قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

٧٧ ٧٧

٧٨ ٧٨


ﭿ
٧٩ ٧٩


٨٠ ٨٠


٨١ ٨١

٨٢ ٨٢




٨٣ ٨٣
12
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 78

وَمِنۡهُمۡ أُمِّيُّونَ لَا يَعۡلَمُونَ ٱلۡكِتَٰبَ إِلَّآ أَمَانِيَّ وَإِنۡ هُمۡ إِلَّا يَظُنُّونَ ٧٨

(إلا أماني): یانی: خوێندنەوە بەبێ تێگەیشتن ولێڕامان. ابن جزى: ١/ ٧٣.
پرسيار: ئەم ئايەتە چۆن سەركۆنەى ئەو كەسانە دەكات كەقورئان بەبێ تێگەيشتن ولێڕامانەوە دەخوێننەوە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 78

وَمِنۡهُمۡ أُمِّيُّونَ لَا يَعۡلَمُونَ ٱلۡكِتَٰبَ إِلَّآ أَمَانِيَّ وَإِنۡ هُمۡ إِلَّا يَظُنُّونَ ٧٨

ئەمە سیفەتی ئەو كەسانەیە كەقورئان دەخوێننەوە ولێی تێناگەن، كاریشی پێ ناكەن، تەنها دەیخوێننەوە وبەس، وەك حەسەنی بەصری فەرموویەتی: قورئان بۆیە هاتە خوارەوە تا كاری پێ بكرێت، كەواتە كار بەوە بكەن كەدەیخوێننەوە!. الجامع الكلام: ١/ ٢٤٧.
پرسيار: خودى قورئان سەركۆنەى ئەوانەى كردووە كەقورئان دەخوێننەوە وكارى پێ ناكەن وبيرى لێ ناكەنەوە، ئەم باسە ڕوون بكەرەوە!.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 79

فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ يَكۡتُبُونَ ٱلۡكِتَٰبَ بِأَيۡدِيهِمۡ ثُمَّ يَقُولُونَ هَٰذَا مِنۡ عِندِ ٱللَّهِ لِيَشۡتَرُواْ بِهِۦ ثَمَنٗا قَلِيلٗاۖ

هەرچەندە زانیاریشیان هەبوو بەڵام ئەم كارەیان هەر ئەنجامدا (تا لەبەرامبەردا نرخێكی ناچیز وكەم وەربگرن) لەحاڵێكدا دونیا خۆی هەر لەسەرەتایەوە هەتا كۆتایی هەر كەم وناچیزە. بەجۆرێكی تر: ئەوانە كارە پووچەڵەكەی خۆیان كردە داوێك سەروەت وسامانی خەڵكیان پێ ڕاو دەكرد، بۆیە لەدوو ڕووەوە ستەمیان لەخەڵكی دەكرد، یەكەم: ئایینەكەیان لێ شاردنەوە. دووەم: بەناهەق سەروەت وسامانیان لێ وەردەگرتن، نەك هەر بەناهەق بگرە بەپووچەڵترین شێوە، چونكە ئەو كارە (واتە: نووسینەوەی شتێك لەلایەن خۆیان وبەفەرموودەی خودا دەرخستنی. و) لەوەش خراپترە كەسەروەت وسامانی خەڵك بەناهەق ببەن وبیخۆن. سەعدى: ٥٦.
پرسيار: هەر كەسێك دەقى قورئان بشێوێنێت يان ماناى خراپ لێك بداتەوە، ئەوە دوو جار ستەمى لەخەڵكى كردووە، ئەم باسە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 83

وَإِذۡ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ لَا تَعۡبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَانٗا

فەرمانی كرد بەسەر بەنی ئیسرائیلدا كەلەگەڵ دایك وباوكی خۆیاندا باش بن، خوای گەورە لەم ئایەتەدا چاكە لەگەڵ دایك وباوكی لەپاڵ تەوحید ویەكخواپەرستیدا باس كردووە، چونكە پەروەردەی یەكەم لەلایەن خودای گەورەیە، پەروەردەی دووەمیش لەلایەن دایك وباوكەوە سەرچاوە دەگرێت، بۆیە سوپاسگوزاری لەدایك وباوكی خستە پاڵ سوپاسگوزاری لەخۆی. قورتوبى: ٢/ ٢٢٩.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە مافى خۆى ومافى دايك وباوكى پێكەوە باس كردووە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 83

وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَانٗا وَذِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَقُولُواْ لِلنَّاسِ حُسۡنٗا

دوای ئەوەی فەرمانی كرد كەبەچاكە لەگەڵ خەڵكدا هەڵسوكەوت بكەن، فەرمانی پێكردن بەجوانیش لەگەڵ خەڵكدا گفتوگۆ بكەن، كەواتە: خوای گەورە كردای چاك وگوفتاری چاكی پێكەوە باس كردووە. ابن كثير: ١/ ١١٥.
پرسيار: بۆچى دواى كرداى چاك باسى گوفتارى چاكيش هاتووە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 83

وَقُولُواْ لِلنَّاسِ حُسۡنٗا

چاكە كردن لەگەڵ خەڵكدا لەگەڵ گوفتاری چاكەدا باس كردووە، چونكە گوفتاری چاك بۆ هەمووان ئاسانە، ئەمە لەلایەك، لەلایەكی ترەوە گوفتار لەبیروباوەڕەوە سەرچاوە دەگرێت، كاتێك بەچاكە لەگەڵ خەڵكدا گفتوگۆ دەكەن ئەوە دیارە لەدڵیشدا نییەتی خێر وچاكەیان هەیە. ابن عاشور: ١/ ٥٨٣.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە چاكەكردنى لەگەڵ خەڵكدا لەگەڵ گوفتاردا باس كردووە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 83

وَقُولُواْ لِلنَّاسِ حُسۡنٗا

مەبەست قسەی نەرم وهەڵسوكەتی تێكەڵ بەئاكاری چاكە. بەغەوى: ١/ ٧٣.
پرسيار: گەورەيى گوفتارى چاك وپلەوپايەى گوفتارى چاك لەئاييندا باس بكە.