قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﰿ



٦٠ ٦٠


٦١ ٦١
ﭿ
٦٢ ٦٢


٦٣ ٦٣

٦٤ ٦٤


٦٥ ٦٥

٦٦ ٦٦

٦٧ ٦٧

ﯿ
٦٨ ٦٨
135
سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 62

وَهُوَ أَسۡرَعُ ٱلۡحَٰسِبِينَ ٦٢

خێراتر لەهەموو كەسێك بەلێكۆڵینەوە ڕادەگات) بەهۆی زانستی كامڵی خۆیەوە ونووسینەوە وژماردنی كاری بەندەكانی، چونكە هەمووی لەلەوحولمەحفوزدا نووسیوە، دواتر فریشتەكانی لەو پەرتووكەی كەلەژێردەستیاندایە، نووسیویانە وتۆماریان كردووە. سەعدى: ٢٥٩.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەچۆن خواى گەورە بەخێرايى بەلێكۆڵينەوە وحيساب ڕادەگات.

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 63

قُلۡ مَن يُنَجِّيكُم مِّن ظُلُمَٰتِ ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ تَدۡعُونَهُۥ تَضَرُّعٗا وَخُفۡيَةٗ لَّئِنۡ أَنجَىٰنَا مِنۡ هَٰذِهِۦ لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّٰكِرِينَ ٦٣

(لنكونن من الشاكرين): شوكر، بریتییە لەناسینی ناز ونیعمەتەكانی خودا وبەجێهێنانی مافی ئەو ناز ونیعمەتانە. بەغەوى: ٢/ ٣٠.
پرسیار: سوپاسگوزارى كامڵ لەناز ونيعمەتەكانى خودا چۆن دێتەجێ؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 63 - 64

قُلۡ مَن يُنَجِّيكُم مِّن ظُلُمَٰتِ ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ تَدۡعُونَهُۥ تَضَرُّعٗا وَخُفۡيَةٗ لَّئِنۡ أَنجَىٰنَا مِنۡ هَٰذِهِۦ لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّٰكِرِينَ ٦٣ قُلِ ٱللَّهُ يُنَجِّيكُم مِّنۡهَا وَمِن كُلِّ كَرۡبٖ ثُمَّ أَنتُمۡ تُشۡرِكُونَ ٦٤

بەهۆی ئەوەی كەلەكاتی تەنگانەدا تەنها هاوار لەخودا دەكەن، بەڵام لەكاتی خۆشیدا هاوەڵ بۆ خوا دادەنێن، خوای گەورە سەركۆنەی كردن. قورتوبى: ٨/ ٤١٢.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە موشريكەكان لەكاتى هاواركردندا، دژيەكییەكیان هەيە، ئەو دژيەكییە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 65

أَوۡ يَلۡبِسَكُمۡ شِيَعٗا وَيُذِيقَ بَعۡضَكُم بَأۡسَ بَعۡضٍۗ

(أو يلبسكم شيعًا):هەندێك دەڵێن: واتە: دەتانكات بەچەند پارچەیەك وپێكەوە دەجەنگن، ئەمەش دەبێتە هۆی پەشێوی وتێكچوونی ئەوان، هەروەها دەبێتە هۆی ناكۆكی لەنێوان سەركردەكانیان وهەڵپەكردن بۆ دونیا، ئەمەش هەمان مانای ئەوەیە كەدەفەرمووێت: (ويذيق بعضكم بأس بعض) واتە: بەهۆی جەنگی ناوخۆتانەوە ئازار لەیەكتر بچێژن. قورتوبى: ٨/ ٤١٤.
پرسیار: دابەزينى سزا، يان ناتەبايى تاكەكانى ناو كۆمەڵگا، چۆن چۆنى دێتەجێ؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 68

وَإِذَا رَأَيۡتَ ٱلَّذِينَ يَخُوضُونَ فِيٓ ءَايَٰتِنَا فَأَعۡرِضۡ عَنۡهُمۡ حَتَّىٰ يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيۡرِهِۦۚ وَإِمَّا يُنسِيَنَّكَ ٱلشَّيۡطَٰنُ فَلَا تَقۡعُدۡ بَعۡدَ ٱلذِّكۡرَىٰ مَعَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ ٦٨

ئەگەر شەیتان ئەوەت لەبیر بباتەوە كەخوا نەهی ئەوەی لێكردوی كەلەگەڵ ئەوانەدا دابنیشی، دوای ئەوەی وەبیرت هاتەوە ئیتر لەگەڵیاندا دامەنیشە. ابن جزى: ١/ ٢٧٤.
پرسیار: چ ئامۆژگاريیەكت هەيە بۆ ئەو باوەڕدارانەى كەلەگەڵ ئەو كەسانەدا دادەنيشن كەبابەتەكانى قيامەتيان داوەتە دەست عەقڵى خۆيان وگفتوگۆى لەسەر دەكەن؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 68

وَإِذَا رَأَيۡتَ ٱلَّذِينَ يَخُوضُونَ فِيٓ ءَايَٰتِنَا فَأَعۡرِضۡ عَنۡهُمۡ حَتَّىٰ يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيۡرِهِۦۚ وَإِمَّا يُنسِيَنَّكَ ٱلشَّيۡطَٰنُ فَلَا تَقۡعُدۡ بَعۡدَ ٱلذِّكۡرَىٰ مَعَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ ٦٨

هەر كەسێك باوەڕدار بێت یان كافر، هەر كاتێك بەگاڵتەوە باسی نیشانەكانی خودای كرد وگاڵتەی بەو شتانە هات، دەبێت خۆت بپارێزیت لەدانیشتن لەگەڵیدا ولێی نزیك نەبیتەوە، بەڵكو لێی دوور بكەویتەوە. قورتوبى: ٨/ ٤١٩.
پرسیار: دەبێت لەبەرامبەر ئەو كەسەى كەبيدعەچى وبەدگومانە، چۆن مامەڵە بكەين؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 68

وَإِمَّا يُنسِيَنَّكَ ٱلشَّيۡطَٰنُ فَلَا تَقۡعُدۡ بَعۡدَ ٱلذِّكۡرَىٰ مَعَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ ٦٨

لەبیرچونەوەی كاری چاكە بەهۆی شەیتانە (واتە: شەیتان كاری چاكە لەبیر مرۆڤ دەباتەوە. و) وەك خوای گەورە فەرموویەتی: (وإما ينسينك الشيطان فلا تقعد بعد الذكرى مع القوم الظالمين). الجامع الكلام: ٢/ ٣٢.
پرسیار: مرۆڤ چۆن كارى چاكى لەبير دەچێتـەوە؟