قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٢١١ ٢١١



٢١٢ ٢١٢
ﭿ




٢١٣ ٢١٣



٢١٤ ٢١٤

ﯿ
٢١٥ ٢١٥
33
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 211

سَلۡ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ كَمۡ ءَاتَيۡنَٰهُم مِّنۡ ءَايَةِۢ بَيِّنَةٖۗ وَمَن يُبَدِّلۡ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡهُ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ ٢١١

مەبەست لەوشەی (یبدل) لەئایەتەكەدا ئەمەیە: ڕەت كردنەوەی زانستی مرۆڤی زانا، ڕەت كردنەوەی چاكسازیی مرۆڤی چاكساز، شوێن نەكەوتنی زانستی مرۆڤی زانا، ڕێنوێنی وەرنەگرتن لەچاكە وچاكەكاری مرۆڤی چاكساز. بیقاعى: ١/ ٣٩٠.
پرسيار: مەبەست لەوشەى (تبديل) لەئايەتەكەدا چییە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 211

وَمَن يُبَدِّلۡ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡهُ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ ٢١١

هەر كەسێك خوای گەورە ناز ونیعمەتی دینی یان دونیایی پێ بەخشیبێت، بەڵام سوپاسی ناز ونیعمەتەكانی خوا نەكات وئەركەكانی سەرشانی جێبەجێ نەكات، ئەو ناز ونیعمەتانەی لێ دەڕوات ودەگۆڕێت بۆ تاوان ویاخیبوون وسەركێشی، كەواتە: كوفر دەبێتە جێگرەوەی ناز ونیعمەتەكان، بەڵام هەر كەسێك كەسوپاسگوزارە وئەركەكانی سەرشانی جێبەجێ دەكات، ئەوا ناز ونیعمەتەكانی ڕاوەستاو دەبن، بگرە خوای گەورە بۆیشی زیاتر دەكات. سەعدى: ٩٥.
پرسيار: چ شتێك هۆكارى مانەوە يان نەمانەوەى ناز ونيعمەتەكانى خواى گەورەيە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 212

زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا وَيَسۡخَرُونَ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۘ وَٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ فَوۡقَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ

بەهۆی ئەوە گاڵتە بەوانە دەكەن كەباوەڕیان بەتۆ هێناوە وتۆیان بەڕاست زانیوە، چونكە شوێنكەوتوانی تۆ لەبەدەستهێنانی دونیا وسەروەت وسامان پێشبڕكێ ناكەن وهەوڵی ئەوە نادەن بگەن بەپلە وپۆستی دونیایی ولەبری ئەوە ئەو ناز ونیعمەتانەیان دەوێت كەلەلای منە. تەبەرى: ٤/ ٢٧٣.
پرسيار: پێودانگى ئەهلى دونيا، لەمەڕ سەركەوتن وسەرفەرازى چییە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 213

فَهَدَى ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لِمَا ٱخۡتَلَفُواْ فِيهِ مِنَ ٱلۡحَقِّ بِإِذۡنِهِۦۗ وَٱللَّهُ يَهۡدِي مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٍ ٢١٣

لە دایە عائیشەوە دەگێڕنەوە كەپێغەمبەری خوا(ﷺ) (كاتێك هەڵدەسا بۆ شەونوێژ، نوێژەكەی بەم زیكرە دەست پێدەكرد. و): «اللهُمَّ رَبَّ جَبْرَائِيلَ، وَمِيكَائِيلَ، وَإِسْرَافِيلَ، فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ، عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ، أَنْتَ تَحْكُمُ بَيْنَ عِبَادِكَ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ، اهْدِنِي لِمَا اخْتُلِفَ فِيهِ مِنَ الْحَقِّ بِإِذْنِكَ، إِنَّكَ تَهْدِي مَنْ تَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ» صەحیحی موسلیم: ٧٧٠. واتە: پەروەردگارا! ئەی پەروەردگاری جبرائیل ومیكائیل وئیسرافیل، ئەی بەدیهێنەری ئاسمانەكان وزەوی، ئەی زانا بەدیار ونادیار، تۆ لەنێو بەندەكانتدا بڕیار دەدەیت لەسەر ئەو شتانەی كەڕای جیاوازیان لەسەری هەیە، ڕێنوێنیم بكە بۆ دۆزینەوەی ئەو هەقەی كەڕای جیاوازی لەسەرە وهیدایەتم بدە، بەڕاستی تۆ ڕێنوێنی هەموو ئەوانە دەكەیت ودەیانخەیتە سەر ڕێگای ڕاست كەخۆت ویستت لەسەرە. الجامع الكلام: ١/ ٤٩٣.
پرسيار: لەكام نزادا پێغەمبەرى خوا(ﷺ) داواى هيدايەتى لەخوا كردووە وداواى لێكردووە كەبيخاتە سەر ئەو ڕێگە ڕاستەى كەڕاى جياوازى لەسەرە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 214

أَمۡ حَسِبۡتُمۡ أَن تَدۡخُلُواْ ٱلۡجَنَّةَ وَلَمَّا يَأۡتِكُم مَّثَلُ ٱلَّذِينَ خَلَوۡاْ مِن قَبۡلِكُمۖ مَّسَّتۡهُمُ ٱلۡبَأۡسَآءُ وَٱلضَّرَّآءُ وَزُلۡزِلُواْ حَتَّىٰ يَقُولَ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ مَتَىٰ نَصۡرُ ٱللَّهِۗ أَلَآ إِنَّ نَصۡرَ ٱللَّهِ قَرِيبٞ ٢١٤

(أَم حَسِبتُم): ئەم ئایەتە قسە لەگەڵ بڕواداران دەكات وهانیان دەدا بۆ سەبر وخۆڕاگری لەبەرامبەر ناخۆشییەكان. (ولما يأتكم)؛ واتە: ناچنە بەهەشتەوە هەتا ئەوەی تووشی پێشینانی ئێوە بوو، تووشی ئێوەش نەبێت. ابن جزى: ١/ ١٠٧.
پرسيار: ئەم ئايەتە چ مەرجێكى بۆ چوونە بەهەشت ديارى كردووە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 214

أَمۡ حَسِبۡتُمۡ أَن تَدۡخُلُواْ ٱلۡجَنَّةَ وَلَمَّا يَأۡتِكُم مَّثَلُ ٱلَّذِينَ خَلَوۡاْ مِن قَبۡلِكُمۖ مَّسَّتۡهُمُ ٱلۡبَأۡسَآءُ وَٱلضَّرَّآءُ وَزُلۡزِلُواْ حَتَّىٰ يَقُولَ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ مَتَىٰ نَصۡرُ ٱللَّهِۗ أَلَآ إِنَّ نَصۡرَ ٱللَّهِ قَرِيبٞ ٢١٤

ئەم ئایەتە ئەوە ڕادەگەیەنێت كەپێغەمبەران وهاوەڵەكانیان، كاتێك پەیوەندی لەگەڵ غەیری خوا دەپچڕێنن، خوای گەورە ڕێگایان بۆ گوشاد دەكات بۆ ئەوەی دڵەكانیان بۆ تەقوا وپارێزكاری پاك وئامادە بكەن، ئەو كاتە مەیلیان بۆ هیچ یەكێك لەدروستكراوەكانی خوا نامێنێت ودڵەكانیان تەنها پەیوەندی بەخودای گەورەوە دەمێنێت. بیقاعى: ١/ ٣٩٧.
پرسيار: لەسەر بنەماى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەبۆچى جارى وا هەيە سەركەوتن دوا دەكەوێت؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 215

يَسۡٔلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَۖ قُلۡ مَآ أَنفَقۡتُم مِّنۡ خَيۡرٖ فَلِلۡوَٰلِدَيۡنِ وَٱلۡأَقۡرَبِينَ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَٱبۡنِ ٱلسَّبِيلِۗ وَمَا تَفۡعَلُواْ مِنۡ خَيۡرٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٞ ٢١٥

خوای گەورە ئەم ئایەتەی بەباسی زانست كۆتایی پێهێناوە، ئەمەش بەهۆی خەلەل وناتەواوی لەنییەتدا لەكاتی بەخشیندا، چونكە بەخشین یەكێكە لەسەختترین ئەو شتانەی كەنەفس شانازی پێوە دەكات، ماناكەی ئاوایە: وەختە بەخششی مرۆڤ گیرا نەبێت، مەگەر ئەو بەخشینەی كەبەدەستی ڕاست ببەخشرێت ودەستی چەپ پێی نەزانێت. بیقاعى: ١/ ٤٠٠.
پرسيار: كۆتايى هاتنى ئايەتەكە بەباسكردنى سيفەتى زانستى خودا؛ بەلگەيە لەسەر چ شتێك؟