثير: ٤/ ٢٤٨.
پرسیار: بيركردنەوە لەدروستكراوەكانى خوا چ سوودێكى هەيە وبۆچى خواى گەورە باسى مانگ وخۆرى كردووە؟

سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 6

إِنَّ فِي ٱخۡتِلَٰفِ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَمَا خَلَقَ ٱللَّهُ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَتَّقُونَ ٦

خوای گەورە بەتایبەتی باسی ئەوانەی كردووە كەخاوەن تەقوان، چونكە تەقوا دەبێتە هۆی بیركردنەوە وڕامان. ئالوسى: ١١/٩٧.
پرسيار: چ سيفەتێك مرۆڤ بەرەو بيركردنەوەو ڕامان ڕادەكێشێت؟