قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




١٨ ١٨

ﭿ

١٩ ١٩


٢٠ ٢٠


٢١ ٢١


٢٢ ٢٢


ﯿ ٢٣ ٢٣
111
سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 18

وَقَالَتِ ٱلۡيَهُودُ وَٱلنَّصَٰرَىٰ نَحۡنُ أَبۡنَٰٓؤُاْ ٱللَّهِ وَأَحِبَّٰٓؤُهُۥۚ قُلۡ فَلِمَ يُعَذِّبُكُم بِذُنُوبِكُمۖ

ئەگەر وەك خۆتان دەیڵێن: لەڕاستیدا كوڕ ودۆستی خودان، ئەوا باوك ڕۆڵەی خۆی خۆش دەوێت، هەرگیز ڕۆڵە وخۆشەویسی خۆی سزا نادات، كەچی ئێوە خۆتان دانتان بەوەدا ناوە كەخوای گەورە سزای داون! (فلم يعذبكم بذنوبكم )هەندێك دەڵێن: بۆچی خوای گەورە پێشینانی ئێوەی بەهۆی تاوانەكانیانەوە لەناو برد، هەروەها شكڵ وشێوەی گۆڕین وكردنی بەبەراز ومەیمون؟! (بل أنتم بشر ممن خلق): نا! بەڵكو ئێوەش وەك هەموو مرۆڤەكانی تر لەبەرامبەر چاكە وخراپەدا پاداشت وسزا وەردەگرن. بەغەوى: ١/ ٦٥٥.
پرسيار: يەكێك لەفێڵەكانى شەيتان ئەوەيە كەدەچپێنێت بەگوێى هەندێك كەسا وئەو كەسانە وايان لێدێت كەخۆيان وەك خەڵكى تر نازانن، بەڵكو خۆيان بەگەورەتر دەزانن، بەپێى ئەم ئايەتە ئەم باسە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 19

يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ قَدۡ جَآءَكُمۡ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمۡ عَلَىٰ فَتۡرَةٖ مِّنَ ٱلرُّسُلِ

مەبەست ئەوەیە كە: خوای گەورە دوای ماوەیەكی زۆر لەنەمانی پێغەمبەران ودیار نەمانی ڕێگا ڕاستەقینەكان وگۆڕانی ئایینەكان وزۆربوونی پەرستراوەكان، لەوانە ئاگر وخاچ، پێغەمبەر (محەممەد)ی(ﷺ) ناردووە. كەواتە: ناز ونیعمەتی ئەو پەیامەی كەئەو هێناویەتی گەورەترین وكامڵترین ناز ونیعمەتە، نیازبوون بەو ناز ونیعمەتە گشتگیرە وهەموو كەسێك نیازی پێیەتی، چونكە فەساد هەموو سەرزەوی داپۆشیوە وستەم وسەركێشی ونەفامی لەنێوان بەندەكاندا سەری هەڵداوە، مەگەر ژمارەیەكی كەم نەبێت كەهێشتا دەستیان بەئایینەكانی پێشوو گرتووە، كەهەندێك لەزانایانی ناو جوولەكە وهەندێك لەپارساكانی ناو گاورەكان وصابیئەكان پێوە پابەند بوون. ابن كثير: ٢/ ٣٤.
پرسيار: باسى ئەوە بكە كەخەڵكى زۆريان پێويست بەپەيام وهاتنى خودى پێغەمبەرى خوا(ﷺ) بوو.

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 20

ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ

بە دڵ وبەزمانتان (یادی ناز ونیعمەتەكانی خوای گەورە بكەن. و) چونكە یادی ناز ونیعمەتەكانی خودا، دەبێتە هۆی ڕاكێشانی خۆشەویستی خودا ودەبێتە هۆكاری خواپەرستی. سەعدى: ٢٢٧.
پرسيار: بۆچى لەزۆر شوێنا خواى گەورە فەرمانى ئەوەمان پێدەكات كەيادى ناز ونيعمەتەكانى بكەين؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 20

وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِۦ يَٰقَوۡمِ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ إِذۡ جَعَلَ فِيكُمۡ أَنۢبِيَآءَ وَجَعَلَكُم مُّلُوكٗا وَءَاتَىٰكُم مَّا لَمۡ يُؤۡتِ أَحَدٗا مِّنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢٠

لە حەسەن وزەیدی كوڕی ئەسلەمەوە دەگێڕنەوە فەرموویانە: هەر كەسێك خانویەك وژنێك وخزمەتكارێكی هەبێت، پادشایە. قسەی عەبدوڵڵای كوڕی عەمریش هەمان قسەكەی ئەوانە -لە صەحیحی موسلیما ئەوە هاتووە كەعەبدوڵڵاش وای فەرمووە- هەروەها دەگوترێت: هەر كەسێك ئاتاجی خەڵكی نەبێت ئەوە پادشایە. قورتوبى: ٧/ ٣٩٣، ٣٩٤.
پرسيار: بەچ مەرجێك مرۆڤ بەپادشا ناو دەبرێت؟ ئايا ئێمە سوپاسى ئەو ناز ونيعمەتانەمان كردووە؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 20

وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِۦ يَٰقَوۡمِ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ إِذۡ جَعَلَ فِيكُمۡ أَنۢبِيَآءَ وَجَعَلَكُم مُّلُوكٗا وَءَاتَىٰكُم مَّا لَمۡ يُؤۡتِ أَحَدٗا مِّنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢٠

ئەو كارەی كەخوای گەورە لەگەڵ ئێوەدا كردی وئەو ناز ونیعمەتانەی پێ بەخشین، وەك ڕەفتاری دۆست وایە لەگەڵ دۆستی خۆیان، یان ڕەفتاری باوك لەگەڵ منداڵی خۆیدا، جا كاتێك تاوانتان كرد خوای گەورە ئێوەی سزا دا، كاتێك سەركێشیتان كرد خوای گەورە خەشمی خۆی ڕژاند بەسەرتاندا، ئیتر بەوەدا زانرا كەڕێزگرتن وسزادانی خوای گەورە بۆ ئێوە -دوای ویست وئیرادەی خوا- بەستراوە بەگوێڕایەڵی یان سەركێشی ئێوەوە. بیقاعى: ٢/ ٤٢٤.
پرسيار: هۆكارەكانى ڕاستەقينەى دەستخستنى ناز ونيعمەت ودوورخستنەوەى سزا لەدونيادا چين؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 23

قَالَ رَجُلَانِ مِنَ ٱلَّذِينَ يَخَافُونَ أَنۡعَمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمَا ٱدۡخُلُواْ عَلَيۡهِمُ ٱلۡبَابَ فَإِذَا دَخَلۡتُمُوهُ فَإِنَّكُمۡ غَٰلِبُونَۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَتَوَكَّلُوٓاْ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ ٢٣

(أنعم الله عليهما) واتە: بەهۆی ئیسلامەوە، یان بەهۆی دڵنیایی وچاكسازییەوە (ادخلوا عليهم الباب فإذا دخلتموه فإنكم غالبون): ئەم دوو كەسە بەبەنی ئیسرائیلیان گوت: لاشەی گەورە وهەیكەلی ئەوان ئێوە نەترسێنێت، چونكە دڵیان پڕە لەترس لەئێوە، واتە: بەلاشە زۆر گەورە بوون، بەڵام ورەی دڵیان لاواز بوو، بزدڵ بوون. قورتوبى: ٧/ ٣٩٦.
پرسيار: بەنى ئيسرائيل بەچ هۆكارێك لەناز ونيعمەت وپادشاييەوە بەرەو بێنەوايى وسەرشۆڕى دابەزين؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 23

قَالَ رَجُلَانِ مِنَ ٱلَّذِينَ يَخَافُونَ أَنۡعَمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمَا ٱدۡخُلُواْ عَلَيۡهِمُ ٱلۡبَابَ فَإِذَا دَخَلۡتُمُوهُ فَإِنَّكُمۡ غَٰلِبُونَۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَتَوَكَّلُوٓاْ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ ٢٣

مەرجی (إن كنتم مؤمنين) ﭼیان لكاند بەقسەكانیانەوە، چونكە گومانكردن لەڕاستگۆیی پێغەمبەران، بیروباوەڕ پووچەڵ دەكاتەوە. ابن عاشور: ٦/ ١٦٥.
پرسيار: بۆچى ئەو دوو پياوە لەكۆتايى قسەكانيان گوتيان:(إن كنتم مؤمنين)؟