قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٣٠ ٣٠


٣١ ٣١
ﭿ
٣٢ ٣٢

٣٣ ٣٣

٣٤ ٣٤

٣٥ ٣٥



٣٦ ٣٦


ﯿ
٣٧ ٣٧
54
سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 30

وَيُحَذِّرُكُمُ ٱللَّهُ نَفۡسَهُۥۗ وَٱللَّهُ رَءُوفُۢ بِٱلۡعِبَادِ ٣٠

خوای گەورە تۆڵە لەو كەسانە دەكاتەوە كەلەبیریان چووە بەندەی خودان وسنووریان بەزاندووە. بیقاعى: ٢/ ٦١.
پرسيار: (ويحذركم الله نفسه)بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 30

وَيُحَذِّرُكُمُ ٱللَّهُ نَفۡسَهُۥۗ

بەهۆی ئەو سۆز وبەزەییەی كەخوای گەورە بەرامبەر بەبەندەكانی هەیەتی، دیسانەوە سەبارەت بەخۆی، هۆشداری پێداین (چونكە لەئایەتی بیست وهەشتیشدا هەمان هۆشداری داوە. و) بۆ ئەوەی نەكا بەتێپەڕینی كاتێكی زۆر دڵەكانمان ڕەق ببن، بۆ ئەوەش كەدوو شتمان بۆ كۆ بكاتەوە، یەكەم: هاندان وبرەو دان بۆ كارێك، كەدەبێتە هۆی ئومێدواری وئەنجامدانی كار وكردەوەی چاك. دووەم: ترساندن، كەدەبێتە هۆی ترسان ووازهێنان لەتاوانەكان. سەعدى: ١٢٨.
پرسيار: بۆچى ديسان خواى گەورە سەبارەت بەخۆى هۆشدارى دا بەبەندەكانى ؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 31

قُلۡ إِن كُنتُمۡ تُحِبُّونَ ٱللَّهَ فَٱتَّبِعُونِي يُحۡبِبۡكُمُ ٱللَّهُ

ئەم ئایەتە پیرۆزە ئەو كەسانە مەحكوم دەكات كەلافی خۆشەویسی خودا وپێغەمبەر(ﷺ) لێدەدەن ولەسەر ڕێگای پێغەمبەریش(ﷺ) نین، جا هەر كەسێك بانگەشەی خۆشەویسی خودا وپێغەمبەر(ﷺ) بكات وبەتەواوی لەسەر ڕێگا وكار وكردەوەی شەریعەتی ئیسلام نەبێت، ئەو ئەو كەسە درۆی كردووە. ابن كثير: ١/ ٣٣٨.
پرسيار: ئەم ئايەتە بەڵگەيە لەسەر گەورەيى وگرنگى فەرموودە صەحيحەكانى پێغەمبەر(ﷺ)، چۆن؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 31

قُلۡ إِن كُنتُمۡ تُحِبُّونَ ٱللَّهَ فَٱتَّبِعُونِي يُحۡبِبۡكُمُ ٱللَّهُ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡ ذُنُوبَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ٣١

پێغەمبەر(ﷺ) ئەو كەسە بووە كەخەڵكی داوەت كردووە بۆ ئەو شتانەی كەخوای گەورە پێی خۆشە، هیچ شتێك نییە كەخوای گەورە پێی خۆش نەبێت وپێغەمبەر(ﷺ) خەڵكی بۆ بانگ نەكردبێت، هەرشتێكیش پێغەمبەر(ﷺ) خەڵكی بۆ بانگ كردبێت ئەوە بەدڵنیاییەوە خوای گەورە ئەو شتەی خۆش دەوێت، كەواتە خۆشەویسی خودا وئەوەی كەپێغەمبەر(ﷺ) بانگی بۆ كردووە هەمیشە پێكەوەن ولێك جیا نابنەوە. الجامع الكلام: ٢/ ٦٠.
پرسيار: بۆچى پەيڕەوى كردن لەپێغەمبەر(ﷺ) نيشانەى خۆشەويسيى خودايە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 32

قُلۡ أَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَۖ فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلۡكَٰفِرِينَ ٣٢

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەدژایەتی كردنی ڕێگای پێغەمبەر(ﷺ) كوفرە، خوداش ئەو كەسانەی خۆش ناوێت كەپێچەوانەی پێغەمبەر(ﷺ) دەجووڵێنەوە، جا با خۆیان لافی خۆشەویسی خودا وپێغەمبەریش(ﷺ) لێ بدەن وپێیان وابێت دۆستی خودان وخۆیان لەخوا نزیك دەكەنەوە!.. جا هەتا گوێڕایەڵی پێغەمبەری ئاخر زەمان وكۆتایی هێنەری پێغەمبەران(ﷺ) نەبن، خوای گەورە بەهیچ شێوەیەك خۆشی ناوێن. ابن كثير: ١/ ٣٣٨.
پرسيار: دژايەتى كردنى پێغەمبەر(ﷺ) زۆر مەترسيدارە، ئەم بابەتە بەگوێرەى ئايەتەكە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 36

وَلَيۡسَ ٱلذَّكَرُ كَٱلۡأُنثَىٰۖ وَإِنِّي سَمَّيۡتُهَا مَرۡيَمَ

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر فەزڵی نێر لەسەر مێ، بەڵگەیە بۆ ناونانی منداڵ لەكاتی لەدایك بووندا، هەروەها بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئەگەر باوك ناڕازی نەبێت، دایك دەتوانێت ناو لەمنداڵەكەی بنێت. سەعدى: ١٢٩.
پرسيار: هەندێك لەسوودەكانى ئەم ئايەتە باس بكە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 37

كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيۡهَا زَكَرِيَّا ٱلۡمِحۡرَابَ وَجَدَ عِندَهَا رِزۡقٗاۖ قَالَ يَٰمَرۡيَمُ أَنَّىٰ لَكِ هَٰذَاۖ قَالَتۡ هُوَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِۖ إِنَّ ٱللَّهَ يَرۡزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيۡرِ حِسَابٍ ٣٧

يشعر بأنه عطاء متصل، فلا يتحدد ولا يتعدد؛ فهو رزق لا متعقب عليه. وأعظم الشكر لرزق الله -سبحانه وتعالى- لەم ئایەتەوە دەردەكەوێت كەخواردەمەنی مەریەم ناز ونیعمەتێكی نەبڕاوە وبەردەوام وزۆر وتایبەت بووە، گەورترین سوپاسگوزاریش ئەوەیە كەمرۆڤ بزانێت ڕزق وڕۆزیەكەی تەنها لەلایەن خوداوە بەئەو گەیشتووە. بیقاعى: ٣/ ٧٥.
پرسيار: گەورەترين سوپاسگوزارى خودا سەبارەت بەڕزق وڕۆزى چۆنە وچییە؟معرفة العبد بأنه من الله تعالى. البقاعي: 2/75.
السؤال: ما أعظم الشكر لرزق الله سبحانه؟