قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﰿ


٩٥ ٩٥


٩٦ ٩٦

ﭿ
٩٧ ٩٧

٩٨ ٩٨





٩٩ ٩٩


١٠٠ ١٠٠
ﯿ
١٠١ ١٠١
140
سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 95

إِنَّ ٱللَّهَ فَالِقُ ٱلۡحَبِّ وَٱلنَّوَىٰۖ يُخۡرِجُ ٱلۡحَيَّ مِنَ ٱلۡمَيِّتِ وَمُخۡرِجُ ٱلۡمَيِّتِ مِنَ ٱلۡحَيِّۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُۖ فَأَنَّىٰ تُؤۡفَكُونَ ٩٥

خوای گەورە هەندێك لەو دروستكراوانەی خۆی باس كرد كەموشریكەكان تەنانەت توانای دروستكردنی بچووكترین شتیان لەو شتانە نییە. قورتوبى: ٨/ ٤٦٥.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەم ئايەتەدا باسى هەندێك لەو شتانەى كرد كەدروستى كردووە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 95 - 96

يُخۡرِجُ ٱلۡحَيَّ مِنَ ٱلۡمَيِّتِ وَمُخۡرِجُ ٱلۡمَيِّتِ مِنَ ٱلۡحَيِّۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُۖ فَأَنَّىٰ تُؤۡفَكُونَ ٩٥ فَالِقُ ٱلۡإِصۡبَاحِ وَجَعَلَ ٱلَّيۡلَ سَكَنٗا وَٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَ حُسۡبَانٗاۚ

خوای گەورە بۆ دەرخستن وباسكردنی هێز ودەسەڵاتی خۆی، باسی بەدیهێنانی ئەو شتانەی كردووە كەدژ بەیەكن (وەك مراندن وزیندوو كردن، شەو وڕۆژ، خۆر ومانگ. و).
ابن كثير: ٢/ ١٥٠.
پرسیار: دەسەڵاتى خواى گەورە بەسەر دروست كردنى ئەو شتانەى كەدژ بەيەكن بەڵگەيە بۆ چ شتێك؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 97

وَهُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلنُّجُومَ لِتَهۡتَدُواْ بِهَا فِي ظُلُمَٰتِ ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِۗ قَدۡ فَصَّلۡنَا ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ ٩٧

ئەم ئایەتە وئایەتەكانی هاوشێوەی ئەمە، ئەوە ڕوون دەكەنەوە كەڕەوایە بۆ مرۆڤ فێری ئەو زانستە ببێت كەباس لەجووڵە وهەڵاتن وئاوابوون وشوێنی ئەستێرەكان دەكەن كەبەزانستی (التسییر) ناو دەبرێت، چونكە ڕێ دەركردن بەئەستێرە بەو زانستە نەبێت بەجێ نایەت. سەعدى: ٢٦٦.
پرسیار: لەزانستى ئەستێرەناسيدا چ شتێك ڕەوا وچ شتێك ناڕەوايە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 98

قَدۡ فَصَّلۡنَا ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَفۡقَهُونَ ٩٨

واتە: بۆ ئەوانەی كەئەهلی زانست ومەعریفەتن، چونكە ڕووی قسەكە لەوانە وداوای وەڵامیش لەوان كراوە، بەپێچەوانەی ئەوانەی كەنەفام ونەزانن، كەپشت لەئایەت ونیشانەكانی خودا وپشت لەو زانستە دەكەن كەپێغەمبەران هێناویانە، چونكە ڕوونكردنەوە وشیكردنەوە هیچ سوودێك بەو كەسانە ناگەیەنێت، ڕوون كردنەوە هیچ شتێكی تێكەڵ ولێكچوو بۆ ئەوان ڕوون ناكاتەوە، شیكردنەوە هیچ بابەتێكی ناڕەحەت وئاڵۆز بۆ ئەوان ئاسان ناكات. سەعدى: ٢٦٦.
پرسیار: بۆچى شیكردنەوە وڕوونكردنەوەى تايبەت كردووە بەو كەسانەى كەزانان؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 99

وَمِنَ ٱلنَّخۡلِ مِن طَلۡعِهَا قِنۡوَانٞ دَانِيَةٞ

بە تایبەت ( دَانِيَةٌ ) (بۆڵە خورمای بەردەست)ی باس كرد، چونكە ئامانجی ئایەتەكە باسی دەسەڵات وناز ونیعمەت وباسی ئەو شتەیە كەزیاتر بەردەستە. قورتوبى: ٨/ ٤٧٢.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا بەتايبەت باسى بۆڵە خورماى بەردەستى باس كردووە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 99

ٱنظُرُوٓاْ إِلَىٰ ثَمَرِهِۦٓ إِذَآ أَثۡمَرَ وَيَنۡعِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكُمۡ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ٩٩

تەماشا كردنێك كەببێتە مایەی پەند وەرگرتن، نەك تەماشا كردنێك كەبیركردنەوە ولێڕامانی لەگەڵدا نەبێت. قورتوبى: ٨/ ٤٧٢.
پرسیار: لەم ئايەتەدا چ جۆرە تەماشا كردنێك مەبەستە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 99

إِنَّ فِي ذَٰلِكُمۡ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ٩٩

چونكە باوەڕ وئیمان وا دەكات كەمرۆڤی باوەڕدار كار بەباوەڕەكەی بكات، یەكێك لەو شتانەی كەلازم وپێویستی ئیمانە بریتییە لەبیركردنەوە لەنیشانەكانی خودا وبەدەستهێنانی بەرهەم لەو بیركردنەوەیە. سەعدى: ٢٦٧.
پرسیار: بۆچى تەنها باوەڕدارى تايبەت كردووە بەسوود وەرگرتن لەنيشانەكانى خودا؟