قورئان
ﮒ
ﰿ
ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ
ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ
١٩ ١٩ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ٢٠ ٢٠ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ
ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ٢١ ٢١ ﮜ ﮝ
ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ٢٢ ٢٢
ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ٢٣ ٢٣
ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ٢٤ ٢٤
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ
ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ
ﰅ ٢٥ ٢٥ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ
ﰐ ﰑ ﰒ ٢٦ ٢٦ ﰔ ﰕ ﰖ ﰗ ﰘ ﰙ ﰚ
ﰛ ﰜ ﰝ ﰞ ﰟ ﰠ ﰡ ﰢ ﰣ ٢٧ ٢٧
قُلۡ أَيُّ شَيۡءٍ أَكۡبَرُ شَهَٰدَةٗۖ قُلِ ٱللَّهُۖ شَهِيدُۢ بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡۚ
خوای گەورە بەگوفتار وكرداری خۆی، لەسوودی من شایەتی دەدات، پاڵپشتی ئەوەش دەكات كەمن بەئێوەم گوتووە.. خوای گەورە دانا وتوانایە، بۆیە زۆر لەوە گەورەتر ومەزنترە كەشایەتی بۆ كەسێك بدات كەدرۆی بەناوی ئەوەوە كردبێت! یان شایەتی بۆ كەسێك بدات كەبڵێت: خوا منی ناردووە وكردومی بەپێغەمبەر، كەچی لەڕاستیشدا وانەبێت! یان شایەتی بۆ كەسێك بدات كەبڵێت: خوا فەرمانی پێكردووم كەبانگی ئێوە بكەم، كەچی واش نەبێت! یان شایەتی بۆ كەسێك بدا كەبانگەشەی ئەوە بكات كەخوای گەورە خوێن وماڵ ومنداڵ وژن وسامانی دوژمنانی بۆ ئەو ڕەوا كردووە، كەچی واش نەبێت!. دەی ئەوەتا خوای گەورە شایەتی بۆ پێغەمبەر(ﷺ) داوە وبەبەخشینی موعجیزە وپەرجووی گەورە گەورە پشتگیری كردووە ودوژمنای ئەوی ڕسوا وسەرشۆڕ كردووە، دەی ئیتر چ شایەتیەك هێندەی ئەوە گەورەیە (كەواتە: مادەم پێغەمبەر(ﷺ) لەلایەن خوداوە پشتگیری كراوە گومان لەوەدا نامێنێت كەپێغەمبەر(ﷺ) كەسێكی تەواو ڕاستگۆ بووە. و). سەعدى: ٢٥٢ـ ٢٥٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە دەبێتە شايەت لەنێوان پێغەمبەر(ﷺ) وئەو كەسانەى كەبە درۆزنى دەزانن؟
وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانُ لِأُنذِرَكُم بِهِۦ وَمَنۢ بَلَغَۚ
پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرمانی بۆ هات كەسەرەتا ئەوانە ئاگادار بكاتەوە كەهەم لەڕووی خزمایەتی وهەم لەڕووی شوێنەوە لەو نزیكن، دواتر هۆز بەهۆز وتیرە بەتیرە هەمووان ئاگادار بكاتەوە، تا بانگەوازەكەی دەگات بەهەموو دانیشتوانی سەرزەوی، وەك خوای گەورە فەرموویەتی: (وأوحي إليَّ هذا القرآن لأنذركم به ومن بلغ) واتە: كەسێك كەقورئانی پێ بگات، واتە: تەواوی ئەوانەی كەقورئانیان پێ گەیشتووە، ئەوا پێغەمبەر(ﷺ) ئەوی ئاگادار كردووەتەوە. الجامع الكلام: ٣/ ٢٠.
پرسیار: گەياندنى ئايينى ئيسلام پێويستيەكى شەرعييە، ئەم فەرزە چەند قۆناغى هەيە؟
وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانُ لِأُنذِرَكُم بِهِۦ وَمَنۢ بَلَغَۚ
(وأوحي إليّ هذا القرآن لأنذركم به) ئێوە وهەموو ئەو كەسانە كەقورئانیان پێ دەگات، لەسزای خوا بترسێنم كەئەگەر بەپێی قورئانی پیرۆز ڕەفتار نەكەن وحەڵاڵەكانی بەحەڵاڵ وحەرامەكانی بەحەرام نەزانن وبڕوا بەهەموو دەقەكانی نەهێنن (ئەوا بێگومان سزای خوای گەورە دەتانگرێتەوە). تەبەرى: ١١/ ٢٩٠.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەگەورەترين ئامانج لەدابەزينى قورئان، كار كردنە بەقورئان.
ٱنظُرۡ كَيۡفَ كَذَبُواْ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡۚ وَضَلَّ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ ٢٤
(وضل عنهم): مەفح بویەوە ولەبەرچاوی ئەوان نەما (ما كانوا يفترون) پەرستراوەكان، (واتە: پەرستراوەكان مەفح بوونەوە ولەبەرچاوی ئەوان نەمان. و) كافرەكان ئومێدیان بەشەفاعەت وتكای ئەوانە بوو، بەڵام ئەوێ ڕۆژێ هەموو ئومێد وهیوایەكیان تیادەچێت وپووچەڵ دەبێتەوە. بەغەوى: ٢/ ١٤.
پرسیار: لەڕۆژى پەسڵاندا چۆن پەرستراوەكان لەبەرچاوى كافراندا مەفح وناپەيدا دەبن؟
وَمِنۡهُم مَّن يَسۡتَمِعُ إِلَيۡكَۖ وَجَعَلۡنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ أَكِنَّةً أَن يَفۡقَهُوهُ وَفِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَقۡرٗاۚ
واتە: هەندێك لەهاوەڵپەرستان هەن كەجار جار شتێك وایان لێ دەكات كەگوێ بۆ قسەكانی تۆ بگرن، بەڵام بەبێ ئەوەی لێی ڕابمێنن وبەدوای ڕاستیدا بگەڕێن وپەیڕەوی لێ بكەن، جا لەبەر ئەوەی كەنییەتی خەیر وچاكەیان نییە، بۆیە سوود لەو بیستنە وەرناگرن. (وجعلنا على قلوبهم أكنة) واتە: پەردە وپۆشەر، (واتە: پەردەمان دا بەسەر دڵیاندا. و) بۆ ئەوەی لەفەرموودەی خودا تێنەگەن، چونكە خوای گەورە فەرموودەی خۆی لەو جۆرە كەسانە پاراستووە. سەعدى: ٢٥٤.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەئايا دووركەوتنەوە لەقورئان سزايەكى خوداييە؟
وَجَعَلۡنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ أَكِنَّةً أَن يَفۡقَهُوهُ وَفِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَقۡرٗاۚ وَإِن يَرَوۡاْ كُلَّ ءَايَةٖ لَّا يُؤۡمِنُواْ بِهَاۖ
(وَجعَلنا عَلى قُلُوبِهِم أَكِنَّةً أَن يَفقَهُوهُ): (أكنة) كۆی وشەی (كنان)ـه، بەمانا: داپۆشەر، (أن يفقهوه) مفعول لأجله یە، واتە: بەهۆی ئەوەی پێمان پەسەند نەبوو لەقورئان تێبگەن. مانای ئایەتەكە ئاوایە: كاتێك ئەوان گوێ لەقورئان دەگرن، خوای گەورە مەودایەكی دوور دەخاتە نێوان ئەوان وتێگەیشتن لەقورئان. وشەی ( أكنَّة ) و ( وَقرًا ) بۆ موبالەغە باسكراوە. ابن جزى: ١/ ٢٦٦.
پرسیار: بۆچى كافرەكان سوود لەقورئان نابينن؟
وَهُمۡ يَنۡهَوۡنَ عَنۡهُ وَيَنۡـَٔوۡنَ عَنۡهُۖ وَإِن يُهۡلِكُونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمۡ وَمَا يَشۡعُرُونَ ٢٦
واتە: سزای كارەكانیان تەنها بۆ سەر خۆیان دەگەڕێتەوە، تاوانی ئەوانەشیان بۆ دێتەوە كەئەمان بوونە لەمپەر لەبەردەمیاندا ونەیانهێشت باوەڕ بهێنن. بەغەوى: ٢/ ١٦.
پرسیار: جارى وا هەيە مرۆڤ جگە لەتاوانى خۆى، تاوانى خەڵكيش دێتە سەرشانى، ئەو بابەتە ڕوون بكەرەوە.