قورئان
ﮏ
ﰻ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ٢٣ ٢٣
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ٢٤ ٢٤ ﭷ ﭸ ﭹ
ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ
ﮄ ﮅ ٢٥ ٢٥ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ
ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ٢٦ ٢٦ ﮣ ﮤ
ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ
ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ٢٧ ٢٧
ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ
ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ٢٨ ٢٨ ﯻ
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ
ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ٢٩ ٢٩
أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُواْ نَصِيبٗا مِّنَ ٱلۡكِتَٰبِ يُدۡعَوۡنَ إِلَىٰ كِتَٰبِ ٱللَّهِ لِيَحۡكُمَ بَيۡنَهُمۡ ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٞ مِّنۡهُمۡ وَهُم مُّعۡرِضُونَ ٢٣
هەر كەسێك زانیاری هەبوو بەحەقیقەت وڕاستییەك، بەڵام ئینكاری كرد، ئەوا خوای گەورە ئەو زانست وزانیارییەی لێ دەسێنێتەوە، تا وای لێدێت ئەوەندە ئینكاریی ئەو حەقیقەت وڕاستییە دەكات دەڵێی ڕۆژێك لەڕۆژان زانیاری سەبارەت بەو حەقیقەتە نەبووە. ئالوسى: ٣/ ٥٠.
پرسيار: بۆچى ئەو بەشێك لەو گەلانەى كەكتێبيان بۆ ڕەوانە كراوە، خواى گەورە وا باسى كردوون كەڕوويان لەڕاستى وحەقيقەت وەرگێڕاوە؟
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَالُواْ لَن تَمَسَّنَا ٱلنَّارُ إِلَّآ أَيَّامٗا مَّعۡدُودَٰتٖۖ وَغَرَّهُمۡ فِي دِينِهِم مَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ ٢٤
ئەوانە گوێیان لەوە نەبوو كەشوێن حەقیقەت بكەون، چونكە ئەو بیروباوەڕەی ئەوان كەبیروباوەڕیان وابوو كەهەرچۆنێك بێت لەسزای خوای گەورە ڕزگار دەبن، ئەوانی بێشەرم وڕوو كردبوو. ابن عاشور: ٢/ ٢١١.
پرسيار: چ درەنجامێك لەبيرو باوەڕى ئەوانە وەردەگيرێت كەبڕوايان وابووە كەسزا وئاگرى دۆزەخ چەند ڕۆژێكى كەمە؟
وَتُخۡرِجُ ٱلۡحَيَّ مِنَ ٱلۡمَيِّتِ وَتُخۡرِجُ ٱلۡمَيِّتَ مِنَ ٱلۡحَيِّۖ
ئەمە گەورەترین بەڵگەیە لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە، هەروەها گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهەموو شتەكان لەژێر چاودێری خوای گەورەدان، خۆیان لەخۆیانەوە هیچ هێز وتوانایەكیان نییە وناتوان خۆیان بەڕێوە ببەن، بەجۆرێكی تر بیڵێین: بەدیهاتنی شتە دژ بەیەكەكان لەلایەن خوداوە وبوونی دژەكان نیشانەی ئەوەیە كەهەمووان ناچارن وبوونیان بەدەست خۆیان نییە. سەعدى: ١٢٧.
پرسيار: ئەم ئايەتە چۆن دەكەيتە بەڵگە لەسەر دەسەڵاتى خودا وناچارى ولاوازى دروستكراوەكانى خودا؟
لَّا يَتَّخِذِ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ٱلۡكَٰفِرِينَ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۖ وَمَن يَفۡعَلۡ ذَٰلِكَ فَلَيۡسَ مِنَ ٱللَّهِ فِي شَيۡءٍ إِلَّآ أَن تَتَّقُواْ مِنۡهُمۡ تُقَىٰةٗۗ
قسەی ڕاست ئەوەیە كەهەر شتێك داب ونەریت وعورفی خەڵكی پێی گەورە بوو، موسڵمانانیش بەدۆستایەتی وموالات هەژماریان دەكرد، ئەوە نابێت بەرامبەر بەكافران -هەرچەندە ئەهلی زیممەش بن- جێبەجێ بكرێت، بەتایبەت ئەگەر ئەو كارانە شتێكی لەناو دڵی باوەڕدارە لاوازەكان دروست دەكرد. ئالوسى: ٣/ ١٢٠.
پرسيار: نەهى لەكام جۆرە دۆستى وهاوڕێيەتيە كراوە لەگەڵ غەيرە باوەڕدارا؟
قُلۡ إِن تُخۡفُواْ مَا فِي صُدُورِكُمۡ أَوۡ تُبۡدُوهُ يَعۡلَمۡهُ ٱللَّهُۗ وَيَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ٢٩
ئەمە جۆرێكە لەهەڕەشە، چونكە لەنێوان ئەو كەسەی هەڕەشە دەكات ولەگەڵ جێبەجێ كردنی هەڕەشەكەیدا یەكێك لەم دوو شتە هەیە كەوەك لەمپەر هەژمار بكرێت: یان ئەوەتا بەتاوانی تاوانباری نەزانیوە، یان ئەوەتا دەسەڵاتی نییە بەسەریدا، جا خوای گەورە ئەوەی بۆ ئەوان ڕوون كردەوە كەهەم زانیاری سەبارەت بەتاوانەكانی ئەوان هەیە، هەمیش دەسەڵاتی تۆڵە سەندنەوەی هەیە، ئەوكاتە ئەوانیش بۆیان ڕوون بوویەوە كەلەتۆڵەی خوای گەورە ڕزگار نابن. ابن عاشور: ٣/ ٣٢٢.
پرسيار: بۆچى لەم ئايەتەدا خواى گەورە باسى زانست وتوانايى خۆى كرد؟
قُلۡ إِن تُخۡفُواْ مَا فِي صُدُورِكُمۡ أَوۡ تُبۡدُوهُ يَعۡلَمۡهُ ٱللَّهُۗ وَيَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ٢٩
ئەم ئایەتە هۆشدارییەكە لەلایەن خوداوە بۆ بەندەكانی.. بۆ ئەوەی نەچن بەلای ئەو كارانەدا كەخوای گەورە نەهی لێكردون وئەنجامدانیان دەبێتە مایەی توڕەیی وسزای پەروەردگار، چونكە خوای گەورە ئاگای لەورد ودرشتی كارەكانە، دەشتوانێت زۆر زوو تۆڵەیان لێ بكاتەوە ونەیخاتە قیامەت، جا ئەگەر مۆڵەتی بەهەندێك لەوان داوە، ئەوە دواتر وەك كەسێكی زۆر دەسەڵاتدار وبەهێز تۆڵەیان لێ دەكاتەوە. ابن كثير: ١/ ٢٣٨.
پرسيار: باوەڕداران چ سوودێك لەوە دەبينن كەبزانن خواى گەورە زانستێكى فراوان وگشتگير وهێزێكى تۆكمە وتێر وتەواوى هەيە؟
قُلۡ إِن تُخۡفُواْ مَا فِي صُدُورِكُمۡ أَوۡ تُبۡدُوهُ يَعۡلَمۡهُ ٱللَّهُۗ وَيَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ٢٩
خوای گەورە لەم ئایەتەدا فەرمانی بەخاوێن كردنەوەی دڵەكان داوە، هەروەها فەرمانی داوە كەبەردەوام ئەوەمان لەبیر بێت كەخوای گەورە خاوەن زانستێكی مەزنە وهیچی لێ شاراوە نییە، جا مرۆڤی بڕوادار وای لێدێت كەپێی شەرمە دڵی مەنزڵ وماوای هەموو بیرێكی ناشیرین وناپەسەند بێت، چونكە خوای گەورە ئاگای لەدڵیەتی (بۆیە پێش هەموو شت دڵی خۆی خاوێن دەكاتەوە. و) جا بۆیە بیر لەوە دەكاتەوە كەچۆن وبەچ ڕێگەیەك خۆی لەخوای گەورە نزیك بكاتەوە، كەواتە كاتێك ئایەتێكی قورئان دەخوێنێتەوە، یان فەرموودەیەكی پێغەمبەر(ﷺ) دەخوێنێـەوە، جوان بیری لێ دەكاتەوە، یان خۆی خەریكی زانستێكی سوودبەخش دەكات، یان بیر لەدروستكراوەكانی خوای گەورە دەكاتەوە، یان ئامۆژگاری بەندەكانی خوای گەورە دەكات. سەعدى: ١٢٨.
پرسيار: تۆ كەدەزانىت خواى گەورە ئاگاى لەنهێنيیەكانى ناو دڵتە، چى دەكەى؟