قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


١٤٤ ١٤٤



١٤٥ ١٤٥

ﭿ


١٤٦ ١٤٦


١٤٧ ١٤٧


١٤٨ ١٤٨


١٤٩ ١٤٩
168
سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 144

قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ إِنِّي ٱصۡطَفَيۡتُكَ عَلَى ٱلنَّاسِ

خوای گەورە ئەوەی باس كردووە كەڕووی لەحەزرەتی موسا كردووە وفەرموویەتی: تۆمان بەپەیام وگفتوگۆ لەگەڵ خۆمدا، هەڵبژاردووە وفەزڵم داوی بەسەر هەموو ئەوانەی كەلەسەردەمی تۆدا دەژین، بێگومان حەزرەتی موحەممەد(ﷺ) سەروەر وگەورەی تەواوی نەوەكانی ئادەمە، بۆیە خوای گەورە كردی بەكۆتا پێغەمبەرو كۆتا نێردە (رسول)ی خۆی، واتە: كەسێكە كەهەتا قامی قیامەت شەریعەتەكەی دەمێنێتـەوە وئەوانەی كەپەیڕەوی لەو دەكەن لەپەیڕەوانی هەموو پێغەمبەرانی تر زۆرترن (تەنانەت لەگاور ومەسیحیش زۆرترن، چونكە مەسیحییەكان لەسەر ئایینی حەزرەتی عیسا نەماونەتەوە ووەك ئەوە وایە هیچ پەیوەندییەكیان بەحەزرەتی عیساوە نەبێت. و). ابن كثير: ٢/ ٢٣٦.
پرسیار: ئايا ئەم ئايەتە بەڵگەيە لەسەر ئەوەى كەحەزرەتى موسا لەپێغەمبەرى ئيسلام مەزنترە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 144

قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ إِنِّي ٱصۡطَفَيۡتُكَ عَلَى ٱلنَّاسِ بِرِسَٰلَٰتِي وَبِكَلَٰمِي

واتە: لەناو هەموو ئەو خەڵكەی كەلەسەردەمی تۆدا هەبوون، تۆم هەڵبژارد. هەندێك دەڵێن: خوای گەورە بەحەزەرتی موسای فەرمووە: ئەی موسا! دەزانیت بۆچی لەناو هەموو خەڵكدا تۆم هەڵبژارد بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ خۆمدا؟ حەزرەتی موسا فەرمووی: نەخێر! خوای گەورە فەرمووی: چونكە بەرامبەر بەمن هیچ كەسێك وەك تۆ ملكەچ وخاكی نەبوو. ابن كثير: ٢/ ٢٣٧.
پرسیار: بۆچى لەناو هەموو خەڵكى ئەو سەردەمەدا خواى گەورە حەزرەتى موساى هەڵبژارد وگفتوگۆى لەگەڵدا كرد؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 145

فَخُذۡهَا بِقُوَّةٖ وَأۡمُرۡ قَوۡمَكَ يَأۡخُذُواْ بِأَحۡسَنِهَاۚ سَأُوْرِيكُمۡ دَارَ ٱلۡفَٰسِقِينَ ١٤٥

(فخذها بقوة) واتە: بەهەوڵ وتێكۆشانەوە. هەندێك دەڵێن: بەدڵێكی بەهێزەوە ئیرادەیەكی پۆڵایینەوە، چونكە ئەگەر بەدڵێكی سست وئیرادەیەكی لاوازەوە وەریبگرتایە توشی كەمتەرخەمی دەهات. بەغەوى: ٢/ ١٥٢.
پرسیار: لەبارەى كاركردن بەسرووش وپەيڕەوى لەسرووشەوە چ فەرمانێكمان پێ كراوە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 145

فَخُذۡهَا بِقُوَّةٖ وَأۡمُرۡ قَوۡمَكَ يَأۡخُذُواْ بِأَحۡسَنِهَاۚ سَأُوْرِيكُمۡ دَارَ ٱلۡفَٰسِقِينَ ١٤٥

ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئەو شتانەی كەلەلایەن خوداوە دادەبەزن، هەندێكیان چاك وهەندێكیان چاكترن. الجامع الكلام: ٣/ ١٩٨.
پرسیار: خۆ نزيك كردنەوە لەخودا بەهۆی پەيڕەوى لەسرووش، پلە وپايەى جياوازى هەيە، ئەم قسەيە بەپێى ئايەتەكە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 146

سَأَصۡرِفُ عَنۡ ءَايَٰتِيَ ٱلَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ وَإِن يَرَوۡاْ كُلَّ ءَايَةٖ لَّا يُؤۡمِنُواْ بِهَا وَإِن يَرَوۡاْ سَبِيلَ ٱلرُّشۡدِ لَا يَتَّخِذُوهُ سَبِيلٗا وَإِن يَرَوۡاْ سَبِيلَ ٱلۡغَيِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلٗاۚ

ابن عەباس دەفەرمووێت: واتە: ئەو كەسانەی كەپۆز بەسەر بەندەكانمدا لێدەدەن وخۆیان بەزل دەزانن ولەگەڵ دۆستەكانمدا دەجەنگن بۆ ئەوەی كەباوەڕ بەمن نەهێنن. واتە: بەم زووانە كارێك دەكەم ئیتر ئەوانە هەرگیز پەیامی من وەرنەگرن وبەڕاستی نەزانن. بەهۆی ئەوەی كەدوژمنایەتییان لەگەڵ حەق وڕاستەقینەدا كردووە، لەهیدایەت وڕێنوێنی خۆم بێبەشیان دەكەم، وەك خۆی فەرموویەتی: ﴿فَلَمَّا زَاغُوٓاْ أَزَاغَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمۡ﴾ [الصف: 5].واته: چونكە ئەوانە ڕێگەی هەقیان كل كرد ولایاندا، خوای گەورەش (لە تۆڵەی ئەوەدا) دڵەكانیانی كەچ كرد ولەڕێی لادا. بەغەوى: ٢/ ١٥٢.
پرسیار: سەختترين سزاى خۆبەزلزانەكان چییە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 146

سَأَصۡرِفُ عَنۡ ءَايَٰتِيَ ٱلَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ

یەكێك لەپێشینە باشەكان فەرموویەتی: مرۆڤی زۆر شەرمن ومرۆڤی لەخۆبایی نابنە زانا. یەكێكی تر دەفەرمووێت: كەسێك كەنەتوانێت تاوێك (یان كاتژمێرێك. و) لەبەر فێربوونی زانست دان بەخۆدا بگرێت وسەبر بكات، ئەوە بۆ هەتا هەتایە لەناو نەزانیدا دەتلێتەوە. ابن كثير: ٢/ ٢٣٧.
پرسیار: لەم ئايەتەدا هەندێك لەئادابەكانى فێرخواز باسكراوە، تۆش يەك دانە لەوانە باس بكە وڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 146

سَأَصۡرِفُ عَنۡ ءَايَٰتِيَ ٱلَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ

چونكە تەنها ئەو كەسە دەتوانێت دەست لەقورئان بدات كەلاشەی پاك وخاوێن بێت (واتە: لەشی گران نەبێت ودەستنوێژیشی هەبێت. و) جا ماناكانی قورئانیش كەدیوی ناوەوەی قورئانن، تەنها ئەو دڵانە دەتوانن وەری بگرن كەخاوێنن، ئەو دڵانەی كەپیس وپۆخڵن ناتوانن ماناكانی قورئان وەربگرن، ئەم قسەیە قسەیەكی ڕاستە، ئەوەتا خوای گەورە دەفەرمووێت: (سأصرف عن آياتي الذين يتكبرون في الأرض بغير الحق). واتە: بەم زووانە ڕووی ئەوانە وا بەناحەق لەسەرزەوی فیز دەنوێنن، لەنیشانەكانی خۆم وەردەسوڕێنم. یەكێك لەپێشینە باشەكان فەرموویەتی: واتە: دڵیان لەتێگەیشتنی قورئان بێبەش دەكەین. الجامع الكلام: ٣/ ١٩٨.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەمەترسى خۆبەزلزانى ئەوەيە كەسەردەكێشێت بۆ تێنەگەيشتن لەقورئان.