قورئان
ﮔ
ﱁ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ
ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ٢٦ ٢٦ ﭥ ﭦ ﭧ
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
٢٧ ٢٧ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ
ﭸ ﭹ ﭺ ٢٨ ٢٨ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ
ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ٢٩ ٢٩ ﮐ ﮑ ﮒ
ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ
ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ٣٠ ٣٠ ﮣ ﮤ ﮥ
ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ٣١ ٣١ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ
ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ٣٢ ٣٢ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ
ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ٣٣ ٣٣
وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَآ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَأَوۡلَٰدُكُمۡ فِتۡنَةٞ
واتە: ماڵ ومنداڵ جەڕباندن وتاقیكردنەوەیەكە لەلایەن خوداوە بۆ ئێوە، خوای گەورە ماڵ ومنداڵی پێ بەخشیون بۆ ئەوەی تاقیتان بكاتەوە كەئایا لەبەرامبەر ئەو ناز ونیعمەتانەدا سوپاسی خودا دەكەن وگوێڕایەڵیی دەكەن، یا دەبێتە هۆی بێ ئاگایی وغەفڵەتی ئێوە لەخودا وفەزڵی ئەوان دەدەن بەسەر خوادا؟ ابن كثير: ٣/ ٢٨٨.
پرسیار: ماڵ ومنداڵ چ كاتێك خێر وبەكەتن وچ كاتێك دەبنە مايەى شەڕ وخراپە؟
وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَآ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَأَوۡلَٰدُكُمۡ فِتۡنَةٞ وَأَنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥٓ أَجۡرٌ عَظِيمٞ ٢٨
ئەگەر ژیر وتێگەیشتون، فەزڵی بەخششەكانی خوای گەورە بدەن بەسەر چێژێكی كەمی دونیایەكی بڕاوە وزوو تێپەڕ، چونكە مرۆڤی ژیر هەموو شتەكان لەبەر یەك ڕادەنێت وكامەیان لەهەمووان بەسوودتر بێت ئەوەیان هەڵدەبژێرێت. سەعدى: ٣١٩.
پرسیار: ئەم ئايەتە لێك ڕانانێكە لەنێوان دونيا وپەسڵاندا، ئەم مەبەستە ڕوون بكەرەوە.
وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَآ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَأَوۡلَٰدُكُمۡ فِتۡنَةٞ وَأَنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥٓ أَجۡرٌ عَظِيمٞ ٢٨
ئەم ئایەتە هۆشداریە بۆ خۆپاراستن لەئەو خیانەتەی كەمرۆڤ بەهۆی خۆشویستنی سەروەت وسامان وداراییەوە توشی دەبێت، واتە: خیانەت كردن لەدەستكەوت وتاڵانی ولەشتەكانی تری دونیا، جا بۆیە سەرەتا باسی ماڵی كرد پاشان منداڵ، چونكە خیانەتكردن لەسەروەت وساماندا زیاتر دەكرێت. ابن عاشور: ٩/ ٣٢٤.
پرسیار: بۆچى لەئايەتەكەدا سەرەتا باسى سەروەت وسامان كرا پاشان منداڵ؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن تَتَّقُواْ ٱللَّهَ يَجۡعَل لَّكُمۡ فُرۡقَانٗا
چونكە هەر كەسێك بەهۆی كردنی چاكە ووازهێنان لەخراپە، تەقوا وترسان لەخودا بكاتە پیشەی خۆی، ئەوە لەجیاكردنەوەی هەق وناهەقدا سەركەوتوو دەبێت. ابن كثير: ٢/ ٢٨٩.
پرسیار: جياكردنەوەى وردى هەق لەناهەق پێويستى بەجياكەرەوەيەكە، ئەو جياكەرەوە چۆن بەدەست دێت؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن تَتَّقُواْ ٱللَّهَ يَجۡعَل لَّكُمۡ فُرۡقَانٗا وَيُكَفِّرۡ عَنكُمۡ سَيِّـَٔاتِكُمۡ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡۗ وَٱللَّهُ ذُو ٱلۡفَضۡلِ ٱلۡعَظِيمِ ٢٩
(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: ئەی گەلی خاوەن باوەڕان! ئەگەر لەخودا بترسن، ئامێری جیا كردنەوەی پاك وپیستان پێ دەدات ولەخراپەتان دەبوورێ، خودا زۆر چاكەی لەلایە. و.).(إن تتقوا الله يجعل لكم فرقانًا):(ئەو ئامێرە بریتییە لە. و) ڕێگای هەڵاتن لەو گومانانەی كەلەبەرامبەر ئاییندا هەن. عیكریمە دەفەرمووێت: ڕێگایەكی ڕزگاری، واتە: ڕێگایەكی وا كەجیاوازی بخاتە نێوان ئێوە وئەو شتەی كەلێی دەترسن... ابن اسحاق دەفەرمووێت: پەردە ولەمپەرێك لەنێوان هەق وناهەق. بەغەوى: ٢/ ٢١٤.
پرسیار: مەبەست لە(فرقان) چییە؟ مرۆڤ چۆن دەتوانێت بەدەستى بهێنێت؟
وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمۡ وَأَنتَ فِيهِمۡۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ مُعَذِّبَهُمۡ وَهُمۡ يَسۡتَغۡفِرُونَ ٣٣
(وما كان الله معذبهم وهم يستغفرون)واتە: ئەگەر باوەڕیان هێنا وداوای لێبووردنیان لەخوا كرد، چونكە داوای لێبووردن (استغفر الله كردن. و) ئەمانێكە لەبەرامبەر سزادا، یەكێك لەپێشینە باشەكان فەرموویەتی: دوو ئەمانمان هەبوو لەبەرامبەر سزادا، یەكێكیان ڕۆیشت ویەكێكیان ماوە، پێغەمبەری خوا(ﷺ) ئەمانی یەكەم بوو، بەهۆی وەفاتیەوە ڕۆیشت، ئەمانی دووەم ماوە كەبریتییە لەاستغفرالله كردن. ابن جزى: ١/ ٣٤٣.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە گرنگى (استغفرالله) كردن باس بكە.
وَمَا كَانَ ٱللَّهُ مُعَذِّبَهُمۡ وَهُمۡ يَسۡتَغۡفِرُونَ ٣٣
خوای گەورە ئەوەی ڕاگەیاندووە كەسزای ئەو كەسە نادات كەداوای لێبووردن لەخودا دەكات، چونكە داوای لێبووردن ئەو تاوانانە دەشواتەوە ولەناویان دەبات كەدەبنە هۆی سزا. بەم پێیە سزا لەناو دەبات. الجامع الكلام: ٣/ ٢٦٨.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە ئەو كەسانە سزا نادات كە(استغفرالله) دەكەن؟