قورئان
ﮓ
ﱀ
ﭠ ﭡ ﭢ ١٢ ١٢ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ
ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ١٣ ١٣ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
١٤ ١٤ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ١٥ ١٥ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ١٦ ١٦ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ
ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ١٧ ١٧ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ١٨ ١٨ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ١٩ ١٩ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ
ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ
ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ٢٠ ٢٠ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ٢١ ٢١
ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ
ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ
ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ٢٢ ٢٢
قَالَ مَا مَنَعَكَ أَلَّا تَسۡجُدَ إِذۡ أَمَرۡتُكَۖ قَالَ أَنَا۠ خَيۡرٞ مِّنۡهُ خَلَقۡتَنِي مِن نَّارٖ وَخَلَقۡتَهُۥ مِن طِينٖ ١٢
ئیبلیسی نەفرەت لێكراو بیانووی سەجدە نەبردنی بۆ بابە ئادەم بەم جۆرە هێناوە وگوتی:
(قال أنا خير منه): واتە: من لەو باشترم. كەئەمە خۆی بۆ خۆی ڕەخنەگرتنە لەفەرمانی خودا، ئەو بەخەیاڵی خۆی وای گومان برد كەخوای گەورە فەرمانی كردووە كەسێكی زۆر باش سەجدە بۆ كەسێك ببات كەهێندەی ئەو باش نییە. ئیبلیس بەم ڕەخنە گرتنە كافر بوو، بۆیە كوفرەكەی لەجۆری كوفری ئینكاری نییە. ابن جزى: ١/ ٢٩٧.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەلەخۆباييبون جارى وا هەيە سەردەكێشێت بۆ لاى ڕەخنە گرتن لەشەريعەت وبەو كارەى كافر دەبێت.
قَالَ مَا مَنَعَكَ أَلَّا تَسۡجُدَ إِذۡ أَمَرۡتُكَۖ قَالَ أَنَا۠ خَيۡرٞ مِّنۡهُ خَلَقۡتَنِي مِن نَّارٖ وَخَلَقۡتَهُۥ مِن طِينٖ ١٢
ئەم بەڵگە هێنانەوەی ئیبلیسە كەگوتی: (أنا خير منه خلقتني من نار وخلقته من طين) بەڵگە هێنانەوەیەكی پووچەڵە، چونكە ئەو بەهەبوونی دەقێكی ڕاشكاو دەستی برد بۆ قیاس وبەپێی پێودانگ لێكدانەوە. الجامع الكلام: ٣/ ١٨٣.
پرسیار: بۆچى بەڵگەكەى ئيبليس بەڵگەيەكى پووچەڵ بوو؟
خَلَقۡتَنِي مِن نَّارٖ وَخَلَقۡتَهُۥ مِن طِينٖ ١٢
ئەو بەڵگە هێنانەوەی ئیبلیسە لەسەر ئەوەی كەهێمان (عنصر)ی ئاگر لەهێمانی گڵ وخاك مەزنترە، بەڵگە هێنانەوەیەكی پووچەڵ ودرۆ بوو، چونكە لەهێمانی گڵ وخاكدا هێمنایەتی ولەسەرخۆبوون وملكەچی وویقار بوونی هەیە، هەروەها خاك هۆكاری دەركەوتنی پیت وبەرەكەتی سەر زەوییە، دار ودرەخت وجۆرەكانی، هەروەها هەموو جۆرەكانی گژوگیا لەخاكەوە سەردەردەهێنن، بەڵام هێمانی ئاگر سووك وسوتێنەرە. سەعدى: ٢٨٤.
پرسیار: ئيبليس بۆچى كاتێك هێمانى ئاگرى لەهێمانى خاك بەچاكتر زانى، بەهەڵەدا چوو؟
قَالَ فَٱهۡبِطۡ مِنۡهَا فَمَا يَكُونُ لَكَ أَن تَتَكَبَّرَ فِيهَا فَٱخۡرُجۡ إِنَّكَ مِنَ ٱلصَّٰغِرِينَ ١٣
(فما يكون لك أن تتكبر فيها): چونكە بەهەشتییەكان، بریتین لەو فریشتانەی كەملكەچ وخاكین (فاخرج إنك من الصاغرين) واتە: ئەوانەی كەسەرشۆڕ كراون، ئەم ڕستەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهەر كەسێك سەرپێچی لەفەرمانی خودا بكات خوار وسەرشۆڕ دەبێت. قورتوبى: ٩/ ١٦٩.
پرسیار: ئەوانەى لەخواى گەورە نزيكن چ سيفەتێك وئەوانەى كەلێى دوورن چ سيفەتێكيان هەيە؟
فَٱخۡرُجۡ إِنَّكَ مِنَ ٱلصَّٰغِرِينَ ١٣
(فاخرج إنك من الصاغرين) واتە: زەلیل وڕسواكراوەكان، بۆ تەمبێ كردن وتۆڵە سەندنەوە لەشەیتان، دژی ئەو شتەی كەخۆی مەبەستی بوو، بەسەریدا سەپا، واتە: خۆی مەبەستی ئەوە بوو كەسەربەرز بێت وگەورە، بەڵام سەرشۆڕ وڕسوا كرا. و). ابن كثير: ٢/ ١٩٥.
پرسیار: بۆچى ئيبليس لەئاكامدا سەرشۆڕ وڕسوا كرا؟
ثُمَّ لَأٓتِيَنَّهُم مِّنۢ بَيۡنِ أَيۡدِيهِمۡ وَمِنۡ خَلۡفِهِمۡ وَعَنۡ أَيۡمَٰنِهِمۡ وَعَن شَمَآئِلِهِمۡۖ وَلَا تَجِدُ أَكۡثَرَهُمۡ شَٰكِرِينَ ١٧
سوفیان لەمەنصورەوە ئەویش لەحەكەمی كوڕی عوتەیبەوە دەگێڕێتەوە: (من بين أيديهم ) واتە: دێین بۆ دونیایان ( ومن خلفهم ) دێین بۆ پەسڵانیان (وعن أيمانهم ) واتە: دێین بۆ چاكەكانیان (وعن شمائلهم ) خراپەیان پێ دەكەین. دێین بۆ دونیایان تا هەموو بەڵگە ونیشانە وسەرگوزەشتەی كەونارا ومێژویی هەیە هەمووی بەدرۆ بخەنەوە وهیچی بەڕاست نەزانن وپەندی لێ وەرنەگرن، دێین بۆ پەسڵانیان بۆ ئەوەی بەدرۆی بزانن وباوەڕی پێ نەكەن، دێین بۆ چاكەكانیان وبۆ كاروباری ئایینیان، خراپەیان پێ دەكەین، واتە: كارێكیان پێ دەكەین شوێن شەهوەت وهەوا وئارەزووی خۆیان بكەون. چونكە شەیتان شەهوەت وهەوا وئارەزووەكان بۆ مرۆڤ دەڕازێنێتەوە وجوانی دەكات. قورتوبى: ٩/ ١٧٣.
پرسیار: مەبەست لەبەردەم وپشت وڕاست وچەپ لەم ئايەتەدا چییە؟
فَوَسۡوَسَ لَهُمَا ٱلشَّيۡطَٰنُ لِيُبۡدِيَ لَهُمَا مَا وُۥرِيَ عَنۡهُمَا مِن سَوۡءَٰتِهِمَا
(من سوءاتهما): واتە: عەورەت وشەرمگای ئەو دووانە، بۆیە بەشەرمگا دەگوترێت: عەورەت، چونكە دەركەوتنی عەورەت مرۆڤ ناڕەحەت دەكات، جا ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەدەركەوتنی عەورەت ناپەسەند وحەرامە. قورتوبى: ٩/ ١٧٥.
پرسیار: ناوبردنى شەرمگاى مرۆڤ بەعەورەت يان بەسەوئات بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟