قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﰿ



١٠٤ ١٠٤


ﭿ ١٠٥ ١٠٥





١٠٦ ١٠٦



١٠٧ ١٠٧


ﯿ ١٠٨ ١٠٨
125
سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 105

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ عَلَيۡكُمۡ أَنفُسَكُمۡۖ لَا يَضُرُّكُم مَّن ضَلَّ إِذَا ٱهۡتَدَيۡتُمۡۚ

مەبەستی ئایەتەكە ئەوە نییە كەسستی لەفەرمان كردن بەچاكە ونەهی كردن لەخراپە زیان بەبەندە ناگەیەنێت، چونكە هیدایەتی مرۆڤ بەبێ فەرمان بەچاكە ونەهی لەخراپە، نابێتە هیدایەت وڕێنوێنییەكی كامڵ وتەواو، بەڵام ئەوەندە هەیە ئەگەر باوەڕدارێك نەیتوانی بەدەست وزمان فەرمان بەچاكە ونەهی لەخراپە بكات، بەڵام لەدڵدا خراپەكانی پێ ناخۆش بوو، ئەوە خراپەی خراپەكاران هیچ زیانێك بەئەم ناگەیەنێت. سەعدى: ٢٤٦.
پرسیار: ئەگەر كەسێك ئەم ئايەتەى كردە بەڵگە بۆ ئەوەى واز لەفەرمان بەچاكە ونەهى لەخراپە بهێنێت، چۆن وەڵامى دەدەيتەوە؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 105

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ عَلَيۡكُمۡ أَنفُسَكُمۡۖ لَا يَضُرُّكُم مَّن ضَلَّ إِذَا ٱهۡتَدَيۡتُمۡۚ

لەوانەیە كەسێكی نەزان سەیری ئەم ئایەتە بكات وبڵێت: فەرمان بەچاكە ونەهی لەخراپە واجب وفەرز نییە! بەڵام هەر لەم ئایەتەدا ئاماژە بەئەوەش كراوە كەگومڕایی خەڵكی تر لەكاتێكدا زیانی بۆ بەرامبەر نییە، كەكەسی بەرامبەر هەوڵی خۆی دابێت ونەهی لەخراپە وفەرمان بەچاكەی كردبێت، بەڵام گوێیان بۆ نەگرتبێت، ئاماژەكە ئەمەیە: خوای گەورە دەفەرمووێت: (إذا اهتديتم) جا كەسێك وازی لەفەرمان بەچاكە ونەهی لەخراپە هێنابێت، ئەوە هیدایەت وڕێنوێنی وەرنەگرتووە. شەنقيتى: ١/ ٤٥٩.
پرسیار: لەچ كاتێكدا زيانى گومڕايى تەنها يەخەى خاوەنەكەى دەگرێت وزيانى بۆ بەرامبەر نيە؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 106

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ شَهَٰدَةُ بَيۡنِكُمۡ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ ٱلۡمَوۡتُ حِينَ ٱلۡوَصِيَّةِ

بەو مەرجەی عەدل ودادگەری مرۆڤ لەجێی خۆیدا بێت، وەسیەت كردن تا كاتی ئاشكرا بوون وپێشەكییەكانی نیشانەی مەرگ، جێی بایەخە. سەعدى: ٢٤٧.
پرسیار: ئايا ئەو كەسەى مەرگ يەخەى گرتووە، دەتوانێت وەسيەت بكات؟ لەم ئايەتە چى بەدەست دەهێنیت؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 106

فَأَصَٰبَتۡكُم مُّصِيبَةُ ٱلۡمَوۡتِۚ

خوای گەورە لەم ئایەتەدا مەرگی بەموسیبەت ناوبردووە، ئەگەرچی مەرگ موسیبەتێكی گەورە وپێشهاتێكی ناخۆشە، بەڵام موسیبەتی لەمەرگیش گەورەتر هەیە، كەبریتییە لەغەفڵەت وبێ ئاگایی لەمەرگ وبیرنەكردنەوە لەمردن وكار نەكردن بۆ دوای مەرگ.. مەرگ تەنها بۆ ئەو كەسانە دەبێتە پەند كەئامادەیی ئەوەیان تێدایە لەشتەكان پەند وەربگرن وبیر لەشتەكان بكەنەوە ولێی ڕابمێنن. قورتوبى: ٨/ ٢٦٤.
پرسیار: ئايا مەرگ موسيبەتە؟ ئايا موسيبەت وچورتمى لەمەرگ گەورەتر هەيە؟ ئەگەر هەيە كامەيە؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 106

تَحۡبِسُونَهُمَا مِنۢ بَعۡدِ ٱلصَّلَوٰةِ فَيُقۡسِمَانِ بِٱللَّهِ

بە مەرج گیراوە سوێندەكە پاش نوێژ بێت، ئەوەش بەمەبەستی بەگەورەزانینی ئەو كاتە وترساندنی بەرامبەر، چونكە فریشتەكانی خودا لەو كاتەدا ئامادەن. قورتوبى: ٨/ ٢٦٦.
پرسیار: بۆچى بەمەرج گيراوە كەسوێندادن دواى نوێژ بێت؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 106

فَيُقۡسِمَانِ بِٱللَّهِ إِنِ ٱرۡتَبۡتُمۡ لَا نَشۡتَرِي بِهِۦ ثَمَنٗا وَلَوۡ كَانَ ذَا قُرۡبَىٰ وَلَا نَكۡتُمُ شَهَٰدَةَ ٱللَّهِ إِنَّآ إِذٗا لَّمِنَ ٱلۡأٓثِمِينَ ١٠٦

(ولا نكتم شهادة الله) واتە: ئەو شایەتیەی كەخوای گەورە فەرمانی بەپاراستن وبەشایەتیدانەكەی داوە، جا نیسبەتدانی ئەم شایەتیە بۆ لای خوای گەورە ئەوە بۆ بەگەورە ڕاگرتنی ئەو شایەتییەیە. ابن جزى: ١/ ٢٥٥.
پرسیار: بۆچى ئەو شايەتيە دراوەتە پاڵ خودا؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 108

وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱسۡمَعُواْۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡفَٰسِقِينَ ١٠٨

(واتقوا الله واسمعوا): واتە: هەموو ئەو شتانە كەخوای گەورە فەرمانی پێداوە، وەریبگرن ووەڵامی بدەنەوە، ڕستەی (والله لا يهدي القوم الفاسقين): بەستراوە بەڕستەی پێشەوە، واتە: ئەگەر تەقوا نەكەنە پیشەی خۆتان وگوێ نەگرن، ئەوە دەبنە تاوانبار ودەرچوو لەفەرمانی خوای گەورە، خوای گەورە ئەو كەسانە ڕێنوێنی ناكات كەلەفەرمانی ئەو دەردەچن، ڕێنوێنییان ناكات بۆ لای ئەو شتانەی كەسوودی لێ وەردەگرن، یان ڕێنوێنییان ناكات بۆ سەر ڕێگای بەهەشت. ئالوسى: ٧/ ٦٩.
پرسیار: يەكێك لەو شتانەى كەدەبنە لەمپەر لەبەردەم ڕێنوێنيدا، لەم ئايەتەدا باسكراوە، ئەو شتە كامەيە؟