قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮔ

ﱂ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ
ﭧ ﭨ ﭩ ٧٠ ٧٠
ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ
ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ٧١ ٧١
ﭺ ﭻ
ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ
ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ
ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ
ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ٧٢ ٧٢
ﮫ
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ٧٣ ٧٣
ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ
ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ٧٤ ٧٤
ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ
ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ٧٥ ٧٥
186
سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 72

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَلَمۡ يُهَاجِرُواْ مَا لَكُم مِّن وَلَٰيَتِهِم مِّن شَيۡءٍ حَتَّىٰ يُهَاجِرُواْۚ وَإِنِ ٱسۡتَنصَرُوكُمۡ فِي ٱلدِّينِ فَعَلَيۡكُمُ ٱلنَّصۡرُ إِلَّا عَلَىٰ قَوۡمِۢ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَهُم مِّيثَٰقٞۗ

مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: ئەو گرۆی باوەڕدارانەش كەهەر لەشوێنەكەی خۆیان ماونەتەوە ونەهاتنەدەر -واتە: كۆچیان نەكرد. و- هەتا ئەوانیش دەرنەچن نابێت دۆستایەتیان بكەن، بەڵام ئەگەر ئەوان دەربارەی دینەكەیان یارمەتی لەنگۆ بخوازن لەسەرتانە كەئەنگۆ كۆمەكیان بكەن، مەگین لەدژی ئەوانەی دەگەڵ ئێوە هاوپەیمانن. و) ابن العربی دەفەرمووێت: مەگەر ئەوەی كەدیل یان پەككەوتە ولاواز بن ونەتوانن كۆچ بكەن، بەم جۆرە دۆستایەتی كردن ویارمەتیدانیان دروستە هەتا یەك كەس لەئێمە مابێت، تەنانەت ئەگەر بتوانین بۆ ڕزگار كردنی ئەوانە دەجەنگین، یان تەواوی سەروەت وسامانی خۆمان بۆ ئازادكردنیان ببەخشین، ئەوا دەیبەخشین، تەنانەت ئەگەر كار بگاتە ئەوەی كەهیچ كەسێك دیرهەمێكی بەدەستەوە نەمێنێت. ئەمە ڕاوبۆچوونی پێشەوا مالیك وتەواوی زانایانە، دەی كەواتە دەبێت بۆ بارودۆخی ئەمڕۆی موسڵمانان (انا لله وانا اليه راجعون) بڵێین، هەموو شتێك تەواوە، خەڵكی سەروەت وسامان وهێز ودەسەڵاتیان هەیە، كەچی برا موسڵمانەكانیان لەكۆت وزنجیردان (و كەسیش بەبای خەیاڵیا نایەت. و). قورتوبى: ١٠/ ٣٤٧.
پرسیار: ئەركى ئێمە لەبەرامبەر ئەو برا باوەڕدارانەدا كەديل ويەخسيرن، چییە؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 72

وَإِنِ ٱسۡتَنصَرُوكُمۡ فِي ٱلدِّينِ فَعَلَيۡكُمُ ٱلنَّصۡرُ إِلَّا عَلَىٰ قَوۡمِۢ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَهُم مِّيثَٰقٞۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ ٧٢

وقوله: (والله بما تعملون بصير) ئەمە هۆشداریە بۆ باوەڕداران، بۆ ئەوەی نەكات لەبەر دڵسۆزی بۆ برا باوەڕدارەكانیان بچن لەگەڵ ئەوانەدا بجەنگن كەپەیمان وبەڵێن لەنێوانیانایە، ئەم ئایەتەش ئەوە دەردەخات كەپابەندبوون بەبەڵێن وپەیمانەوە زۆر گرنگە ودەبێت ڕەچاو بكرێت وئەوەش دەگەیەنێت كەهیچ شتێك بەڵێن وپەیمان هەڵناوەشێنێتەوە، مەگەر ئەوەی كەئەوان كارێكی وەها بكەن كەبەئاشكرا دژی ئەو بەڵێن وپەیمانە بێت. ابن عاشور: ١٠/ ٨٧.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەڕستەى (والله بِما تَعمَلونَ بَصيرٌ) كۆتايى هاتووە؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 73

وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٍۚ إِلَّا تَفۡعَلُوهُ تَكُن فِتۡنَةٞ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَفَسَادٞ كَبِيرٞ ٧٣

خوای گەورە دۆستایەتی نێوان كافران وباوەڕدارانی پچڕاندووە، بەو واتایەی كەباوەڕدارانی كردووە بەدۆستی یەكتر وكافرانیشی كردووە بەدۆستی یەكتر. قورتوبى: ١٠/ ٨٧.
پرسیار: گوێ نەدانە دۆستايەتى ودوژمنايەتى (الولاء والبراء) چ مەترسيەكى هەيە؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 73

وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٍۚ إِلَّا تَفۡعَلُوهُ تَكُن فِتۡنَةٞ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَفَسَادٞ كَبِيرٞ ٧٣

واتە: لەناو تەواوی كافراندا هێزی دۆستایەتی لەناو خۆیان لەدژی ئێوە بوونی هەیە، مەیل وحەزێكی خێراش بۆ ئەو دۆستایەتیە هەیە، هەرچەند چەندین پارچەی جیاواز وتەنانەت دوژمنی یەكتریشن، بەڵام بانگخوزای شەیتان ئەوانی بەسیفەتی ئەوەی كەكافرن، كۆ كردووەتەوە، وەك چۆن بانگخوزای ئیمان وباوەڕ، هەموو باوەڕدارانی كۆ كردووەتەوە. بیقاعى: ٣/ ٢٥٢.
پرسیار: كافرەكان لەگەڵ ئەوەشدا كەگروپ گروپ وتەنانەت دوژمنى يەكتريشن، بەڵام لەشتێكدا لەگەڵ يەكدا تەباو هاوڕان، ئەو شتە چییە؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 73

وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٍۚ إِلَّا تَفۡعَلُوهُ تَكُن فِتۡنَةٞ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَفَسَادٞ كَبِيرٞ ٧٣

(إِلا تَفعَلُوهُ)واتە: ئەگەر لەگەڵ بڕواداراندا دۆستایەتی ولەگەڵ كافراندا دوژمنایەتی نەكەن، ئەوا (تَكُن فِتنَةٌ فِي الأرضِ وَفَسَادٌ كَبِيرٌ):لەسەرزەویدا فیتنە وفەساد وخراپەیەكی گەورە بڵاو دەبێتەوە، چونكە بەو كارە شەڕ وجەنگێكی بێ سنوور بەرپا دەبێت، جا ئەو كاتە حەق وناهەق تێكەڵ دەبێت، موسڵمان وكافر تێكەڵ دەبن، زۆرێك لەخواپەرستییەكان بواری جێبەجێ كردنیان بۆ نامێنێتەوە، وەك: جیهاد وكۆچ وهەموو مەبەستە سەرەكییەكانی شەریعەت وئاین، ئەگەر موسڵمانان لەناو خۆیاندا دۆستایەتی نەكەن هەموو ئەوانە لەكیس دەچن. سەعدى: ٣٢٨.
پرسیار: هەندێك لەو خراپەكاريانە باس بكە كەلەكاتى دوژمنايەتى نەكردن لەگەڵ كافر ودۆستايەتى نەكردن لەگەڵ باوەڕدارا ڕوو دەدەن.

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 74

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَهَاجَرُواْ وَجَٰهَدُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلَّذِينَ ءَاوَواْ وَّنَصَرُوٓاْ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ حَقّٗاۚ

(ئەوانەی كەباوەریان هێناوە وكۆچیان كردووە ولەپێناوی خوای گەورەدا جەنگاون ویارمەتی یەكتریان داوە. و) ئەوانە باوەڕداری ڕاستەقینەن، چونكە بەهۆی كۆچ كردن وهاوكاری كردنی یەكتر وجیهاد كردن لەبەرامبەر دوژمن -چ كافر بێت یان مونافق ودووڕوو- بیروباوەڕی خۆیان توندوتۆڵ وچەسپاو كردووە وئەوەیان ئیسپات كردووە كەباوەڕدارن. سەعدى: ٣٢٨.
پرسیار: بڕوادارى ڕاستەقينە چ سيفەتێكى هەيە؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 75

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنۢ بَعۡدُ وَهَاجَرُواْ وَجَٰهَدُواْ مَعَكُمۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ مِنكُمۡۚ وَأُوْلُواْ ٱلۡأَرۡحَامِ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلَىٰ بِبَعۡضٖ فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِۚ

ئەم برایەتیە لەنێوان باوەڕداراندا پلە وپایەكی مەزن وگرنگیەكی زۆری هەیە، تا كار گەیشتە ئەوەی كەپێغەمبەری خوا(ﷺ) برایەتیەكی تایبەتی -جگە لەو برایەتیە گشتیە كەلەنێو بڕواداراندا هەیە- لەنێوان ئەنصار وموهاجیرەكاندا دانا و(پیاوێكی ئەنصاری وپیاوێكی موهاجیری دەكردە برا، بەو جۆرە دوو دوو هەموو ئەنصارییەكان وموهاجیرەكانی كردە برا. و) تەنانەت لەسەرەتادا بەهۆی ئەو برایەتیەوە میراتیان لەیەكتری دەبرد، تا خوای گەورە ئەم ئایەتەی ناردە خوارەوە وفەرمووی: (وأولوا الأرحام بعضهم أولى ببعض في كتاب الله):واتە: تەنها كەسوكاری مردوو میرات لەمردووەكە دەبەن. سەعدى: ٣٢٨.
پرسیار: باسى شتێكى سەردەمى سەرەتاى ئيسلام بكە كەگرنگيى برايەتى لەنێو باوەڕداراندا دەردەخات.