قورئان
ﮑ
ﰾ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ٢٤ ٢٤ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ٢٥ ٢٥ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
٢٦ ٢٦ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ٢٧ ٢٧ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ
ﮭ ﮮ ٢٨ ٢٨ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ٢٩ ٢٩ ﯠ
ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ٣٠ ٣٠
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ
ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ٣١ ٣١
قَالُواْ يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّا لَن نَّدۡخُلَهَآ أَبَدٗا مَّا دَامُواْ فِيهَا
لەم چیرۆكەدا ڕوونترین بەڵگە لەسەر سپڵەیی وبێ ئەمەكی وپەیمان شكێنی جوولەكەكان بەرامبەر بەو پەیمانانە هەیە كەسورەتەكە بەباسی ئەوانە دەستی پێكردووە وداوای كردووە بەجێی بهێنن، سەندنی ئەو پەیمان وبەڵێنانە پێشتر (لە ئایەتی ژمارە دوازدەدا. و) باسكراوە، خوای گەورە فەرمووی: ﴿وَلَقَدۡ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ...﴾ الآية [المائدة:12].بیقاعى: ٢/ ٤٢٨.
پرسيار: ئەم چيرۆكە چ پەيوەنديەكى لەگەڵ ئايەتەكانى سەرەتاى ئەم سورەتەدا هەيە؟
قَالُواْ يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّا لَن نَّدۡخُلَهَآ أَبَدٗا مَّا دَامُواْ فِيهَا فَٱذۡهَبۡ أَنتَ وَرَبُّكَ فَقَٰتِلَآ إِنَّا هَٰهُنَا قَٰعِدُونَ ٢٤
(فاذهب أنت وربك): ئەم قسەیەی ئەوان) ئەوپەڕی بێ شەرمی ونافەرمانییە، یان باشتر وایە بڵێین: كوفرە وگاڵتە كردنە بەخودا وپێغەمبەرەكەی (واتە: حەزرەتی موسا -سڵاوی خوای لەسەر بێت-. و) ئەوانە لەكوێ وهاوەڵانی پێغەمبەری خوا(ﷺ) لەكوێ؟ ئەوان بەپێغەمبەری خوایان دەگوت: ئێمە ئەو قسەیە ناكەین كەبەنی ئیسرائیل بەپێغەمبەر موسایان گوت، بەڵكو ئێمە دەڵێین: تۆ وپەروەردگارت بچنە جەنگ وئێمەش لەگەڵتانداین ودێینە جەنگ!. ابن جزى: ١/ ٢٣١.
پرسيار: بەپێى ئەم ئايەتە ئاستى پلەى ئيمانى خەڵكى لەكاتى تاقيكردنەوەدا ڕوون بكەرەوە.
قَالُواْ يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّا لَن نَّدۡخُلَهَآ أَبَدٗا مَّا دَامُواْ فِيهَا فَٱذۡهَبۡ أَنتَ وَرَبُّكَ فَقَٰتِلَآ إِنَّا هَٰهُنَا قَٰعِدُونَ ٢٤
(إنا هاهنا قاعدون) واتە: لەگەڵ تۆ وپەروەردگارت نایەین، ئەوانە ئەو جۆرە كەسانەن كەلەبەرامبەر ئەوەی بەزار دەڵێن: بڕوامان هەیە! ئیتر خۆشبەختییان دەوێت، بەڵام هیچ كارێك بۆ خۆشبەختی ناكەن، كارێك ناكەن كەبەڵگە بێت لەسەر ئەوەی كەبیروباوەڕەكەیان لەناخەوە هەڵقوڵابێت. بیقاعى: ٢/ ٤٢٧.
پرسيار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەئەگەر تاقى كردنەوە وبەڵا وموسيبەت نەبووايە، خەڵكى هەموو باوەڕدار دەبوون؟
قَالَ فَإِنَّهَا مُحَرَّمَةٌ عَلَيۡهِمۡۛ أَرۡبَعِينَ سَنَةٗۛ يَتِيهُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ
لەوانەیە حیكمەت لەوەی كەچل ساڵ مانەوە، ئەوەبێت كەزۆربەی ئەو كەسانە بمرن كەئەو قسەیەیان كردووە، ئەو قسانە لەنێو دڵانێكی نائارام وڕا ڕا سەری هەڵداوە، بەڵكو ئەوانە خوویان بەوە گرتبوو كەنۆكەر وبەندەی دوژمنان بن، ویست وئیرادەشیان نەبوو كەخۆیان لەنۆكەری وكۆیلایەتی ڕزگار بكەن، جگە لەوەش ئامانجێكی تر ئەوە بوو تا بروسكەیەك لێ بدرێت وژیری وئاوەزیان ئەوە لێك بداتەوە كەئەوان سەركەوتوون بەسەر دوژمندا وچیتر كۆیلە نین وئێستا ئیتر دەتوانن بەدوای خۆشبەختیدا بگەڕێن!. سەعدى: ٢٢٨.
پرسيار: چ حيكمەتێك لەوەدا بوو كەبەنى ئيسرائيل چل ساڵ لەبياباندا هەڵوەدا وئاوارە وسەرگەردان بوون؟
قَالَ فَإِنَّهَا مُحَرَّمَةٌ عَلَيۡهِمۡۛ أَرۡبَعِينَ سَنَةٗۛ يَتِيهُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ
ئەمە سزای دونیایی بوو كەیەخەی گرتن، لەوانەیە خوای گەورە بەهۆی ئەم سزایە تاوانی ئەوانی شۆریبێتەوە وسزای گەورەتری بەو سزایە لابردبێت، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەداشۆرینی تاوان لەوانەیە بەهۆی لەناوچوونی ناز ونیعمەت بێت، لەوانەشە بەهۆی نەهاتنی ئەو ناز ونیعمەتانە بێت كەهۆكارەكانی بەردەستن، یان بەهۆی دواكەوتنی ناز ونیعمەتێك بێت تا كاتێكی نادیار. سەعدى: ٢٢٨.
پرسيار: جۆرەكانى تاوان شۆردنەوە باس بكە.
لَئِنۢ بَسَطتَ إِلَيَّ يَدَكَ لِتَقۡتُلَنِي مَآ أَنَا۠ بِبَاسِطٖ يَدِيَ إِلَيۡكَ لِأَقۡتُلَكَۖ إِنِّيٓ أَخَافُ ٱللَّهَ رَبَّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢٨ إِنِّيٓ أُرِيدُ أَن تَبُوٓأَ بِإِثۡمِي وَإِثۡمِكَ فَتَكُونَ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلنَّارِۚ وَذَٰلِكَ جَزَٰٓؤُاْ ٱلظَّٰلِمِينَ ٢٩
(إني أريد أن تبوء بإثمي وإثمك) من دەمەوێت تۆ بەتاوانی خۆت وبەتاوانەكەی منیشەوە بەرەو خزمەت خوای گەورە بگەڕێیتەوە، واتە: ئەگەر بڕیار بێت كەمن تۆ بكوژم یان تۆ من بكوژیت، ئەوا من وا بەباشتر دەزانم كەتۆ من بكوژیت، ئەو كاتە بەدوو تاوانە -تاوانی كوشتنی من وتاوانی كار وكردەوەی خۆت- بەرەو خزمەتی خوای گەورە بگەڕێیتەوە. (فتكون من أصحاب النار وذلك جزاء الظالمين): بەو هۆیەوە ببیتە یەكێك لەدۆزەخییەكان، كەدۆزەخ سزای ستەمكارانە. ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەكوشتن یەكێكە لەتاوانە هەرە گەورەكان وهۆكاری چوونە ناو ئاگری دۆزەخە. سەعدى: ٢٢٩.
پرسيار: سزاى كوشتن چییە وسەرەنجامى بكوژ بەرەو كوێ دەچێت؟
فَطَوَّعَتۡ لَهُۥ نَفۡسُهُۥ قَتۡلَ أَخِيهِ فَقَتَلَهُۥ فَأَصۡبَحَ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٣٠
(فطوعت له نفسه قتل أخيه) واتە: نەفسی ئەو، كوشتنی براكەی بۆ ئاسان كرد، هانی دا بۆ ئەوەی براكەی بكوژێت، وای بۆ وێنا كرد كەكوشتنی براكەی بەدەست ئەوە وكارەكەش كارێكی ئاسانە. قورتوبى: ٧/ ٤١٦.
پرسيار: ئايا نەفس كاريگەرى هەيە لەسەر ئاسان كردنى تاوان؟