قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٦٥ ٦٥



٦٦ ٦٦

ﭿ

٦٧ ٦٧



٦٨ ٦٨


٦٩ ٦٩


ﯿ ٧٠ ٧٠
119
سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 65

وَلَوۡ أَنَّ أَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ ءَامَنُواْ وَٱتَّقَوۡاْ لَكَفَّرۡنَا عَنۡهُمۡ سَئِّاتِهِمۡ وَلَأَدۡخَلۡنَٰهُمۡ جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ ٦٥

ئەمە نیشانەی بەخشندەیی ودڵاوایی وسەخاوەتی خودایە كەدوای باسكردن خراپەكاری وبەدڕەفتاری وقسە پڕوپووچەكانی ئەهلی كیتاب، بانگیان دەكات بۆ ئەوەی تەوبە بكەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خوا، خودای گەورە ئەوەشی ڕاگەیاندووە كەئەگەر ئەوانە تەوبە بكەن وبڕوا بەیەكتایی خودا وبەپێغەمبەران وبەهەموو فریشتەكان وكتێبەكانی خودا بهێنن وواز لەتاوان بهێنن، ئەوا خوای گەورە نەك هەر لێیان خۆش دەبێت، بەڵكو (تاوانەكانیشیان بۆ دەكات بەچاكە و. و) بەهەشتیان بەنسیب دەكات. سەعدى: ٢٣٨.
پرسيار: ئەم ئايەتە دەرگاى ئومێدى بەرەو ڕووى ئوممەتى پێغەمبەر(ﷺ) كردووەتەوە، ئەو باسە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 66

وَلَوۡ أَنَّهُمۡ أَقَامُواْ ٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِم مِّن رَّبِّهِمۡ لَأَكَلُواْ مِن فَوۡقِهِمۡ وَمِن تَحۡتِ أَرۡجُلِهِمۚ

بەرپا كردنی تەورات بەزانست وكردەوە دەبێت. ابن جزى: ١/ ٢٤٤.
پرسيار: بەرپا كردنى كتێبى خودا بەدوو شت دەبێت، ئەو دوو شتە چين؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 66

وَلَوۡ أَنَّهُمۡ أَقَامُواْ ٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِم مِّن رَّبِّهِمۡ لَأَكَلُواْ مِن فَوۡقِهِمۡ وَمِن تَحۡتِ أَرۡجُلِهِمۚ

(لأكلوا من فوقهم ومن تحت أرجلهم): ابن عباس وزانای تریش فەرموویانە: مەبەست (لە ڕزق وڕۆزی سەرەوە وخوارەوە. و) باران وگیایە، لەمەوە ئەوە دەردەكەوێت كەئەو بێباوەڕانە توشی وشكەساڵی بوون. هەندێكیش دەڵێن: مەبەست ئەوەیە كەبەبەردەوامی ڕزق وڕۆزی ئەوانەمان فراوان دەكرد وئەوانیش بەردەوام لێیان دەخوارد. جا خوای گەورە بەمەبەستی موبالەغە باسی سەر وژێری كرد، واتە: ناز ونیعمەتێكی زۆریان پێ دەدرا، وەك چۆن فەرموویەتی:﴿وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجۡعَل لَّهُۥ مَخۡرَجٗا ٢ وَيَرۡزُقۡهُ مِنۡ حَيۡثُ لَا يَحۡتَسِبُ﴾ [الطلاق: 2-3]. واتە: هەر كەسێك لەخوا بترسێت خوای گەورە ڕێگای ڕزگاربوونی بۆ دیاری دەكات ولەشوێنی وەهاوە ڕزق وڕۆزی دەدات كەبیر وخەیاڵی بۆی نەچێت. قورتوبى: ٨/ ٨٨.
پرسيار: دەرمانى هەژارى وكەم ڕزقى كەلەم ئايەتەدا باسكراوە، چییە؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 66

وَلَوۡ أَنَّهُمۡ أَقَامُواْ ٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِم مِّن رَّبِّهِمۡ لَأَكَلُواْ مِن فَوۡقِهِمۡ وَمِن تَحۡتِ أَرۡجُلِهِمۚ مِّنۡهُمۡ أُمَّةٞ مُّقۡتَصِدَةٞۖ وَكَثِيرٞ مِّنۡهُمۡ سَآءَ مَا يَعۡمَلُونَ ٦٦

ئەم ئایەتە ئەوەی ڕوون كردووەتەوە كەهۆكاری سنوورداربوونی ڕزق وڕۆزی جوولەكەكان ئەوەیە كەخوای گەورە لێیان توڕەیە، ئەوەش سزای ئەوەیە كەتەوراتیان دەسكاری كرد وگۆڕییان، باوەڕیان بەئینجیل وقورئانیش نەهێنا، واتە: دوای دابەزینی قورئان ئیتر سزاكەیان بەتەواوی بۆ مسۆگەر بوو. ابن عاشور: ٦/ ٢٥٣.
پرسيار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەتوڕەيى وخەشمى خودا هۆكارى نەمان وكەمبوونەوەى ڕزق وڕۆزييە.

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 67

۞يَٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ بَلِّغۡ مَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَۖ وَإِن لَّمۡ تَفۡعَلۡ فَمَا بَلَّغۡتَ رِسَالَتَهُۥۚ وَٱللَّهُ يَعۡصِمُكَ مِنَ ٱلنَّاسِۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡكَٰفِرِينَ ٦٧

ئەم ئایەتە بەهێزترین بەڵگەیە لەسەر ناڕاستی قسەی شیعە ڕافیزییەكان كەدەڵێن: قورئان زۆر لەم قورئانەی ئێستا زیاتر بووە وبەقەد باری وشترێك بووە وئەمەی ئێستا ئەوەیە كەئەبو بەكر كۆی كردووەتەوە وعوسمان نووسخەی لەبەر گرتووەتەوە وئەوەی كەپەیوەندی بەپێشەوا عەلییەوە هەبووە لێی دەرهێنراوە وئەوەی كەباسی پێشەوایەتی كوڕانی عەلی كردووە لێی دەرهێنراوە وقورئانە ڕاستەقینەكە ئەوەتا لەلای پێشەوا پاك وخاوێنەكە، واتە: (موحەممەدی. و) مەهدی، كەچاوەڕوانكراوە. ابن عاشور: ٦/ ٢٦٠.
پرسيار: ئەم ئايەتە چۆن دەبێتە وەڵامێكى دەمكوتكەر بۆ ئەو كەسانەى كەدەڵێن: قورئان لەمەى ئێستا زياتر بووە ولێى كەم كراوەتەوە؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 67

يَٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ بَلِّغۡ مَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَۖ وَإِن لَّمۡ تَفۡعَلۡ فَمَا بَلَّغۡتَ رِسَالَتَهُۥۚ

ئەم ئایەتە ئەو هەواڵەمان پێ دەدا كەپێغەمبەری خوا(ﷺ) لەخۆوە قسە ناكات، بەڵكو ئەو شتانە دەفەرمووێت كەلەلایەن خوداوە پێی ڕاگەیەنراوە وبیستویەتی. بەكورتی ئەم ئایەتە دەفەرمووێت: قسەكانی پێغەمبەر(ﷺ) هەر هەموو سروشە، هیچ فەرموودەیەكی قسەی خەڵك نییە ولەكەسی تری نەبیستووە وقسەی كەسی نەهێناوە (جگە لەفەرموودەی خودا. و). الجامع الكلام: ٢/ ٥٠٧.
پرسيار: ئەم ئايەتە چۆن دەكەيتە بەڵگە لەسەر ئەوەى كەسوننەتى پێغەمبەر(ﷺ) سروشە ولەلايەن خوداوە هاتووە؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 67

يَٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ بَلِّغۡ مَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَۖ وَإِن لَّمۡ تَفۡعَلۡ فَمَا بَلَّغۡتَ رِسَالَتَهُۥۚ وَٱللَّهُ يَعۡصِمُكَ مِنَ ٱلنَّاسِۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡكَٰفِرِينَ ٦٧

واتە: تۆ تەنها ڕاگەیاندنت لەسەرە، ئیتر خەفەت مەخۆ بۆ ئەوانەی كەقسەكان وەرناگرن، باوەڕنەهێنانی ئەوانە بەهۆی كەمتەرخەمی تۆ نییە لەڕاگەیاندن وهیچ پشكێكی بەر تۆ ناكەوێت، بەڵكو بەهۆی كەمتەرخەمی ونەفامی خۆیانەو هەمووی هەر بەر خۆیان دەكەوێت، جا چونكە خوای گەورە ئاگای لەسروشتی بەد وخراپی ئەوانە، بۆیە بڕیاری یەكجاری بۆ دەركردوون كەئەوانە تازە كافرن وباوەڕ ناهێنن، هەروەها مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا، جا خوای گەورە هەرگیز ڕێنوێنی ئەو جۆرە كەسانە ناكات. بیقاعى: ٢/ ٥٠٣.
پرسيار: پوختەى ماناو مەبەستى ئەم ئايەتە باس بكە.