قورئان
ﯗ
ﱑ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ
٣٣ ٣٣ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ٣٤ ٣٤ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ٣٥ ٣٥ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ
ﮌ ٣٦ ٣٦ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ
ﮕ ﮖ ﮗ ٣٧ ٣٧ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ
ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ٣٨ ٣٨ ﮥ ﮦ ﮧ
ﮨ ﮩ ﮪ ٣٩ ٣٩ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ٤٠ ٤٠ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ٤١ ٤١ ﯨ ﯩ ﯪ
ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ
ﯵ ﯶ ﯷ ٤٢ ٤٢ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ
ﰀ ٤٣ ٤٣ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ
ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ٤٤ ٤٤
وَمِنۡ ءَايَٰتِهِ ٱلۡجَوَارِ فِي ٱلۡبَحۡرِ كَٱلۡأَعۡلَٰمِ ٣٢ إِن يَشَأۡ يُسۡكِنِ ٱلرِّيحَ فَيَظۡلَلۡنَ رَوَاكِدَ عَلَىٰ ظَهۡرِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّكُلِّ صَبَّارٖ شَكُورٍ ٣٣
ڕۆیشتن ووەستانی گەمیە وكەشتیە زەبەلاحەكانی لەسەر دەریا كردووەتە نیشانە بۆ هەر كەسێكی بەسەبر وسوپاسگوزار، چونكە هەردوو حاڵەتی ترس وئومێد(خوف ورجا)بوونیان هەیە، ترسان سەبری پێویستە، ڕزگاربوونیش سوپاسگوزاری. ابن عاشور: ٢٥/ ١٠٦.
پرسیار: بۆچى جووڵە ووەستانى كەشتيەكان لەسەر دەريا نيشانەن بۆ هەموو خۆڕاگرێكى سوپاسگوزار؟
وَإِذَا مَا غَضِبُواْ هُمۡ يَغۡفِرُونَ ٣٧ وَٱلَّذِينَ إِذَآ أَصَابَهُمُ ٱلۡبَغۡيُ هُمۡ يَنتَصِرُونَ ٣٩
هەریەك لەم دوو كارە لەجێی خۆیدا پەسەندكراوە، واتە: لێبووردن لەتاوانبارێكی ناتەوان كەدانی ناوە بەتاوانی خۆیدا، كارێكی پەسەندە، وشەی (يغفرون)یش هەر ئاماژەیە بۆ ئەوە. هەروەها تۆڵەسەندنەوە لەو كەسەی كەلەسەر تاوان سوورە، كارێكی پەسەندە، وشەی (ﮪ)یش هەر ئاماژەیە بۆ ئەوە. بەڵام پێچەوانەی ئەم دوو حاڵەتە ناپەسەندە، هەر بۆیە گوتویانە:
إذا أنت أكـــرمت الكـــریم ملكتـــه … وإن أنت أكرمــت اللئیم تمــردا
فوضع الندی فی موضع السیف بالعلا … مضر كوضع السیف فی موضع الندی
واتە: ئەگەر ڕێز لەپیاوی بەڕێز بگریت، ئەوە وەك ئەوە وایە ئەو كەسەت كردبێت بەكۆیلەی خۆت (چونكە بەڕێزە ولەبەرامبەرا ڕێزت لێ دەگرێت. و)، بەڵام ئەگەر ڕێزی مرۆڤی ناپیاوت گرت، ئەوە لەخۆبایی دەبێت وسەركێشی دەكات، لەو شوێنەی كەبەكارهێنانی شمشێر پێویستە، بەخشینی كارێكی ناپەسەندە وزیانبارە، وەك چۆن لەجیاتی لێبووردەیی وبەخشین شمشێر بەكاربهێنیت ناپەسەندە. ئالوسى: ٢٥/ ٦٦.
پرسیار: چۆن دەتوانى نێوان ئەم دوا ئايەتە كۆ بكەيتەوە: (وإذا ما غضبوا هم يغفرون) وقوله: (والذين إذا أصابهم البغي هم ينتصرون)؟
وَٱلَّذِينَ ٱسۡتَجَابُواْ لِرَبِّهِمۡ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَمۡرُهُمۡ شُورَىٰ بَيۡنَهُمۡ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ ٣٨
هەندێك لەبەدەنگهاتنی پەروەردگار ئەوەیە كەمرۆڤ نوێژ بكات وزەكات بدات، ئەمەش لەئایەتەكەدا باسكراوە وبادانەوەی تایبەتە لەسەر گشتی (واتە: (والذين استجابوا لربهم)گشتیە وهەموو جۆرە چاكەیەك دەگرێتەوە، بەڵام بەپیتی (و) كەبۆ بادانەوەیە، نوێژ وزەكات بادرایەوە سەر ئەو ڕستە گشتییە كەخۆی لەخۆیدا نوێژ وزەكاتیش دەگرێتەوە. و) ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كەئەم دوو جۆرە خواپەرستییە ڕێزێكی تایبەتیان هەیە ودوو خواپەرستی گرنگن. سەعدى: ٧٦٠.
پرسیار: بۆچى دواى ئەوەى خواى گەورە فەرمووى: (والذين استجابوا لربهم)كەئەمە هەموو جۆرە خواپەرستيەك دەگرێتەوە، بەڵام ديسان نوێژ وزەكات بەتايبەتى باسكران؟
وَأَمۡرُهُمۡ شُورَىٰ بَيۡنَهُمۡ
واتە: هیچ كەسێك لەوانە خۆی سەربەخۆ ودیكتاتۆرانە دەست بۆ كارێك نابات كەپەیوەندی بەهەمووانەوە هەبێت، بەڵكو ئەو كارە دوای كۆبوونەوە وخۆشەویستی وبرایەتی نێوانیان وڕا گۆڕینەوە ئەنجام دەدرێت، هەر كاتێك بیانەوێت كارێك بكەن كەپێویستی بەبیركردنەوە وڕاوێژ هەبێت، بۆی كۆدەبنەوە ودەست دەكەن بەپرس وڕاوێژ وڕاگۆڕینەوە، جا كاتێك بەرژەوەندی لەشتێكدا دەركەوت لەدەستی خۆیانی نادەن وئەو كارە ئەنجام دەدەن. سەعدى: ٧٦٠.
پرسیار: ڕاوێژى ناو باوەڕداران ئاماژەيە بۆ كارێكى گرنگتر، ئەو كارە چییە؟
وَجَزَٰٓؤُاْ سَيِّئَةٖ سَيِّئَةٞ مِّثۡلُهَاۖ فَمَنۡ عَفَا وَأَصۡلَحَ فَأَجۡرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِۚ
خوای گەورە چاكسازی كردە مەرج بۆ لێبووردەیی، واتە: ئەگەر تاوانكار شیاوی لێبووردن نەبێت وبەرژەوەندی لەوەدا بێت كەسزا بدرێت، ئەوە ئەو كاتە لێبووردن باش نییە. سەعدى: ٧٦٠.
پرسیار: بۆچى دواى لێبووردن باسى چاكسازى هاتە پێشەوە؟
وَجَزَٰٓؤُاْ سَيِّئَةٖ سَيِّئَةٞ مِّثۡلُهَاۖ فَمَنۡ عَفَا وَأَصۡلَحَ فَأَجۡرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِۚ
بڕیاری پاداشت بۆ ئەوەی لێبووردەیە، ئەمە هاندانێكە لەلایەن خوداوە بۆ لێبووردەیی، ئەمە هاندانە بۆ ئەوەی كەخەڵكی بەجۆرێك ڕەفتار لەگەڵ خەڵكیدا بكەن كەپێیان خۆشە خوا بەو جۆرە ڕەفتاریان لەگەڵدا بكات، واتە: چۆن پێی خۆشە خوای گەورە لێی خۆش ببێت، دەبێت ئەویش لەخەڵكی خۆش ببێت ولەتاوانەكانیان بەرامبەر بەئەم لێبووردە بێت. چۆن پێی خۆشە خوا كارئاسانی بۆ بكات، ئەمیش ئاوا كار ئاسانی بۆ خەڵكی بكات. چونكە پاداشت لەجنس وجۆری كردەوەیە. سەعدى: ٧٦٠.
پرسیار: بڕياردان سەبارەت بەپاداشتى ئەو كەسەى كەلێبووردەيە، چ شتێكى لێ دەردەكەوێت؟
وَجَزَٰٓؤُاْ سَيِّئَةٖ سَيِّئَةٞ مِّثۡلُهَاۖ فَمَنۡ عَفَا وَأَصۡلَحَ فَأَجۡرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ ٤٠ وَلَمَنِ ٱنتَصَرَ بَعۡدَ ظُلۡمِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ مَا عَلَيۡهِم مِّن سَبِيلٍ ٤١
(فمن عفا وأصلح فأجره على الله): ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەلێخۆشبوون لەستەمكار، لەتۆڵە لێسەندنەوە باشترە، چونكە كاتێك دەفەرمووێت: (فمن عفا)دوایی دەفەرمووێت: (فأجره على الله)واتە: پاداشتەكەی لەسەر خودایە وپاداشتی بۆ دیاری كراوە، بەڵام كاتێك دەفەرمووێت: (ولمن انتصر بعد ظلمه)واتە: ئەو كەسانەی لەپاش ناهەقی پێكردن تۆڵەی خۆیان دەسێننەوە. دوایی دەفەرمووێت: (فأولئك ما عليهم من سبيل). واتە: خەتابار نین. (كەواتە: پاداشت بۆ ئەو كەسە دیاری كراوە كەبەخشندەیە، بەڵام بۆ ئەو كەسە دیاری نەكراوە كەتۆڵە دەستێنێت، بەڵكو هەر دەفەرمووێت: خەتابار نابێت. و). ابن جزى: ٢/ ٣٠٥.
پرسیار: لەچ كاتێكدا لێوبردەيى لەتۆڵە باشترە؟