قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



١٨٨ ١٨٨


ﭿ
١٨٩ ١٨٩


١٩٠ ١٩٠

١٩١ ١٩١
١٩٢ ١٩٢

١٩٣ ١٩٣


١٩٤ ١٩٤

ﯿ
١٩٥ ١٩٥
175
سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 188

قُل لَّآ أَمۡلِكُ لِنَفۡسِي نَفۡعٗا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُۚ

(قل لا أملك لنفسي نفعًا)واتە: ناتوانم هیچ سوودێك بەخۆم بگەیەنم (ولا ضرًّا) ناشتوانم هیچ زیانێك لەخۆم دوور بخەمەوە (مەگەر بەئیزنی خودا، واتە: هەر شتێك خوای گەورە ئیزنی لەسەر بوو ئەوە دەتوانم بیكەم وهەر شتێك خوای گەورە ئیزنی لەسەر نەبوو ناتوانم بیكەم. و). بەغەوى: ٢/ ١٧٨.
پرسیار: ئايا هيچ كەسێك بەبێ ئيزنى خواى گەورە دەتوانێت ببێت بەخاوەنى سوود وزيان بۆ خۆى يان بۆ كەسى تر؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 188

إِنۡ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٞ وَبَشِيرٞ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ١٨٨

مزگێنیدان وترساندنی تایبەت كرد بەباوەڕدارانەوە، چونكە تەنها باوەڕداران لەمزگێنی وترساندن سوود وەردەگرن. ابن جزى: ١/ ٣٣٢.
پرسیار: يۆچى مزگێنى وترساندنى تايبەت كرد بەباوەڕدارانەوە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 190

فَلَمَّآ أَثۡقَلَت دَّعَوَا ٱللَّهَ رَبَّهُمَا لَئِنۡ ءَاتَيۡتَنَا صَٰلِحٗا لَّنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّٰكِرِينَ ١٨٩ فَلَمَّآ ءَاتَىٰهُمَا صَٰلِحٗا جَعَلَا لَهُۥ شُرَكَآءَ فِيمَآ ءَاتَىٰهُمَاۚ

(فلما آتاهما صالحًا): واتە: (كاتێك كەمنداڵێكی شیاوی پێدان) بەو جۆرەی كەخۆیان داوایان كردبوو ناز ونیعمەتی خودایان لەسەر كامڵ بوو (جعلا له شركاء فيما آتاهما) واتە: سەبارەت بەدروستبوونی منداڵەدا كەخوای گەورە بەتەنها دروستی كرد وبەوانی بەخشی وچاوی دایك وباوكی پێ ڕوون كردەوە، هاوەڵ وشەریكیان بۆ خوای گەورە بڕیاردا ومنداڵەكەیان بەرەو بەندایەتی كردن بۆ غەیری خوا ڕاكێشا، یان بەجۆرێكی تر: ناوێكیان لەمنداڵەكە نا كەمانای بەندایەتی بۆ غەیری خوای تێدایە، وەك: عبدالحارث، عبدالكعبە و... یان لەكاتی پەرستشدا هاوڕێی وشەریكیان بۆ خوا بڕیار داوە، ئەوەش لەدوای ئەوەی كەخوای گەورە ناز ونیعمەتێكی وای پێداون كەهیچ یەك لەبەندەكانی خوا توانای بەخشینی ناز ونیعمەتی لەو جۆرەی نییە. سەعدى: ٣١١.
پرسیار: دوو جۆر لەجۆرەكانى ناسوپاسى لەبارەى ناز ونيعمەتى منداڵەوە باس بكە.

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 190

فَلَمَّآ أَثۡقَلَت دَّعَوَا ٱللَّهَ رَبَّهُمَا لَئِنۡ ءَاتَيۡتَنَا صَٰلِحٗا لَّنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّٰكِرِينَ ١٨٩ فَلَمَّآ ءَاتَىٰهُمَا صَٰلِحٗا جَعَلَا لَهُۥ شُرَكَآءَ فِيمَآ ءَاتَىٰهُمَاۚ

دواتر منداڵەكان بۆ ماوەیەكی دیاریكراو لەزگی دایكەكانیاندا دەمێننەوە، لەو ماوەدا هەر چاویان لەسەر كۆرپەلەكەیە وداوا لەخوای گەورە دەكەن كەساغ وسەلامەت بێتە دونیا، خوای گەورە ئەو داواكاریەیان جێبەجێ دەكات، ئەوان بەمرازی خۆیان دەگەیەنێت، دەی ئیتر مەگەر خوای گەورە شیاوی ئەوە نییە بیپەرستن وهیچ كەسێك نەكەن بەهاوەڵ وشەریكی وئایینەكە بەڕێكوپێكی هەر بۆ ئەو بێت؟ بەڵام جاری وا هەیە بەپێچەوانەی ئەمە كارەكە سەردەگرێت، واتە: هاوڕێ وشەریك بۆ خوا بڕیار دەدەن (ما لا يخلق شيئًا وهم يخلقون * ولا يستطيعون لهم) أي: لعابديها (نصرًا ولا أنفسهم ينصرون). . (شەریكی وەها بۆ خوای گەورە بڕیار دەدەن كەتوانای دروست كردن وخەلق كردنی هیچیان نییە وخۆیان دروستكراون، ناشتوانن سوود بەو كەسانە بگەیەنن كەدەیانپەرستن، تەنانەت توانای ئەوەشیان نییە سوود بەخۆیان بگەیەنن چ جای كەسی تر. و). سەعدى: ٣١١.
پرسیار: لەسەر بنەماى ئەم ئايەتە نموونەيەك بۆ نەفامى ونەزانى موشريكەكان باس بكە.

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 195

أَلَهُمۡ أَرۡجُلٞ يَمۡشُونَ بِهَآۖ أَمۡ لَهُمۡ أَيۡدٖ يَبۡطِشُونَ بِهَآۖ أَمۡ لَهُمۡ أَعۡيُنٞ يُبۡصِرُونَ بِهَآۖ أَمۡ لَهُمۡ ءَاذَانٞ يَسۡمَعُونَ بِهَاۗ قُلِ ٱدۡعُواْ شُرَكَآءَكُمۡ ثُمَّ كِيدُونِ فَلَا تُنظِرُونِ ١٩٥

دواتر خوای گەورە بەمەبەستی سەركۆنە كردنی ئەقڵ وئاوەزی ئەوانە فەرمووی: (ألهم أرجل يمشون بها أم لهم أيد يبطشون بها أم لهم أعين يبصرون بها أم لهم آذان يسمعون بها) واتە: ئێوە لەپەرستراوەكەتان باشترن! ئیتر بۆ دەیانپەرستن؟ مەبەست ئەوەیە كەباسی نەزانی ونەفامی ئەوانە بكرێت. قورتوبى: ٩/ ٤١٦.
پرسیار: لەژێر ڕۆشنايى ئايەتەكەدا ئەوە ڕوون بكەرەوە كەخواى گەورە چ شتێكى لەهاوەڵپەرستان بەڕێزتر داناوە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 195

أَلَهُمۡ أَرۡجُلٞ يَمۡشُونَ بِهَآۖ أَمۡ لَهُمۡ أَيۡدٖ يَبۡطِشُونَ بِهَآۖ أَمۡ لَهُمۡ أَعۡيُنٞ يُبۡصِرُونَ بِهَآۖ أَمۡ لَهُمۡ ءَاذَانٞ يَسۡمَعُونَ بِهَاۗ قُلِ ٱدۡعُواْ شُرَكَآءَكُمۡ ثُمَّ كِيدُونِ فَلَا تُنظِرُونِ ١٩٥

لاقەكان ودەستەكان وچاوەكان وگوێچكەكانی بەتایبەتی باس كرد، چونكە ئەوانە هۆكار وئامێری زانیاری وەرگرتن وهەوڵدان وداكۆكی كردنن لەخۆ. ابن عاشور: ٩/ ٢٢٢.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا تەنها باسى لاق ودەست وچاو وگوێ كراوە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 195

قُلِ ٱدۡعُواْ شُرَكَآءَكُمۡ ثُمَّ كِيدُونِ فَلَا تُنظِرُونِ ١٩٥

بڕۆن بۆ دژایەتی كردنی من هاوكاری لەپەرستراوەكانی خۆتان وەربگرن، نە ئێوە ونە پەرستراوەكانتان توانای زیان گەیاندنتان بەمن نییە. مەبەستی ئایەتەكە ئەوەیە كەلەوەڵامی ئەواندا باسی ئەوە بكات كەپەرستراوەكانیان توانای زیان گەیاندنیان بەخودا نییە، هەروەها ئاماژەشە بۆ ئەوەی كەمرۆڤ تەنها پشت بەخودا ببەستێت وهیچ كەسێكی تر جگە لەخوا هیچ كارێكی بەدەست نییە. ابن جزى: ١/ ٣٣٣.
پرسیار: داواكردنى شتێك لەغەيرى خوا كەتەنها لەدەسەڵاتى خوادايە، نيشانەى چییە؟