قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮓ

ﱀ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ٦٨ ٦٨ ﭙ ﭚ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ
ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ
٦٩ ٦٩
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ٧٠ ٧٠

ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ
ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ
ﮣ ٧١ ٧١
ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
٧٢ ٧٢
ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ
ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ٧٣ ٧٣
159
سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 68

أُبَلِّغُكُمۡ رِسَٰلَٰتِ رَبِّي وَأَنَا۠ لَكُمۡ نَاصِحٌ أَمِينٌ ٦٨

پێغەمبەران هەموویان ڕەوانبێژ وزمان پاراو وخێرخواز وئەمانەتدار بوون. ابن كثير: ٢/ ٢١٥.
پرسیار: بانگخوزا دەبێت چ سيفەتێكى هەبێت؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 69

وَٱذۡكُرُوٓاْ إِذۡ جَعَلَكُمۡ خُلَفَآءَ مِنۢ بَعۡدِ قَوۡمِ نُوحٖ وَزَادَكُمۡ فِي ٱلۡخَلۡقِ بَصۜۡطَةٗۖ فَٱذۡكُرُوٓاْ ءَالَآءَ ٱللَّهِ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ ٦٩

دوای ئەوەی فەرمانی یەكخواپەرستی پێكردن، ئەو ناز ونیعمەتانەی وەبیر هێنانەوە كەخوای گەورە پێی بەخشیون، لەحاڵێكدا دان بەوەدا دەنێن كەئەو ناز ونیعمەتانە تەنها لەلایەن خوداوە نێردراون، چونكە بەدیهێنان وفەرمان كردن تایبەتن بەخودا، بەو ئامانجەی كەلەپەرستنیش بۆ خوای گەورە یەكلایی بكەنەوە وتەنها ئەو بپەرستن. ابن عاشور: ٨/ ٢٠٤.
پرسیار: بۆچى دواى ئەوەى فەرمانى بەیەكخواپەرستى كرد، ناز ونيعمەتەكانيشى باس كرد؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 69

وَٱذۡكُرُوٓاْ إِذۡ جَعَلَكُمۡ خُلَفَآءَ مِنۢ بَعۡدِ قَوۡمِ نُوحٖ وَزَادَكُمۡ فِي ٱلۡخَلۡقِ بَصۜۡطَةٗۖ فَٱذۡكُرُوٓاْ ءَالَآءَ ٱللَّهِ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ ٦٩

ئەم یاداوەریە سوور وساف باسی ناز ونیعمەت دەكات وبەئاماژەش هەڕەشە دەكات ودەفەرمووێت: گەلی نوح (سڵاوی خوای لەسەربێت) بەهۆی هاوەڵپەرستی وشیركەوە، بەسزای خوای گەورە گەیشتن وخوای گەورە ڕیشەكێشی كردن، جا هەر كەسێك وەك ئەوان خۆی توشی شیرك وهاوەڵپەرستی بكات، ئەوە زۆر نزیكە وەك ئەوان گرفتاری سزای خوای گەورە ببێت. ابن عاشور: ٨/ ٢٠٥.
پرسیار: ئايا دەكرێ كۆمەڵگا هەموو پێكەوە بەر سزاى خواى گەورە بكەون؟ بەپێى ئەم ئايەتە ڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 69

وَٱذۡكُرُوٓاْ إِذۡ جَعَلَكُمۡ خُلَفَآءَ مِنۢ بَعۡدِ قَوۡمِ نُوحٖ

ئێوەی كردە جێنشینی ئەو گەلانەی كەپێغەمبەرانی خۆیان بەدرۆزن زانی وبەو هۆیەوە تیاچوون، واتە: خوای گەورە ئەوانی لەناوبرد وئێوەی هێشتەوە، بۆ ئەوەی پیشانی ئێوەشی بدات كەچۆن چۆنی كار وكردەوە دەكەن، جا خۆتان لەوە بپارێزن كەپێغەمبەران بەدرۆزن بزانن ووەك گەلانی پێشوو مەكەن، با ئێوەش توشی ئەو بەڵا وموسیبەتانە نەبن كەئەوان توشی بوون. سەعدى: ٢٩٤.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى هود باسى گەلەكەى حەزرەتى نوحى بۆ گەلەكەى خۆى گێڕايەوە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 70

قَالُوٓاْ أَجِئۡتَنَا لِنَعۡبُدَ ٱللَّهَ وَحۡدَهُۥ وَنَذَرَ مَا كَانَ يَعۡبُدُ ءَابَآؤُنَا فَأۡتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ ٧٠

گەلی عاد بەحەزرەتی هودیان گوت: تۆ بۆ ئەوە هاتووی كەهەڕەشەی ئەوەمان لێ بكەیت سزای خوامان بەسەردا دابارێت؟ هەر لەبەر ئەوەی كەئێمە لەسەر ئایینی خۆمانین، دەتەوێت بمانترسێنیت وتەنها الله بپەرستین وتەنها ملكەچی ئەو بین وفەرمان لەو وەربگرین وواز لەپەرستنی خوداكان وبتەكانمان بهێنین؟ ئەو خودا وبتانەی كەباب وباپیرانمان دەیانپەرستن هەمووی وێڵ بكەین؟ دەی ئێمە كاری وا ناكەین وشوێنی قسەكانی تۆ ناكەوین وگوێ بۆ بانگەوازەكەت ناگرین، ئەگەر ڕاست دەكەیت ئەو سزایە دابارێنە بەسەر ماندا كەباست دەكرد، با لەسەر ئەوەی كەوەك تۆ یەكخواپەرست نین وبتەكانمان دەپەرستین، سزامان بۆ دابارێت ئەگەر ڕاست دەكەیت؟!. تەبەرى: ١٢/ ٥٢٠.
پرسیار: گەلى عاد چ شتێكيان بەحەزرەتى هود دەگوت؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 71

قَالَ قَدۡ وَقَعَ عَلَيۡكُم مِّن رَّبِّكُمۡ رِجۡسٞ وَغَضَبٌۖ أَتُجَٰدِلُونَنِي فِيٓ أَسۡمَآءٖ سَمَّيۡتُمُوهَآ أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُم مَّا نَزَّلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلۡطَٰنٖۚ

(أَتُجَادِلُونَنِي فِي أَسمَاءٍ سَمَّيتُمُوها ) خوای گەورە دەفەرمووێت: ئێوە لەبارەی ئەو ناوانەوە جەنگ لەگەڵ من دەكەن كەبەبتەكانتان ناوە، جا ئەو بتانە نە سوودیان هەیە نە قازانج؟ ( أَنتُم وآبَاؤُكُم مَّا نَزَّلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلۡطَٰنٖ )واتە: خۆتان وباب وباپیرتان دروستتان كردوون وناوتان لێناون. خوای گەورە هیچ بەڵگەیەكی پێ نەداون كەبەدەستتانەوە بێت، هیچ بیانوویەكیشتان نییە بیكەن بەبەهانە، پەرستش تەنها بۆ كەسێك دەكرێت كەخاوەنی سوود وزیانە، پاداشتی چاكەكاران بداتەوە وسزای خراپەكارن بدات، ڕزق وڕۆزی بدات وبیشیگرێتەوە، هەرچی دار وبەرد وئاسن ومسە ئەوە هیچیان لێ نایەت ونە زیانیان هەیە نە قازانج!. تەبەرى: ١٢/ ٥٢٠.
پرسیار: ئايا هيچ بەهانە وبيانوويەك هەيە بۆ بتپەرستى؟ بۆچى؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 73

قَدۡ جَآءَتۡكُم بَيِّنَةٞ مِّن رَّبِّكُمۡۖ هَٰذِهِۦ نَاقَةُ ٱللَّهِ لَكُمۡ ءَايَةٗۖ فَذَرُوهَا تَأۡكُلۡ فِيٓ أَرۡضِ ٱللَّهِۖ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٖ فَيَأۡخُذَكُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ ٧٣

(بينة من ربكم) واتە: نیشانەیەكی ئاشكرا، كەبریتییە لەوشترە مێنگەكە، جا بۆ گەورە ڕاگرتنی ئەو وشترە كەنیشانەیە لەلایەن خوداوە، یان بۆ ئەوەی بەبێ نێر دروستی كردووە ولەتۆوی هیچ وشترێك نەبووە، خوای گەورە تایبەتی كرد بەخۆیەوە (و فەرمووی: وشترەكەی خودا. و). كافرەكان داوایان لەحەزرەتی صاڵح كردبوو كەلەتاشە بەردێك وشترێك بهێنێتە دەرەوە، پەیمانیشیان پێدا ئەگەر وشترێك لەو تاشە بەردە بهێنێتە دەرەوە بڕوا بەصاڵح بهێنن وموسڵمان ببن، جا لەكاتێكدا هەمووان سەیری تاشە بەردەكەیان دەكرد، تاشە بەرد بوو بەدوو كەرتەوە ووشترێكی مێنگەی لێ هاتە دەرەوە، دواتر ئەو وشترە مێنگەیە بەچكەیەكیشی هێنایە دونیا، جا بەو هۆیەوە هەندێكیان بڕوایان بەحەزرەتی صاڵح هێنا وهەندێكیشیان لەسەر كوفری خۆیان مانەوە. ابن جزى: ١/ ٣٦٠.
پرسیار: كەسێك كەنییەتى ئەوە نەبێت ڕێنوێنى وەربگرێت، لەكاتى گفتوگۆدا تاكە مەبەستى ئەوەيە كەلايەنى بەرامبەر بشكێنێت وبەس! بەپێى ئايەتەكە ئەم قسەيە ڕوون بكەرەوە.