قورئان
ﮕ
ﱂ
ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ
٤١ ٤١ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ
ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ٤٢ ٤٢ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ
ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ
٤٣ ٤٣ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ
ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ٤٤ ٤٤
ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ
ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ٤٥ ٤٥ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ٤٦ ٤٦ ﯚ ﯛ ﯜ
ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ
ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ٤٧ ٤٧
ٱنفِرُواْ خِفَافٗا وَثِقَالٗا وَجَٰهِدُواْ بِأَمۡوَٰلِكُمۡ وَأَنفُسِكُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ ٤١
جیهاد بەهۆی سەروەت وسامانەوە لەپێش جیهاد كردنە بەهۆی گیانەوە، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (وجاهدوا بأموالكم وأنفسكم في سبيل الله)(واتە: جیهاد بكەن بەماڵ وبەگیان، لەپێناوی خوای گەورەدا. و) چونكە ئەو كەسەی كەبەهۆی سەروەت وسامانەوە جیهاد دەكات ئەوە هەر لەڕاستیدا ئەو سەروەت وسامانەی بۆ خوای گەورە هەڵگرتووە، بەڵام ئەو كەسەی كەبەگیان جیهاد دەكات ئەوە ئومێدی ڕزگار بوونی گیانی لەدڵدایە. الجامع الكلام: ٣/ ٣٧٣.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە گرنگيى جيهاد كردن بەسەروەت وسامان ڕوون بكەرەوە.
وَجَٰهِدُواْ بِأَمۡوَٰلِكُمۡ وَأَنفُسِكُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ ٤١
واتە: ئەم كارە لەدونیا وقیامەتدا بۆ ئێوە باشترە، چونكە ئێوە بەهۆی سەروەت وسامان بەخشینەوە زیانێكی كەم دەبینن، لەبەرامبەردا خوای گەورە سەروەت وسامانی دوژمنان وەك تاڵانی ودەسكەوت بەئێوە دەبەخشێت، (جگە لەوەش) دیاری وبەخششێكی زۆری بۆ ئێوە هەڵگرتووە لەپەسڵاندا (پێتان دەدا). ابن كثير: ٢/ ٣٤٤.
پرسیار: بەباسكردنى نموونە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەجيهاد هەم لەڕووى دونيايى وهەم لەڕووى قيامەتەوە كارێكى چاك وباشە.
عَفَا ٱللَّهُ عَنكَ لِمَ أَذِنتَ لَهُمۡ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكَ ٱلَّذِينَ صَدَقُواْ وَتَعۡلَمَ ٱلۡكَٰذِبِينَ ٤٣
سوفیانی كوڕی عویەینە دەفەرمووێت: تەماشای لوتف ومیهرەبانی خودا بكەن! پێش ئەوەی سەركۆنەی پێغەمبەر(ﷺ) بكات بەهۆی تاوانەوە، باسی لێبووردەیی كردووە. بەغەوى: ٢/ ٢٨٩.
پرسیار: چۆن لەقورئانەوە فێرى ئەدەبى سەركۆنە كردن دەبين؟
لَا يَسۡتَـٔۡذِنُكَ ٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ أَن يُجَٰهِدُواْ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡۗ
هەواڵی ئەوەی داوە كەئەوانەی باوەڕیان بەخودا وڕۆژی دوایی هەیە، بۆ ڕۆیشتن بۆ جیهاد بەگیان وبەماڵ، داوای مۆڵەت ناكەن، چونكە ویستی ئەوانە بۆ كاری خێر وچاكە وایان لێدەكات بەبێ ئەوەی هان بدرێن خۆیان بچن بۆ جیهاد، چ جای ئەوەی بگات بەئەوەی كەبڕوبیانوو بهێننەوە بۆ ئەوەی مۆڵەتی نەچوونە جیهاد وەربگرن. سەعدى: ٣٣٨و ٣٣٩.
پرسیار: بۆچى باوەڕدارى ڕاستەقينە بۆ نەچوونە جيهاد بڕوبيانوو ناهێنێتەوە؟
وَلَوۡ أَرَادُواْ ٱلۡخُرُوجَ لَأَعَدُّواْ لَهُۥ عُدَّةٗ وَلَٰكِن كَرِهَ ٱللَّهُ ٱنۢبِعَاثَهُمۡ فَثَبَّطَهُمۡ وَقِيلَ ٱقۡعُدُواْ مَعَ ٱلۡقَٰعِدِينَ ٤٦
واتە: ئەگەر بیانویستایە كەبچن بۆ جیهاد، ئەوا بێگومان كەلوپەل وتوێشوی سەفەریان ئامادە دەكرد، دەی مادەم ئامادەیان نەكردووە ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەنییەتی چونە جیهادیان نییە. قورتوبى: ١٠/ ٢٢٩.
پرسیار: نيشانەى ڕاستەقينە بۆ جێبەجێ كردنى خواپەرستى چییە؟
لَوۡ خَرَجُواْ فِيكُم مَّا زَادُوكُمۡ إِلَّا خَبَالٗا وَلَأَوۡضَعُواْ خِلَٰلَكُمۡ يَبۡغُونَكُمُ ٱلۡفِتۡنَةَ وَفِيكُمۡ سَمَّٰعُونَ لَهُمۡۗ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ ٤٧
(لو خرجوا)واتە: ئەگەر دووڕووەكان دەهاتنە دەرێت (فيكم) لەگەڵ ئێوەدا (ما زادوكم إلا خبالًا)جگە خراپە وشەڕ هیچ سوودێكیان بۆ ئێوە نەدەبوو، خراپە وفەساد بەمانای ترس ودڵەڕاوكێ دروست كردن وسستی ولاوازی خستنە ناو ڕیزی باوەڕدارانەوە بەهۆی ترس وتۆقین وگەورەكردنی شتە ترسناكەكانە (ولأوضعوا خلالكم) پەلەیان دەكرد بۆ ئەوەی بەهۆی دووزمانی ودووڕووییەوە دوژمنایەتی وكینە بخەنە ناوتان. بەغەوى: ٢/ ٢٨٩.
پرسیار: كاريگەرى دووڕووەكان بەهۆی دروستكردنى ئاژاوە ودووزمانى وبەرپا كردنى فيتنە وفەساد ڕوون بكەرەوە.
وَفِيكُمۡ سَمَّٰعُونَ لَهُمۡۗ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ ٤٧
هەواڵی ئەوەی داوە كەلەڕیزی باوەڕداراندا كەسانی وا هەن (لەبەر سادەیی ودڵسافی خۆیان. و) داوای دووڕووەكان جێبەجێ دەكەن وقسەكانیان پەسەند دەكەن، جا مادەم ئەمە لەسەردەمی پێغەمبەردا(ﷺ) ڕوویداوە، كەواتە دوای ئەویش بێگومان هەر ڕوودەدات، لەناو باوەڕداراندا كەسانی وا دەبن كەقسەی دووڕووەكان پەسەند بكەن وداواكانیان جێبەجێ بكەن. الجامع الكلام: ٣/ ٣٧٤.
پرسیار: ئايا دووڕووەكان تەنها لەسەردەمى پێغەمبەردا(ﷺ) جێى مەترسى بوون يان هەموو سەردەمێك جێى مەترسين؟ ڕوونى بكەرەوە.