قورئان
ﯲ
ﱕ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ١٠ ١٠ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
١١ ١١ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ١٢ ١٢ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ
ﭲ ﭳ ١٣ ١٣ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ١٤ ١٤
ﭼ ﭽ ﭾ ١٥ ١٥ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ
١٦ ١٦ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
١٧ ١٧ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ١٨ ١٨ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ
ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ١٩ ١٩ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ
٢٠ ٢٠ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ٢١ ٢١ ﮭ ﮮ ﮯ ٢٢ ٢٢ ﮱ ﯓ ٢٣ ٢٣
ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ٢٤ ٢٤ ﯞ ﯟ ﯠ
ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ٢٥ ٢٥ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
٢٦ ٢٦ ﯮ ﯯ ﯰ ٢٧ ٢٧ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ٢٨ ٢٨ ﯸ ﯹ ﯺ
٢٩ ٢٩ ﯼ ﯽ ٣٠ ٣٠ ﯿ ﰀ ﰁ ٣١ ٣١ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ
ﰇ ﰈ ﰉ ٣٢ ٣٢ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ٣٣ ٣٣
ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ٣٤ ٣٤ ﰘ ﰙ ﰚ ﰛ ﰜ ٣٥ ٣٥
وَتَعِيَهَآ أُذُنٞ وَٰعِيَةٞ ١٢
وەعی (هۆشیاری) سیفەتێكە كەهەم دەبێتە سیفەت بۆ گوێ وهەم دەبێتە سیفەت بۆ دڵ، واتە دەگوترێت: قلب واع وأذن واعیة. واتە: دڵێكی وشیار، گوێیەكی وشیار، چونكە لەنێوان دڵ وگوێدا پەیوەندی هەیە، زانست وزانیاری لەڕێگەی گوێچكەوە دەچێتە ناو دڵ، كەواتە: گوێچكە دەروازە وپەیك (نێردە)ی دڵە كەزانستی پێ دەگەیەنێت، وەك چۆن زمانیش پەیكی دڵە ومانای ناو دڵ دەردەخات، هەر كەسێك ئاگای لەپەیوەندییەكانی نێوان ئەندامەكان ودڵ بێت دەزانێت كەشیاوترین ئەندام بۆ ئەوەی بەوشیاری وەسف بكرێت، گوێچكەیە، ئەگەر گوێچكە وشیار وئاگادار بێت ئەوا دڵیش ئاگادار ووشیارە. ابن القيم: ٣/ ١٨٩.
پرسیار: بۆچى سيفەتى زيرەكى ووشيارى دراوەتە پاڵ گوێچكە؟
لِنَجۡعَلَهَا لَكُمۡ تَذۡكِرَةٗ وَتَعِيَهَآ أُذُنٞ وَٰعِيَةٞ ١٢
(وعی) واتە: زانیاری دەربارەی بیسراوەكان، واتە: ئەو گوێچكانەی كەئاگادارن دەیزانن، ئەمە دركەیە بۆ هاوەڵپەرستان، چونكە ئەوانە لەچیرۆكی تۆفان ولافاوی سەردەمی حەزرەتی نوح ولەو كەشتییەی كەباوەڕدارەكان پێی ڕزگار بوون، وانە وئامۆژگاری وپەندیان وەرنەگرت، بەڵكو هەروەكو چیرۆكی بەرئاگردان بۆ خۆشی وكات ڕابواردن بۆ یەكیان دەگێڕایەوە. ابن عاشور: ٢٩/ ١٢٣.
پرسیار: لەم ئايەتەدا چ كينايە ودركەيەك بۆ هاوەڵپەرستان باسكراوە؟
إِنِّي ظَنَنتُ أَنِّي مُلَٰقٍ حِسَابِيَهۡ ٢٠
مرۆڤ هەتا بەرزتر وپایەی بڵندتر بێت زیاتر ترسی لەناتەواوی وكەموكورتی خۆیەتی، بۆ مرۆڤی ژیریش ئەوەندە ترسە بەسە كەوای لێ بكات دەست بۆ كاری چاكە ببات. بيقاعى: ٢٠/ ٣٦٢.
پرسیار: نيشانەى عەقڵ وژيرى كامڵى مرۆڤ چییە؟
كُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ هَنِيٓـَٔۢا بِمَآ أَسۡلَفۡتُمۡ فِي ٱلۡأَيَّامِ ٱلۡخَالِيَةِ ٢٤
لە فەرموودەی صەحیحی پێغەمبەردا(ﷺ) ئەم فەرموودەیە هاتووە: عَنْ أَسَدِ بْنِ كُرْزٍ، قَالَ: قَالَ لِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «لَا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ أَحَدٌ بِعَمَلِهِ وَلَكِنْ بِرَحْمَةِ اللَّهِ» قُلْتُ: وَلَا أَنْتَ يَا رَسُولَ اللَّهِ ، قَالَ: وَلَا أَنَا إِلَّا أَنْ يَتَغَمَّدَنِيَ اللَّهُ مِنْهُ بِرَحْمَته. رواه الطبراني في مسند الشاميين. واتە: ئەسەدی كوڕی كورز دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا(ﷺ) پێی فەرمووم: هیچ كەسێك بەهۆی كار وكردەوەی خۆیەوە ناچێتە بەهەشتەوە، بەڵكو بەهۆی سۆز ومیهرەبانی خوا دەچینە بەهەشتەوە. منیش گوتم: تۆش ئەی پێغەمبەری خوا(ﷺ)؟ فەرمووی: بەڵێ منیش، مەگەر ئەوەی كەخوای گەورە بەفەزڵ ومیهرەبانی خۆی چاكەی لەگەڵ مندا كردووە. ابن تيميە: ٦/ ٣٨٨.
پرسیار: مرۆڤ چ كاتێك سوود لەكار وكردەوەى خۆى دەبينێت؟
ثُمَّ فِي سِلۡسِلَةٖ ذَرۡعُهَا سَبۡعُونَ ذِرَاعٗا فَٱسۡلُكُوهُ ٣٢ إِنَّهُۥ كَانَ لَا يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ ٱلۡعَظِيمِ ٣٣ وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلۡمِسۡكِينِ ٣٤
ئەبو دەردا لەبەر هەژاران هانی ژنەكەی دەدا كەشۆرباكەیان زیاتر بكات ودەیفەرموو: بەهۆی بیروباوەڕەوە نیوەی زنجیرەكەمان لەخۆمان داڕنیوە، ئەی نیوەكەی تریشی لەخۆمان داڕنین؟ ئەبو دەردا ئەم قسەیەی لەم ئایەتەوە وەرگرتبوو، (مەبەستی ئەوەیە كەئایەتەكە دەفەرمووێت: پاشان لەناو زنجیرێكی حەفتا گەزی شەتەكی بدەن وڕایكێشن* چونكە ئەو باوەڕی بەخودای مەزن نەدەهێنا* بۆ ناندان بەهەژارانیش هیچ كەسێكی هان نەدەدا. كەواتە: زنجیركرانەكە لەبەر دوو هۆكارە: یەكەم: باوەڕ نەهێنان بەخودا، دووەم: هان نەدانی كەس بۆ ئەوەی خۆراك بەهەژران بدات، جا ئەبو دەردا دەیفەرموو: نیوەی زنجیرەكەمان بەباوەڕهێنان لەخۆمان داڕنیوە ئەی بۆ نیوەكەی تریشی بەهۆی ناندان بەهەژاران لەخۆمان دانەڕنین؟ و). ئالوسى: ١٥/ ٥٧.
پرسیار: ئەگەر كەسێك هەم باوەڕ بهێنێت وهەميش نان بەهەژاران بدات، چ پاداشتێك وەردەگرێتەوە؟
وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلۡمِسۡكِينِ ٣٤
كەسێك خەڵكی هان نەدا بۆ ئەوەی خواردن بەهەژاران بدات، ئەوە بەدڵنیاییەوە هیچیش نابەخشێت.. ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر گەورەیی ومەزنی سەدەقە وخێركردن، چونكە خوای گەورە نان نەدان بەهەژارانی لەگەڵ كوفردا پێكەوە باسكردووە. ابن جزى: ٢/ ٤٩٤.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن دەبێتە بەڵگە لەسەر گەورەيى خێر وصەدەقە؟
إِنَّهُۥ كَانَ لَا يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ ٱلۡعَظِيمِ ٣٣ وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلۡمِسۡكِينِ ٣٤
پێوەر وبنەمای خۆشبەختی دوو شتە: یەكەم: ئیخلاس بۆ خودا، كەبنەمای ئیخلاس بریتییە لەباوەڕهێنان بەخودا. دووەم: چاكە لەگەڵ دروستكراوەكانی خودا بەهەموو جۆرەكانیەوە كەگەورەترینیان ئەوەیە كەبەهۆی خواردن بەخشینەوە ئاتاجی كەسێك دەربكەیت، بەڵام ئەمانە (واتە: هاوەڵپەرستان. و) نە ئیخلاسیان بوو نە چاكە، كەواتە شیاوی ئەوەن بەزنجیر شەتەك بدرێن. سەعدى: ٨٨٤.
پرسیار: بۆچى سەبارەت بەچارەڕەشان وبەدبەختان گوتراوە: باوەڕ بەخوا ناهێنن وكەس هان نادەن بۆ خواردن بەخشين بەهەژاران؟