قورئان
ﮒ
ﰿ
ﮒ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ١ ١ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ٢ ٢ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ
ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ٣ ٣ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ
ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ٤ ٤ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ٥ ٥
ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ
ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ
ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
ﯗ ٦ ٦ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ
ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ٧ ٧ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ٨ ٨
ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَجَعَلَ ٱلظُّلُمَٰتِ وَٱلنُّورَۖ ثُمَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِرَبِّهِمۡ يَعۡدِلُونَ ١
زانایان دەفەرموون: ئەم سورەتە بەڵگەیەكە بۆ مونازەرە وگفتوگۆ كردن لەگەڵ هاوەڵپەرستان وبیدعەكاران وئەوانەی كەبڕوایان بەڕۆژی پەسڵان وهەستانەوە وحەشر نییە، جا لەبەر ئەوە وادەخوازێت كەهەمووی بەجارێك هاتبێتە خوارەوە، چونكە مانای ئایەتەكانی لەیەك بازنەدا دەخولێنەوە (واتە: تەواوی ئایەتەكانی مانایان لەیەك نزیكە وپەیوەندییان پێكەوە هەیە ووەك زنجیرە وان) قورتوبى: ٨/ ٣١٢.
پرسیار: بۆچى سورەتى ئەنعام هەمووى بەيەكجار دابەزيوە؟
ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَجَعَلَ ٱلظُّلُمَٰتِ وَٱلنُّورَۖ ثُمَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِرَبِّهِمۡ يَعۡدِلُونَ ١
دەفەرمووێت: ئەی خەڵكینە! تەنها زاتێك بپەرستن وستایشی بكەن كەئێوە وتەواوی ئاسمانەكان وزەوی دروست كردووە وهیچ كەسێك یان هیچ شتێك مەكەنە هاوەڵی وجگە لەو سوپاس وستایشی كەسی تر مەكەن، چونكە ئەو ژیانە خۆشە وئەو ناز ونیعمەتانەی كەهەتانە هەمووی ئەو پێی بەخشیون، نەك ئەو دروستكراوانەی خودا كەئێوە وەك خودا سەیریان دەكەن ودەیانپەرستن. تەبەرى: ١١/ ٢٤٧.
پرسیار: بۆچى دەبێت هەموو سوپاس وستايشەكان تايبەت بن بەخواى گەورە؟
وَجَعَلَ ٱلظُّلُمَٰتِ وَٱلنُّورَۖ
چونكە تاریكی هەم جۆری زۆرە وهەم ئەو ڕێگایانەی كەبەرەو تاریكی دەچن، زۆرن، خوای گەورە ناوی تاریكی بەكۆ هێناوە، سەبارەت بەڕۆشنایی (نور)یش چونكە ڕێگای گەیشتن بەخودا یەكێكە، ئەوا ناوی (نور)ی بەتاك هێنا، جا ئەم ڕێگایە زانینی ڕاستەقینە وكاركردن بەو زانستە لەخۆ دەگرێت. سەعدى: ٢٥٠.
پرسیار: بۆچى ناوى (ظلمات) به شێوەى كۆ وناوى (نور) بەشێوەى تاك هاتووە؟
هُوَ ٱلَّذِي خَلَقَكُم مِّن طِينٖ ثُمَّ قَضَىٰٓ أَجَلٗاۖ وَأَجَلٞ مُّسَمًّى عِندَهُۥۖ ثُمَّ أَنتُمۡ تَمۡتَرُونَ ٢
ئاكام (ئەجەل)ـی بە(مسمی عنده) واتە (دیاریكراوە لەلای خۆی) وەسف كرد، چونكە زانستی هەستانی قیامەتی تایبەت كردووە بەخۆی (واتە: بەس خۆی دەزانێت كەی قیامەت دێت وكەسی تر -تەنانەت پێغەمبەرانیش- نەیانزانیوە قیامەت كەی دێت. و). ابن عەتيە: ٢/ ٢٦٧.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە ئاكام (ئەجەل)ـى بە(مسمى عنده) ناو بردووە؟
وَمَا تَأۡتِيهِم مِّنۡ ءَايَةٖ مِّنۡ ءَايَٰتِ رَبِّهِمۡ إِلَّا كَانُواْ عَنۡهَا مُعۡرِضِينَ ٤
اعراض) واته: تەماشانەكردن وڕانەمان لەو ئایەتانەی كەبەڵگەی یەكتایی خودای گەورەن ودەكرێن بەبەڵگە، وەك دروست كرانی ئاسمانەكان وزەوی وئەوەی كەلەنێوان ئاسمانەكان وزەویدایە. بەغەوى: ٢/ ١٠٠.
پرسیار: پشت كردن (اعراض) لەئايەتەكانى خودا چۆن چۆنييە؟
أَلَمۡ يَرَوۡاْ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِن قَبۡلِهِم مِّن قَرۡنٖ مَّكَّنَّٰهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ مَا لَمۡ نُمَكِّن لَّكُمۡ وَأَرۡسَلۡنَا ٱلسَّمَآءَ عَلَيۡهِم مِّدۡرَارٗا وَجَعَلۡنَا ٱلۡأَنۡهَٰرَ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهِمۡ فَأَهۡلَكۡنَٰهُم بِذُنُوبِهِمۡ وَأَنشَأۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِمۡ قَرۡنًا ءَاخَرِينَ ٦
ئەی ئەوانەی كەڕووی ئایەتەكە لەئێوەیە! بترسن وخۆتان بپارێزن لەو سزایەی كەبەئەوانە گەیشتووە، با بەئێوەش نەگات وئێوەش نەگرێتەوە، چونكە لای خوای گەورە ئێوە لەوان گرنگتر نین، ئەو پێغەمبەرانەی كەئێوە بەدرۆزنیان دەزانن لەو پێغەمبەرانەی ئەوان بەڕێزترن، كەواتە: ئەگەر لوتف ومیهرەبانی خودا نەبێت، ئێوە لەوان زیاتر شیاوی سزادانن. ابن كثير: ٢/ ١١٧.
پرسیار : سوننەتى خودا لەو شوێنانەى كەخراپەيان لەچاكەيان زۆرترە، چۆنە؟
فَأَهۡلَكۡنَٰهُم بِذُنُوبِهِمۡ وَأَنشَأۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِمۡ قَرۡنًا ءَاخَرِينَ ٦
واتە: ئێمە ناز ونیعمەتی زۆرمان بەوان بەخشی، بەڵام ئەوان سپڵە وبێئەمەك بوون (فأهلكناهم بذنوبهم) واتە: بەهۆی كوفرەكەیانەوە ئەوانمان لەناوبرد، چونكە تاوان دەبێتە هۆی نەمانی ناز ونیعمەت ودابارینی سزای خوا (وأنشأنا من بعدهم قرنًا آخرين)واتە: دوای ئەوان دەستەیەكی ترمان بەدیهێنا، دەی ئەمانەش دەبێت لەتیاچوون وفەوتان بترسن. قورتوبى: ٨/ ٣٢٦.
پرسیار: هۆكارى دابەزينى سزاى خواى گەورە چییە؟