قورئان
ﮓ
ﱁ
١٩٦ ١٩٦ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ١٩٧ ١٩٧ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ١٩٨ ١٩٨ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ١٩٩ ١٩٩ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ٢٠٠ ٢٠٠ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ﮔ ٢٠١ ٢٠١ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
ﮛ ﮜ ٢٠٢ ٢٠٢ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ
ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ٢٠٣ ٢٠٣ ﯙ ﯚ ﯛ
ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ٢٠٤ ٢٠٤ ﯢ ﯣ
ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ٢٠٥ ٢٠٥ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ
ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ٢٠٦ ٢٠٦
وَهُوَ يَتَوَلَّى ٱلصَّٰلِحِينَ ١٩٦
باوەڕداری چاك، كاتێك بەهەڵبژاردنی ئیمان وتەقوا، پەروەردگار دەكەن بەدۆستی خۆیان وكەسانی تر -كە نە سوودیان بەدەستە ونە زیان- ناكەن بەدۆستی خۆیان، ئەوە لەپاداشتا خوای گەورەش ئەوانە دەكات بەدۆستی خۆی، بەرامبەریان میهرەبان دەبێت وبەهۆی ئەو شتانەی كەخێر وسوودی دونیا وپەسڵانی تێدابێت، یارمەتییان دەدات، بەهۆی بیروباوەڕەكەشیانەوە هەموو ئەو شتانەیان لێ دوور دەخاتەوە كەدەبنە مایەی زیان وناخۆشی. سەعدى: ٣١٢.
پرسیار: مرۆڤ چۆن دەبێت بەيەكێك لەو كەسانەى كەخواى گەورە دەيانكات بەدۆستى خۆى؟
وَأَعۡرِضۡ عَنِ ٱلۡجَٰهِلِينَ ١٩٩
ئەگەر كەسێك ڕەفتارێكی نەشیاوی لەگەڵ تۆدا كرد، وەك ئەو وەڵامی مەدەرەوە. بەغەوى: ٢/ ١٨٤.
پرسیار: ئەگەر كەسێك بەرامبەر بەتۆ بێ ئەدەبى كرد وجنێوى پێداى، چۆن چۆنى وەڵامى دەدەيتەوە؟
وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ نَزۡغٞ فَٱسۡتَعِذۡ بِٱللَّهِۚ إِنَّهُۥ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ٢٠٠
(نزغ)ی شەیتان واتە: وەسوەسە وورتەورتی شەیتان ودروستكردنی دڕدۆنگی وگومان لەشتی هەق وڕەوا وفەرمان كردن بەخراپە ووروژاندنی مرۆڤ بۆ توڕەبوون. خوای گەورە فەرمانی كردووە لەكاتێكی وەك ئەو كاتانەدا لەمەترسی خراپەی وشەڕی شەیتان پەنا بەخودا بگرین، وەك لەفەرمودەدا هاتووە: پیاوێك زۆر توڕە بوو، پێغەمبەر(ﷺ) فەرمووی: إِنِّي لَأَعْلَمُ كَلِمَةً، لَوْ قَالَهَا لَذَهَبَ عَنْهُ مَا يَجِدُ، لَوْ قَالَ: أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ. متفق عليه. واته: بەڕاستی من وشەیەك دەزانم ئەگەر بیڵێت ئەوە ئەو توڕەییەی لادەچێت، ئەگەر بڵێت: پەنا دەگرم بەزاتی (الله) لەشەیتانی بەنەفرەت كراو. ابن جزى: ١/ ٣٣٥.
پرسیار: چەند جۆرێك لەوەسوەسەكانى شەيتان باس بكە.
وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ نَزۡغٞ فَٱسۡتَعِذۡ بِٱللَّهِۚ إِنَّهُۥ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ٢٠٠
(فاستعذ بالله)واتە: داوای ڕزگاربوون لەوەسوەسەی شەیتان لەخودا بكە، چونكە خوای گەورە فەرمانی داوە لەكاتی وەسوەسەی شەیتاندا پەنا بەئەو بگرین. قورتوبى: ٩/ ٤٢٣.
پرسیار: مرۆڤى موسڵمان چۆن دەتوانێت بەپێى قورئان وەسوەسەى شەيتان لەخۆى دوور بخاتەوە؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ إِذَا مَسَّهُمۡ طَٰٓئِفٞ مِّنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ تَذَكَّرُواْ فَإِذَا هُم مُّبۡصِرُونَ ٢٠١
واتە: بەپەند وەرگرتن وبیركردنەوە، هەڵەكانی خۆیان دەبینن، سووددی فەرموویەتی: كاتێك كەهەڵدەخلیسكێن (واتە: توشی تاوانێك دەبن، یەكسەر. و) تەوبە دەكەن. بەغەوى: ٢/ ١٥٨.
پرسیار: مرۆڤى باوەڕدار كاتێك توشى تاوانێك دەبێت، چى دەكات؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ إِذَا مَسَّهُمۡ طَٰٓئِفٞ مِّنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ تَذَكَّرُواْ فَإِذَا هُم مُّبۡصِرُونَ ٢٠١
سەعیدی كوڕی جوبەیر دەفەرمووێت: مەبەسەتی كەسێكە كەلەكاتی توڕەییدا خودا وەبیر خۆی دەهێنێتەوە، ئیتر بەو هۆیەوە توڕەییەكەی نامێنێت. لەیث لەموجاهیدەوە دەگێڕێتەوە فەرموویەتی: كەسێكی مەبەسەتە كەبڕیاری تاوانێكی داوە، جا خودای وەبیر دێتەوە وواز لەتاوانەكە دەهێنێت. الجامع الكلام: ٢/ ٢٣٩.
پرسیار: مەبەسەت لە (إذا مسهم طائف من الشيطان تذكروا فإذا هم مبصرون) چ كەسانێكە؟
وَٱذۡكُر رَّبَّكَ فِي نَفۡسِكَ تَضَرُّعٗا وَخِيفَةٗ وَدُونَ ٱلۡجَهۡرِ مِنَ ٱلۡقَوۡلِ بِٱلۡغُدُوِّ وَٱلۡأٓصَالِ وَلَا تَكُن مِّنَ ٱلۡغَٰفِلِينَ ٢٠٥
ئەم فەرمانە یەكێكە لەو ئاداب وڕەوشتانەی كەدەبێت مرۆڤ بەشێوەیەكی شیاو ڕەچاوی بكات، واتە: زیكری زۆری خودا لەشەو وڕۆژدا -بە تایبەت ئەمسەر وئەوسەری ڕۆژ- (واتە: بەیانیان وئێواران. و) لەگەڵ ئیخلاس وملكەچی وئارامی وخاكێتی ودڵسافی وزمانیش لەكاتی زیكرەكەدا بەئەدەب وشەرم وویقارەوە بەڕەچاو كردنی نزا وپاڕانەوەكانەوە، بەئاگاداری دڵەوە ودوور لەغەفڵەت وبێ ئاگایی، (ئەوە گیرایە. و) چونكە خوای گەورە نزای كەسێك گیرا ناكات كەلەدڵێكی بێ ئاگاوە دەپاڕێتەوە. سەعدى: ٣١٤.
پرسیار: ئەم ئايەتە بەڵگە بۆ يەكێك لەو مەرجانەى كەدەبنە هۆكارى گيرابوونى نزا وپاڕانەوە وزيكرى خودا، ئەو مەرجە كامەيە وڕوونى بكەرەوە.