قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﰿ


٩ ٩

١٠ ١٠


١١ ١١
ﭿ

١٢ ١٢

١٣ ١٣



١٤ ١٤

١٥ ١٥

١٦ ١٦

ﯿ
١٧ ١٧
١٨ ١٨
129
سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 11

قُلۡ سِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ ثُمَّ ٱنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُكَذِّبِينَ ١١

ئەگەر لەمبارەوە گومانتان هەیە، بەسەر زەویدا بگەڕێن وتەماشا بكەن بزانن كەئەوانەی كەپێغەمبەرانیان بەدرۆزن دەزانیت، چ سەرەنجامێكیان هەبووە؟! جا جگە لەگەلانێكی تیاچوو هیچی تر نابینن.. مەبەست لەو گەڕانەی كەفەرمانی پێكراوە، گەڕانێكە كەهەم بەدڵ وهەم بەتەن بێت وگەڕانێكی وابێت مایەی پەند وەرگرتن بێت، نەك تەنها سەیركردن وتەواو! چونكە گەڕانێك پەند وەرگرتنی لەگەڵدا نەبێت هیچ سوودێكی نییە. سەعدى: ٢٥١.
پرسیار: لەكاتى بينينى ئاسەوارى گەلە تياچووەكان چ جياوازيیەك لەنێوان بڕوادار وبێبڕوادا هەيە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 12

قُل لِّمَن مَّا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ قُل لِّلَّهِۚ كَتَبَ عَلَىٰ نَفۡسِهِ ٱلرَّحۡمَةَۚ لَيَجۡمَعَنَّكُمۡ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَا رَيۡبَ فِيهِۚ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ فَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ ١٢

خوای گەورە لەم ئایەتەدا سەرنجی ئەو كەسانە ڕادەكێشێت كەپشتیان لەخوا كردووە، بۆ ئەوەی ڕووی تێ بكەن، هەواڵی ئەوەشی داوە كەبەرامبەر بەبەندەكانی هێندە میهرەبانە سەبارەت بەسزادانیان پەلە ناكات (بۆ ئەوەی تەوبە بكەن وبگەڕێنەوە. و)و تەوبەیان لێ وەردەگرێت. بەغەوى: ٢/ ١٠.
پرسیار: مەبەستى خواى گەورە لەم ئايەتە چییە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 12

قُل لِّمَن مَّا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ قُل لِّلَّهِۚ كَتَبَ عَلَىٰ نَفۡسِهِ ٱلرَّحۡمَةَۚ

خوای گەورە سۆز ومیهرەبانی خۆی ڕژاندووە بەسەر بەندەكانیدا، سۆز وناز ونیعمەتی خوای گەورە هەمووانی گرتووەتەوە، خوای گەورە ئەو بەڵێنەی داوە كەسۆز ومیهرەبانییەكەی زاڵبێت بەسەر خەشم وتوڕەییەكەیدا وبەخشینی لەسزادان خۆشتر دەوێت، خوای گەورە دەرگاكانی سۆز ومیهرەبانیی خۆی بەڕووی هەموواندا كردووەتەوە، ئەوە خەڵكی خۆیانن كەدەرگاكانی سۆز ومیهرەبانی خودا لەسەر خۆیان گاڵە دەدەن، خوای گەورە هەمووانی بانگێشت كردووە بۆ ئەوەی بێنە سەر سفرەی سۆز ومیهرەبانی ئەو، جا ئەوە تاوانەكانی ئەوانە بووەتە هۆی ئەوەی كەبەدوای سۆز ومیهرەبانی خوادا نەگەڕێن. سەعدى: ٢٥١.
پرسیار: چ شتێك بووەتە هۆى ئەوەى كەمرۆڤ سوود لەسۆز وميهرەبانى خواى گەورە نەبينێت؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 12

قُل لِّمَن مَّا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ قُل لِّلَّهِۚ كَتَبَ عَلَىٰ نَفۡسِهِ ٱلرَّحۡمَةَۚ

هەواڵدان بەوەی كەهەرچی لەئاسمانەكان وزەویدایە موڵكی خوای گەورەیە، ئەم پرسیارە دەهێنێتە مێشكی مرۆڤەوە كەبۆچی خوای گەورە بەپەلە وبەخێرایی سزای ئەو كەسانە نادات كەسەرپێچی دەكەن وپشت لەفەرمانەكانی ئەو دەكەن؟ واتە: كافر دەڵێت: ئەگەر ئەوەی كەدەیڵێت ڕاستە، ئەوا بێگومان زۆر بەخێرایی سزای خۆی دادەباراندە سەرمان، ئەمە لەلایەك، لەلایەكی تریشەوە بڕوادار پێی وایە خوای گەورە درەنگ سزای خۆی دادەبارێنێتە سەر كافران. جا ڕستەی: (كتب على نفسه الرحمة) وەڵامە بۆ هەردولا، خوای گەورە بەهۆی سۆز ومیهرەبانی خۆی میهرەبانی دەنوێنێت، یەكێك لەمیهرەبانییەكانی خودا میهرەبانییەكی كامڵە وتایبەتی كردووە بەبەندە بڕوادارەكانی خۆیەوە، جۆرێكی تریشی میهرەبانییەكی كاتییە، ئەمەیان بریتییە لەمۆڵەتدان بەكافر ودواخستنی سزا بۆ سەر ئەوانەی گومڕان وشیاوی سزادانن. ابن عاشور: ٧/ ١٥١.
پرسیار: دەستەواژەى (كتب على نفسه الرحمة) چ پەيوەنديەكى لەگەڵ پێش خۆى هەيە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 13

وَلَهُۥ مَا سَكَنَ فِي ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ ١٣

بۆیە بەتایبەتی باسی سوكنایی وئارامگرتنی كرد، چونكە ئەو ناز ونیعمەتەی كەلەسوكنایی وئارامگرتندا هەیە لەشتی تردا نییە. بەغەوى: ٢/ ١١.
پرسیار: بۆچى بەتايبەتى باسى سوكنايى وئارامگرتن كرا؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 14

قُلۡ إِنِّيٓ أُمِرۡتُ أَنۡ أَكُونَ أَوَّلَ مَنۡ أَسۡلَمَۖ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ١٤

دەكرێ مەبەست لەوشەی (أول) بەهێزتر وخۆڕاگرتر بێت، چونكە لەهەموو كارێكدا یەكەم كەسێك كەئەو كارە دەكات زیاتر بەتاسەیە بۆ ئەو كارە وزیاتر خۆڕاگرە، كەواتە: یەكەم بوون ئەوە دەخوازێت كەتاسە وشەوق وهێزی زیاتری لەگەڵدا بێت، وەك خوای گەورە لەحەزرەتی موساوە بۆمان دەگێڕێتەوە دەفەرمووێت: (وأنا أول المؤمنين) [الأعراف: 143]، ئەوەی كەحەزرەتی موسا یەكەم بووە ئەوە ئاشكرایە ولای كەس پەنهان نییە، مەبەستی ئەوە بووە كەبفەرمووێت: لەدوای بێهۆشیەكەم من بەهێزترین باوەڕدارم!. ابن عاشور: ٧/ ١٥٨.
پرسیار: لێرەدا مەبەسەت لەيەكەم بوون چییە؟ چ سوودێكى لێ دەبينرێت؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 17

وَإِن يَمۡسَسۡكَ ٱللَّهُ بِضُرّٖ فَلَا كَاشِفَ لَهُۥٓ إِلَّا هُوَۖ وَإِن يَمۡسَسۡكَ بِخَيۡرٖ فَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ١٧

خوای گەورە بەڕستەی (فهو على كل شيء قدير) لەدوای (وإن يمسسك بخير) ئاماژەی بەفەزڵ وبەخششی مەزنی خۆی داوە، كەئەگەر بیەوێت بەكەسێكی ببەخشێت، هیچ كەس ناتوانێت ببێت بەلەمپەر، وەك لەشوێنێكی تردا بەڕوون وڕاشكاوانە فەرموویەتی: ﴿وَإِن يُرِدۡكَ بِخَيۡرٖ فَلَا رَآدَّ لِفَضۡلِهِۦ﴾ [يونس: 107] واتە: ئەگەر ویستی خێر وچاكەی پێت هەبێت، هیچ شتێك نابێتە لەمپەر لەبەرامبەر فەزڵ وبەخششی ئەوا. شەنقيتى: ١/ ٤٧٥.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە ڕستەى (فهو على كل شيء قدير) ى كردە كۆتايى ئايەتەكە؟