قورئان
ﮑ
ﰿ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ١١٤ ١١٤ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ
ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ١١٥ ١١٥
ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ
ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ١١٦ ١١٦ ﮭ ﮮ ﮯ
ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ
ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ
ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ١١٧ ١١٧ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ
ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ١١٨ ١١٨ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ
ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ
ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ١١٩ ١١٩ ﰘ
ﰙ ﰚ ﰛ ﰜ ﰝ ﰞ ﰟ ﰠ ﰡ ﰢ ﰣ ١٢٠ ١٢٠
قَالَ ٱللَّهُ إِنِّي مُنَزِّلُهَا عَلَيۡكُمۡۖ فَمَن يَكۡفُرۡ بَعۡدُ مِنكُمۡ فَإِنِّيٓ أُعَذِّبُهُۥ عَذَابٗا لَّآ أُعَذِّبُهُۥٓ أَحَدٗا مِّنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١١٥
عەبدوڵڵای كوڕی عومەر دەفەرمووێت: سەختترین سزا لەڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەم كەسانەیە: هاوەڵانی سفرەكە، فیرعەون وخانەدانی فیرعەون ودووڕووەكان. ابن جزى: ١/ ٢٥٨.
پرسیار: بۆچى نافەرمانى دواى ڕوون بوونەوەى بەڵگە، سزاى لەنافەرمانيەك قورسترە كەهەر لەسەرەتادا ڕوويدابێت؟
وَإِذۡ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ ءَأَنتَ قُلۡتَ لِلنَّاسِ ٱتَّخِذُونِي وَأُمِّيَ إِلَٰهَيۡنِ مِن دُونِ ٱللَّهِۖ قَالَ سُبۡحَٰنَكَ مَا يَكُونُ لِيٓ أَنۡ أَقُولَ مَا لَيۡسَ لِي بِحَقٍّۚ إِن كُنتُ قُلۡتُهُۥ فَقَدۡ عَلِمۡتَهُۥۚ تَعۡلَمُ مَا فِي نَفۡسِي وَلَآ أَعۡلَمُ مَا فِي نَفۡسِكَۚ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّٰمُ ٱلۡغُيُوبِ ١١٦
(إن كنت قلته فقد علمته): ئەمە بۆ پۆزش هێنانەوە وڕاگەیاندنی بێزارییە لەو قسەیە، زانینەكەی هەواڵەی خوا كرد بۆ ئەوەی بەری بوونی ئەو ئاشكرا ببێت، چونكە خوای گەورە خۆی باش دەزانێت كەئەو خاوەنی ئەو قسەیە نییە ونەیكردووە. ابن جزى: ١/ ٢٥٩.
پرسیار: لەم ئايەتەدا لەسێ شوێندا باسى شەرم وئەدەبى حەزرەتى عيسا كراوە بەرامبەر بەخواى گەورە، باسى ئەو سێ شوێنە بكە.
وَإِذۡ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ ءَأَنتَ قُلۡتَ لِلنَّاسِ ٱتَّخِذُونِي وَأُمِّيَ إِلَٰهَيۡنِ مِن دُونِ ٱللَّهِۖ قَالَ سُبۡحَٰنَكَ مَا يَكُونُ لِيٓ أَنۡ أَقُولَ مَا لَيۡسَ لِي بِحَقٍّۚ
بە دوو هۆكار پێش وەڵامەكە تەسبیحاتی خوای كرد (واتە: بەخوای گەورەی فەرموو: پاك وبێگەردی بۆ خودا. و) یەكەم: بۆ بەری كردن وبەپاك دانانی خوای گەورە سەبارەت بەئەو شتانەی كە(كافرەكان. و) داویانەتە پاڵ خودا. دووەم: بۆ دەرخستنی ملكەچی لەبەرامبەر هێز ودەسەڵات وعیززەتی خودا وترس لەسام وهەیبەت وگەورەیی خودا. قورتوبى: ٨/ ٣٠٢.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى عيسا پێش ئەوەى وەڵامى خواى گەورە بداتەوە تەسبيحاتى خوداى كرد؟ ئەمە چ وانە وپەندێكە بۆ ئێمە؟
إِن كُنتُ قُلۡتُهُۥ فَقَدۡ عَلِمۡتَهُۥۚ تَعۡلَمُ مَا فِي نَفۡسِي وَلَآ أَعۡلَمُ مَا فِي نَفۡسِكَۚ
نەفسی بەشێوەیەكی تایبەت باس كرد، چونكە نەفس شوێنی شتە پەنهانەكانە وزانیاری لایە. ابن عەتيە: ٢/ ٢٦٣.
پرسیار: بۆچى بەتايبەت باسى نەفس كراوە؟
إِن تُعَذِّبۡهُمۡ فَإِنَّهُمۡ عِبَادُكَۖ وَإِن تَغۡفِرۡ لَهُمۡ فَإِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ١١٨
حەزرەتی عیسا نەیفەرموو: الغفور الرحیم، بەڵكو فەرمووی: العزیز الحكیم. ئەم جۆرە قسە كردنە ئەوپەڕی ڕێزدانانە بۆ پەروەردگار، چونكە ئەو كاتێك ئەو قسەیەی كرد كەخوای گەورە خەشم وتوڕەیی خۆی ڕژاندبوو بەسەر خەڵكەكەدا وفەرمانی ئەوەی دەركردبوو كەبیانبەن بۆ دۆزەخ، كەواتە: كات كاتی ئەوە نییە كەداوای میهرەبانی وشەفاعەت بكات، بەڵكو لەكاتێكی وەهادا دەبێت مرۆڤ خۆی لەو جۆرە كەسانە بەری بكات.. جا مەبەست ومانای قسەكە ئاوای لێدێت: ئەگەر لەوانە خۆش ببیت، ئەوا لێبووردەیی تۆ سەرچاوەی لەهێز وزانستی تێروتەواوی تۆ وەرگرتووە، نەك لەوەی كە-پەنا بەخوا- نەتوانیت تۆڵەیان لێ بكەیتەوە، نەك لەبەر ئەوەش كەئەندازەی تاوانەكانیان نەزانیت. ابن القيم: ١/ ٢٣٧.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەم ئايەتەدا ـ لەسەر زارى حەزرەتى عيسا. والعزيز الحكيم ـى هێنا ونەيفەرموو: الغفور الرحيم؟
قَالَ ٱللَّهُ هَٰذَا يَوۡمُ يَنفَعُ ٱلصَّٰدِقِينَ صِدۡقُهُمۡۚ لَهُمۡ جَنَّٰتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ رَّضِيَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ وَرَضُواْ عَنۡهُۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ ١١٩
(قال الله هذا يوم ينفع الصادقين صدقهم): ئەمە هەموو ڕاستگۆییەكان دەگرێتەوە، بەتایبەت عیسای كوڕی مەریەم، چونكە ئەمە ئاماژەیە بەڕاستی ودروستی قسەكانی ئەو كەخوای گەورە لێی دەگێڕێتەوە وبۆمان باس دەكات. ابن جزى: ١/ ٢٦٠.
پرسیار: باسى ڕەوشى ئەم ئايەتە لەبارەى گەورەيى ڕاستكۆيى بكە؟
قَالَ ٱللَّهُ هَٰذَا يَوۡمُ يَنفَعُ ٱلصَّٰدِقِينَ صِدۡقُهُمۡۚ
ئەم ڕستە تەواوی ئەو كەسانە دەگرێتەوە كەباوەریان بەخودا هێناوە، جا هەر كەسێك زیاتر خاوەن تەقوا بێت، ئەوە زیاتر سوودی لێ وەردەگرێت، جگە لەوەش ئاماژەیە بەحەزرەتی عیسا وڕاستگۆیی حەزرەتی عیسا، كەبووەتە هۆی فەزیڵەت وگەورەیی ئەو، هەرچەند وشەی (هم) هەم حەزرەتی عیسا وهەم خەڵكی تریش دەگرێتەوە (چونكە وشەی -هم- بۆ كۆیە. و). ابن عەتيە: ٢/ ٢٦٣.
پرسیار: بەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەڕاستگۆيى هۆكارى ڕزگاربوونە لەدونيا وقيامەت.