قورئان
ﮑ
ﰾ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ
ﭪ ٥١ ٥١ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ
ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ٥٢ ٥٢ ﮊ ﮋ ﮌ
ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ٥٣ ٥٣ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ
ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ٥٤ ٥٤ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ
ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ٥٥ ٥٥ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ
ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ٥٦ ٥٦ ﯾ ﯿ ﰀ
ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ
ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ٥٧ ٥٧
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ ٱلۡيَهُودَ وَٱلنَّصَٰرَىٰٓ أَوۡلِيَآءَۘ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٖۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمۡ فَإِنَّهُۥ مِنۡهُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ٥١
زانایان لەوە ئاگادارن كەئەهلی زیممە وجوولەكە وگاور ودووڕووەكان هەر هەموویان دەنگوباس وهەواڵەكانی موسڵمانان وئەو نهێنیانەی موسڵمانان كەئەوان پێیان زانیوە، هەر هەمووی دەنووسن ودەینێرن بۆ هاوئایینەكانیان، وەك ئەوەی كەكۆمەڵێك لەبڕواداران لەوڵاتی تەتار كەوتنە ناو داوەوە وكران بەكۆیلە، هەمووی لەئەنجامی دووزمانی وقسەگەیاندنی ئەهلی زیممە بوو بەهاوئایینەكانیان وبوو بەهۆی شكانی بڕواداران. الجامع الكلام: ٢/ ٤٩٦.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە نەهى كردووە لەدۆستايەتى كردن لەگەڵ ئەهلى كيتابدا؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ ٱلۡيَهُودَ وَٱلنَّصَٰرَىٰٓ أَوۡلِيَآءَۘ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٖۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمۡ فَإِنَّهُۥ مِنۡهُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ٥١
حەقیقەتی دۆستایەتی، خۆشەویسیە، وەك چۆن حەقیقەتی دوژمنایەتی ڕق وكینەیە، چونكە خۆشەویستی دەبێتە هۆكاری لێك نزیك بوونەوە، ڕق وكینەش دەبێتە هۆكاری دووركەوتنەوە وڕاجیایی. الجامع الكلام: ٢/ ٤٩٨.
پرسيار: حەقيقەتى دۆستايەتى ودوژمنايەتى چییە؟
فَتَرَى ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ يُسَٰرِعُونَ فِيهِمۡ يَقُولُونَ نَخۡشَىٰٓ أَن تُصِيبَنَا دَآئِرَةٞۚ فَعَسَى ٱللَّهُ أَن يَأۡتِيَ بِٱلۡفَتۡحِ أَوۡ أَمۡرٖ مِّنۡ عِندِهِۦ فَيُصۡبِحُواْ عَلَىٰ مَآ أَسَرُّواْ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ نَٰدِمِينَ ٥٢
(في قلوبهم مرض) واته: دڕدۆنگی وگومان ودووڕوویی وئیمان لاوازی، دەڵێن: ئێمە پێویستمانە هاوڕێیەتی ئەوانە بكەین چونكە: (نخشى أن تصيبنا دائرة) دەترسین لەلایەن جوولەكە وگاورەكانەوە زیانێكمان پێ بگات، واتە: ئەگەر لەلایەن ئەوانەوە زیانێكمان بۆ بێت ئەوە ئەگەر ئێمە پەیمانێكمان لەگەڵیاندا هەبێت، ئەو زیانەمان پێ ناگات، جا ئەمە بەدگومانییە بەرامبەر بەئیسلام، خوای گەورە لەوەڵامی ئەم گومانە ناپەسەندەدا دەفەرمووێت: (فعسى الله أن يأتي بالفتح) هیوا وایە كەخوای گەورە سەركەوتنتان بۆ بنێرێت، سەركەوتنێك كەخوای گەورە بەهۆیەوە ئیسلام بەهێز بكات. سەعدى: ٢٣٥.
پرسيار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەبەدگومانى چۆن سەردەكێشێت بۆ تاوانى گەورە؟
فَتَرَى ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ يُسَٰرِعُونَ فِيهِمۡ يَقُولُونَ نَخۡشَىٰٓ أَن تُصِيبَنَا دَآئِرَةٞۚ فَعَسَى ٱللَّهُ أَن يَأۡتِيَ بِٱلۡفَتۡحِ أَوۡ أَمۡرٖ مِّنۡ عِندِهِۦ فَيُصۡبِحُواْ عَلَىٰ مَآ أَسَرُّواْ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ نَٰدِمِينَ ٥٢
(نادمين) واتە: پەشیمان ببنەوە لەوە كەكارەكەیان هیچ سوودێكی پێ نەگەیاندن وهیچ بەڵا وموسیبەتێكی لەكۆڵ نەكردنەوە، بەڵكو خۆی لەخۆیدا خراپە (بەڵا وموسیبەت. و) بوو، چونكە هەرچەندە بەدزییەوە ئەو كارەیان دەكرد ولەخەڵكیان دەشاردەوە وكەس ئاگای لێیان نەبوو، بەڵام خوای گەورە هەر لەدونیادا ڕیسوای كردن وكارەكانی ئەوانی بۆ هەمووان ئاشكرا كرد، جا كاتێك هۆكارەكانی ڕیسوایی ئەوان هاتەجێ ئەوان بەتەواوی بۆ بڕواداران ئاشكرا كران وبڕواداران پێیان سەیر بوو كەئەوانە چۆن تا ئەو كاتە ئاوا خۆیان بەباوەڕدار پیشانداوە! چۆن دەیانتوانی ئاوا بەسورەوە سوێند بخۆن كەباوەڕدارن؟! ئەوەتا درۆ ودەلەسەكانیان ئاشكرا بووە. ابن كثير: ٢/ ٦٦.
پرسيار: هەر كەسێك بەزيانى باوەڕداران دۆستايەتى كافرەكان هەڵبژێرێت، هەر لەدونيادا خواى گەورە تۆڵەى لێ دەكاتەوە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَن يَرۡتَدَّ مِنكُمۡ عَن دِينِهِۦ فَسَوۡفَ يَأۡتِي ٱللَّهُ بِقَوۡمٖ يُحِبُّهُمۡ وَيُحِبُّونَهُۥٓ أَذِلَّةٍ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
وشەی (أذلة) كۆی وشەی (ذلیل)ـه، جا لەبەر ئەوەی كەمەبەست لەزەلیل بوونی ئەو بڕوادارانە (بەرامبەر بەیەكتر) میهرەبانی وڕەفتاری نەرمە نەك ڕیسوایی وسەرشۆڕی، لەڕاستیدا هەر بەعیززەت وسەربەرزی هەژمار دەكرێت. بیقاعى: ٢/ ٤٨٣.
پرسيار: مەبەست لەزەليل بوونى موسڵمانان، لەم ئايەتەدا چییە؟
أَعِزَّةٍ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ
توندی ومامەڵەی ڕەق لەبەرامبەر دوژمنانی خودا، یەكێكە لەو كارانەی كەمرۆڤی بڕوادار بەهۆیەوە لەخوای گەورە نزیك دەبێتەوە وخوای گەورە ڕازی دەكات، جا ئەمەش نابێتە هۆی بانگەشە كردنی كافران بەجوانترین شێوە بۆ سەر ئایینی ئیسلام، واتە: توندبوون لەبەرامبەر دوژمن ونەرمی لەكاتی داوەت وبانگەشەدا پێكەوەن، جا ئەم دوو جۆرە ڕەفتارە لەبەرژەوەندی وسوودی دوژمنانە. سەعدى: ٢٣٦.
پرسيار: چ كاتێك دەبێت لەگەڵ كافراندا سەرسەخت وچ كاتێك نەرم بين؟
ذَٰلِكَ فَضۡلُ ٱللَّهِ يُؤۡتِيهِ مَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ ٥٤
خوای گەورە دوای باسكردنی سیفەتە گەورەكانی باوەڕداران كەهۆكاری كاری چاكە وخێری ئەوانە، هەواڵی ئەوەی دا كەئەو كارانەی ئەوان بەشێكە لەفەزڵ ومیهرەبانی خوای گەورە، بۆ ئەوەی لەخۆیان بایی نەبن وسوپاسی ئەو زاتە بەجێ بهێنن كەئەو سیفەتانەی بەوان بەخشیوە، بۆ ئەوەی لەبەرامبەرا خوای گەورە ئەو سیفەتە جوانانەی ئەوان زیاتر بكات، خەڵكی تریش بزانن كەهیچ شتێك ناتوانێت ببێتە لەمپەر لەبەرامبەر فەزڵ ومیهرەبانی خوادا. سەعدى: ٢٣٦.
پرسيار: بۆچى دواى باسكردنى سيفاتى باوەڕداران، خواى گەورە فەرمووى: ئەوە بەشێكە لەفەزڵ وميهرەبانى خودا؟