قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




٢٨٣ ٢٨٣

ﭿ

٢٨٤ ٢٨٤



٢٨٥ ٢٨٥




ﯿ
٢٨٦ ٢٨٦
49
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 283

فَلۡيُؤَدِّ ٱلَّذِي ٱؤۡتُمِنَ أَمَٰنَتَهُۥ وَلۡيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥۗ

وەك چۆن خوای گەورە لەكاتی ئیقرار ودان پیاناندا داوای تەقوای كردووە، ئاوا لەكاتی ئەمەك ووەفاشدا هەر داوای تەقوای كردووە، ئەوەش بۆ ئەوەی كەمافی بەندەكان بەگەورەیی باس بكات وخۆیان لەو شتانە بپارێزن كەدەبنە هۆی فەساد وخراپە. ئالوسى: ٣/ ٦٣.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە فەرمانى كردووە كەمرۆڤ لەكاتى ئەمەك ووەفادا تەقوا بكات بەپيشەى خۆى وديسان فەرمانيداوە لەكاتى ئيقراردا ودانپانانيشدا تەقوا بكاتە پيشەى خۆى؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 283

وَمَن يَكۡتُمۡهَا فَإِنَّهُۥٓ ءَاثِمٞ قَلۡبُهُۥۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ عَلِيمٞ ٢٨٣

تاوانی خستە ئەستۆی دڵ، چونكە پەنهانكاری وشاردنەوەی نهێنییەكان كاری دڵە، جگە لەوەش دڵ پارچە گۆشتێكی وەهایە كەئەگەر ئەو چاك بوو هەموو ئەندامانی لاشە چاك دەبن (ئەگەریش ئەو خراپ بوو ئەوا هەموو ئەندامانی لاشە خراپ دەبن. و). قورتوبى: ٤/ ٤٧٨.
پرسيار: بۆچى لەم ئايەتەدا خواى گەورە بەتايبەتى باسى دڵى كردووە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 283

وَإِن كُنتُمۡ عَلَىٰ سَفَرٖ وَلَمۡ تَجِدُواْ كَاتِبٗا فَرِهَٰنٞ مَّقۡبُوضَةٞۖ فَإِنۡ أَمِنَ بَعۡضُكُم بَعۡضٗا فَلۡيُؤَدِّ ٱلَّذِي ٱؤۡتُمِنَ أَمَٰنَتَهُۥ وَلۡيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥۗ وَلَا تَكۡتُمُواْ ٱلشَّهَٰدَةَۚ وَمَن يَكۡتُمۡهَا فَإِنَّهُۥٓ ءَاثِمٞ قَلۡبُهُۥۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ عَلِيمٞ ٢٨٣

ئەو بڕیارە چاكانەی كەخوای گەورە ڕێنوێنی بەندەكانی بۆ لایان كردووە، حیكمەتگەلێكی گەورە وبەرژەوەندی گشتییان تێدایە، كەبەڵگەن لەسەر ئەوەی ئەگەر خەڵكی پابەندی ڕێنماییەكانی خودابێت، بێگومان هەم دین وهەم دونیایان چاك دەبێت، چونكە ئەم بڕیارانە هۆكاری دادگەری وبەرژەوەندی وپاراستنی ماف وبڕینەوەی كێشەكان وبرەودانن بەژیان. سەعدى: ١١٩، ١٢٠.
پرسيار: چ شتێك دين ودونياى مرۆڤ چاك دەكات؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 285

وَقَالُواْ سَمِعۡنَا وَأَطَعۡنَاۖ غُفۡرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيۡكَ ٱلۡمَصِيرُ ٢٨٥

بۆیە بیستن وگوێڕایەڵی پێش داوای لێخۆشبوون كەوتووە، چونكە پێش خستنی هۆكار بەسەر ئامانجدا بۆ گیرابوونی نزا باشترە. ئالوسى: ٣/ ٦٩.
پرسيار: بۆچى بيستن وگوێڕايەڵى پێش داواى لێخۆشبوون كەوتووە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 286

لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۚ

فەرمان ونەهییەكانی خوا لەبنەمادا لەسەر نەفس قورس نین، بەڵكو قوتی ڕۆح ودەرمانی لەش ومەتاڵێكیشە لەبەرامبەر ئافەت وبەڵاكاندا، چونكە خوای گەورە لەڕووی دڵسۆزی ومیهرەبانییەوە داوای كردووە لەبەندەكانی فەرمانەكانی جێبەجێ بكەن (و لەنەهییەكانی دور بكەونەوە. و). سەعدى: ١٢٠.
پرسيار: هەر هەموو داواكاريیەكانى شەرع خێر وبەزەيى وچاكەيە، بەپێى ئەم ئايەتە ئەو بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 286

لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۚ لَهَا مَا كَسَبَتۡ وَعَلَيۡهَا مَا ٱكۡتَسَبَتۡۗ

(وشەی (لها) واتە: بۆ خۆیەتی، وشەی (علیها) واتە: لەسەریەتی. و) خوای گەورە بۆ چاكەكان فەرمووی: (لها) چونكە مرۆڤ بەهۆی كردنی كار وكردەوەی چاكەوە خۆشحاڵ دەبێت، دواتریش سەروەت وسامانەكەی بۆ زیاد دەكرێت، بەڵام بۆ خراپەكان لەبەر ئەوەی كەبارگرانی وناخۆشییان پێوەیە بۆ مرۆڤ خوای گەورە وشەی (علیها)ی بەكار هێنا، وەك دەڵێن: (لي مال): واتە سەروەت وسامانێكم هەیە. (وعلي دين): قەرزێكم لەسەرە!. قورتوبى: ٤/ ٥٠٠.
پرسيار: بۆچى قورئانى پيرۆز سەبارەت بەخۆشيەكان وشەى (لها) وسەبارەت بەناخۆشيەكان وشەى (عليها)ى
بەكار هێناوە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 286

وَٱعۡفُ عَنَّا وَٱغۡفِرۡ لَنَا وَٱرۡحَمۡنَآۚ

واعف عنا: یانی ئەو كەمتەرخەمی وخلیسكان وناتەواویەی كەلەئێمەوە ڕویداوە وتۆ لێی بەئاگایت. (واغفر لنا) یانی: ئەوەی كەلەنێوان ئێمە وبەندەكانت هەیە، ئەوان لەكاری بەد وكەمتەرخەمییەكانی ئێمە ئاگادار مەكە. (وارحمنا) واتە: لەداهاتووشدا ڕەحممان پێ بكە. دەی بەسۆز ومیهرەبانی وڕێنوێنی خۆت، ئێمە مەخەرە ناو تاوانێكی تر، بۆیە گوتراوە: مرۆڤی تاوانبار پێویستی بەسێ شتە: یەكەم: خوای گەورە لەوە خۆشبێت كەلەنێوان ئەو وبەندەكەیدا دەگوزەرێت. دووەم: تاوانی بەندەكەی بشارێتەوە وبەندەكانی تری لێ ئاگادار نەكات. سێیەم: پارێزگاری لێ بكات ونەهێڵێت بكەوێتە ناو هەڵەیەكی ترەوە. سەعدى: ١/ ٣٢٤.
پرسيار: سێ شت كەمرۆڤى گوناهبار ئاتاجى ئەو شتانەيە، چییە؟