قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


١٣١ ١٣١

١٣٢ ١٣٢


١٣٣ ١٣٣

ﭿ ١٣٤ ١٣٤


١٣٥ ١٣٥




١٣٦ ١٣٦



١٣٧ ١٣٧
145
سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 132

وَلِكُلّٖ دَرَجَٰتٞ مِّمَّا عَمِلُواْۚ

هەر كەسە وبەگوێرەی كار وكردەوەكانی پلە وپایەی بۆ دیاری كراوە، واتە: ئەو كەسەی كەتاوانی كەمترە، وەكو ئەو كەسە نییە كەتاوانی زۆری لەسەرشانە، ئەوانەش كەشوێنكەوتە وپەیڕەوكارن لەپاڵ پێشەوا وسەرۆكەكاندا وەك یەك هەژمار ناكرێن، وەك چۆن بەهەشتییەكانیش هەرچەندە لەچوونە بەهەشتدا هەموویان وەك یەكن، بەڵام لەپلە وپایەدا جیاوازن كەتەنها خودای گەورە دەزانێت چۆنە وچۆن نییە، لەگەڵ ئەوەشدا هەمووان دڵیان بەوە خۆشە كەخودای گەورە پێی بەخشیون. سەعدى: ٢٧٤.
پرسیار: ئەگەر مرۆڤ بزانێت كەلەناو بەهەشتيشدا پلە وپايەى جياواز هەيە، چ سوودێكى پێ دەگەيەنێت؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 133

وَرَبُّكَ ٱلۡغَنِيُّ ذُو ٱلرَّحۡمَةِۚ

خوای گەورە بەهۆی ئەو سۆز ومیهرەبانییەی كەبۆ بەندەكانی هەیەتی وبەمەبەستی دەستەبەركردنی بەرژەوەندییەكانیشیان فەرمانی پێكردن كەكاری چاكە بكەن ونەهی لێكردون كەكاری خراپە بكەن، ئەگینا خۆ خوای گەورە لەهەموو شتێك بێ نیازە وئاتاجی هیچ شتێك نییە، واتە: وەك چۆن كاری خراپی بێباوەڕان هیچ زیانێكی بۆ خودا نییە، ئاواش كاری چاكەی چاكەكاران هیچ سوودێك بەخودا ناگەیەنێت. سەعدى: ٢٧٤.
پرسیار: بۆچى دواى ئەوەى خواى گەورە باسى سزا وپاداشتى دۆزەخيان وبەهەشتيانى كرد، خۆى بەوە وەسف كرد كەئاتاجى هيچ شتێك نییە وبێ نيازە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 133

إِن يَشَأۡ يُذۡهِبۡكُمۡ وَيَسۡتَخۡلِفۡ مِنۢ بَعۡدِكُم مَّا يَشَآءُ كَمَآ أَنشَأَكُم مِّن ذُرِّيَّةِ قَوۡمٍ ءَاخَرِينَ ١٣٣

ئێستا كەئێوەش زانیتان وەك ئەوانی تر ئەم دونیایە بەجێ دەهێڵن وكۆچی دوایی دەكەن وبۆ نەوەی داهاتووی بەجێدەهێڵن، دەی بۆچی ئارامتان گرتووە وئێرەتان وەك شوێنی حەوانەوەی هەتا هەتایی دێـتە بەرچاو وئەوەتان لەبیر چووەتەوە كەئێوە كاتین وڕێبوارن؟ بۆچی ئەوەتان لەبیر نییە كەشوێنێكی تر چاوەڕوانی ئێوەیە وهەتا هەتاییە وپڕە لەناز ونیعمەت وخۆشی وهیچ كەمایەتی ونوقسانییەكی تێدا نییە؟ ئەو سەرایەی كەهەمووان بۆی دەچن، دەی چ بەدبەختە ئەو كەسەی كەدڵ بەدونیا خۆش دەكات! چەند نەفس نزم وبێ هیممەتە ئەو كەسەی كەئەم مامەڵە پڕ لەزیانە هەڵدەبژێرێت (و ئەو دونیا دەگۆڕێتەوە بەم دونیایە ودڵی بەم ماوە كورتە خۆشە. و). سەعدى: ٢٧٤.
پرسیار: مرۆڤى ژير چ پەند وئامۆژگاريیەك لەوە وەردەگرێت كەدەزانێت گەلانى پێشوو ڕۆيشتوون وئەمانەى ئێستاش هەر دەچن؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 136

فَقَالُواْ هَٰذَا لِلَّهِ بِزَعۡمِهِمۡ وَهَٰذَا لِشُرَكَآئِنَاۖ فَمَا كَانَ لِشُرَكَآئِهِمۡ فَلَا يَصِلُ إِلَى ٱللَّهِۖ وَمَا كَانَ لِلَّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَىٰ شُرَكَآئِهِمۡۗ سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ ١٣٦

بۆیە خوای گەورە شەیتانەكانی بە(شركاء) ناو برد، چونكە هاوەڵپەرستەكان بەرفەرمانی ئەوان بوون ونافەرمانی لەوانەوە فێر دەبوون، واتە: لەبارەی گوێڕایەڵییەوە ئەوانیان كردبوو بەخودای خۆیان. قورتوبى: ٩/ ٣٩.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە شەيتانەكانى بە(شركاء) ناو بردووە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 137

وَكَذَٰلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٖ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ قَتۡلَ أَوۡلَٰدِهِمۡ شُرَكَآؤُهُمۡ لِيُرۡدُوهُمۡ وَلِيَلۡبِسُواْ عَلَيۡهِمۡ دِينَهُمۡۖ

نیسبەتی كارەكەی -واتە: كاری كوشتن-ـی داوتە پاڵ (شركاء)، هەرچەند ئەوانیش كوشتنەكەیان ئەنجام نەداوە، چونكە ئەوان كاری كوشتنیان لەبەرچاوی كافرەكان دەڕازاندەوە وبانگەشەیان بۆ كوشتن وبڕین دەكرد، بۆیە وەك ئەوە وایە خۆیان كاری كوشتنیان جێبەجێ كردبێت. قورتوبى: ٩/ ٣٩٣.
پرسیار: ئايا كەسێك كارى خراپە لەبەرچاوى خەڵكى جوان بكات وخەڵكيى بۆ هان بدات وبانگەشەى بۆ بكات، وەك ئەو كەسە وايە كەكارە خراپەكە دەكات؟ بەبەڵگەوە بيسەلمێنە.

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 137

وَكَذَٰلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٖ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ قَتۡلَ أَوۡلَٰدِهِمۡ شُرَكَآؤُهُمۡ لِيُرۡدُوهُمۡ وَلِيَلۡبِسُواْ عَلَيۡهِمۡ دِينَهُمۡۖ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَا فَعَلُوهُۖ فَذَرۡهُمۡ وَمَا يَفۡتَرُونَ ١٣٧

منداڵەكانی خۆیان بەهۆی زیندەبەچاڵكردنەوە دەكوشت، لەولاشەوە قوربانییان بۆ بتەكان دەكرد، جا مەبەست لەهاوبەشەكان (شركاء) لێرەدا شەیتانەكانە كەلەگەڵ ئەو بێباوەڕانەدا كەكارە خراپەكانیان دەكرد هاوبەش وشەریكن (ليُردُوهم)واتە: بۆ ئەوەی ئەوان لەناو بەرن، ئەم فیعلە لەڕیشە وچاوگی (ردی) بەمانا تیاچوون وفەوتان وەرگیراوە. ابن جزى: ١/ ٢٨٧.
پرسیار: لەرۆشنايى ئەم ئايەتەدا يەكێك لەو ناز ونيعمەتانە باس بكە كەخواى گەورە بەهۆی موسڵمانبوونەوە بەئێمەى بەخشيوە.

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 137

وَكَذَٰلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٖ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ قَتۡلَ أَوۡلَٰدِهِمۡ شُرَكَآؤُهُمۡ لِيُرۡدُوهُمۡ وَلِيَلۡبِسُواْ عَلَيۡهِمۡ دِينَهُمۡۖ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَا فَعَلُوهُۖ فَذَرۡهُمۡ وَمَا يَفۡتَرُونَ ١٣٧

مەبەست لەشەریكەكان وهاوبەشەكان لێرە ئەم كەسانەن: شەیتانەكان، ئەوانەی كەفەرمان بەم جۆرە كارانە دەكەن، ئەوانەی كەئەم جۆرە كارانە لەبەرچاوی خەڵكی جوان دەكەن، هەروەها ئەو مرۆڤانەی كەنەوە لەدوای نەوە دەبنە پارێزەری ئەو كارە خراپانە، چونكە ئەوانە هەموویان لەپەسڵاندا لەو كارە قێزەونەدا هاوبەش وشەریكن. ابن عەتيە: ٢/ ٣٤٩.
پرسیار: مرۆڤ چ كاتێك دەبێتە شەريك وهاوبەشى شەيتان؟