قورئان
ﯗ
ﱑ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ١١ ١١ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ١٢ ١٢ ﭸ ﭹ
ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ
ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ
ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ١٣ ١٣ ﮣ ﮤ
ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ
ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ١٤ ١٤ ﯥ
ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ
ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ
ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ١٥ ١٥
۞شَرَعَ لَكُم مِّنَ ٱلدِّينِ مَا وَصَّىٰ بِهِۦ نُوحٗا وَٱلَّذِيٓ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ وَمَا وَصَّيۡنَا بِهِۦٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَىٰٓۖ
گەورەترین ناز ونیعمەتی پەروەردگار ئەوەیە كەگەورەترین ئایین وپاكترین وڕاسترینی بۆ كردوون بەدەستوور، واتە: ئایینی ئیسلام، ئەم ئایینەی بۆ بەندەكانی هەڵبژاردووە، نەك هەر ئەوە بەڵكو ئەو ئایینەی بۆ هەڵبژاردەی ناو هەڵبژاردەكانیش هەڵبژاردووە، مەبەست لەهەڵبژاردەی ناو هەڵبژاردەكان پێغەمبەرانی ئولولعەزمن (واتە: ئەم پێنج پێغەمبەرە: حەزرەتی نوح، حەزرەتی ئیبراهیم، حەزرەتی موسا، حەزرەتی عیسا وپێغەمبەری ئیسلام(ﷺ). و) ئەم پێنج پێغەمبەرە لەم ئایەتەدا ناویان هاتووە وگەورەترین وباشترینی مرۆڤەكانن. سەعدى: ٧٥٤.
(ت: مەبەست لەئایینی ئیسلام ئایینی هەموو پێغەمبەرانە كەناوی ئایینی ئیسلام بووە، بەڵام بەزۆریی ئایینی پێغەمبەری پێشوو بەهاتنی پێغەمبەری دوایی كۆتایی پێهاتووە. لەبواری بیروباوەڕ، ئایینی هیچ یەك لەپێغەمبەران لەگەڵ ئەوی تردا جیاواز نەبوون، بەڵام لەبواری تەشریعات وحەڵاڵ وحەرام وخواردن وخۆراكدا لەسەردەمی پێغەمبەرێكەوە بۆ سەردەمی پێغەمبەرێكی تر جیاوازی هەبووە، بۆنموونە خواردنی بەز وپیو لەسەر جوولەكە حەرام بووە، بەڵام بۆ ئوممەتی پێغەمبەر(ﷺ) حەڵاڵە. و).
پرسیار: گەورترين ناز ونيعمەتى خوا لەسەر مرۆڤ چییە؟
۞شَرَعَ لَكُم مِّنَ ٱلدِّينِ مَا وَصَّىٰ بِهِۦ نُوحٗا وَٱلَّذِيٓ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ وَمَا وَصَّيۡنَا بِهِۦٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَىٰٓۖ أَنۡ أَقِيمُواْ ٱلدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُواْ فِيهِۚ
ئایینی گەورەمان موحەممەدی موستەفا(ﷺ) لەبواری بیروباوەڕ (عەقیدە)دا لەگەڵ ئایینی تەواوی پێغەمبەراندا یەكە، بۆیە خوای گەورە فەرمووی: (أن أقيموا الدين)واتە: بەرپاكردنی ئایینی ئیسلام كەهەمان یەكخواپەرستی وخواپەرستی وباوەڕهێنان بەپێغەمبەران وكتێبەكانیان وڕۆژی دواییە، بەڵام سەبارەت بەلق وپۆپەكانی ئایین ئەوە لێرەدا ئەوانە مەبەست نییە وجیاوازییان هەیە. ابن جزى: ٢/ ٢٩٩.
پرسیار: پەيامى پێغەمبەران لەچ شتێكدا لەگەڵ يەكدا يەكن ولەچ بوارێكدا جياوازييان هەيە؟
أَنۡ أَقِيمُواْ ٱلدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُواْ فِيهِۚ
خوای گەورە تەواوی پێغەمبەرانی بۆ بەرپاكردنی ئایین وخۆشەویستی ویەكپارچەیی ودووركەوتنەوە لەدووبەرەكی وناكۆكی ناردووە. بەغەوى: ٤/ ٧٧.
پرسیار: لەم ئايەتەوە چ شتێك دەردەكەوێت كەلەنێوان هەموو پێغەمبەراندا هاوبەش بووە؟
كَبُرَ عَلَى ٱلۡمُشۡرِكِينَ مَا تَدۡعُوهُمۡ إِلَيۡهِۚ
واتە: هاوەڵپەرستەكان یەكخواپەرستی ئێوە ووازهێنان لەبتەكان وبانگەواز كردن بۆ خواپەرستیان بەلاوە گرانە. قەتادە دەفەرمووێت: شایەتیدان بەوشەی (لا اله الا الله) لەسەر هاوەڵپەرستان گران وسەخت وناڕەحەتە وئیبلیس ودارودەستە وسوپاكەی ئیبلیسی هێناوەتە چۆكا، كەواتە خوای گەورە باكی نییە لەوەی كەئەم وشەیە زاڵ وسەربخات بەسەر ئەوانەی كەدوژمنایەتی ئەو دەكەن. قورتوبى: ١٨/ ٤٥٢.
پرسیار: هاوەڵپەرستان چ شتێكيان پێ گران وناخۆشە؟
وَمَا تَفَرَّقُوٓاْ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡعِلۡمُ بَغۡيَۢا بَيۡنَهُمۡۚ
بەهۆی ئەو ئێرەییەی كەبۆ دەسكەوتنی بەرپرسیارێتی وسەرۆكایەتی لەنێوانیاندا بوو، كەواتە: ناكۆكی نێوانیان لەبەر ناڕوونی بەڵگەكان نەبوو، بەڵكو لەبەر ئێرەیی وستەم وڕوكردن لەدونیا بووە. قورتوبى: ١٨/ ٤٥٤.
پرسیار: بۆچى هەندێك لەباوەڕداران ـ هەرچەندە زاناشن ـ كەچى لەيەكتر دوورن ولەيەكتر دەخوێنن؟
وَمَا تَفَرَّقُوٓاْ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡعِلۡمُ
خوای گەورە دوای ئەوە فەرمانی كرد كەباوەڕداران پێكەوە لەسەر ئایین كۆ ببنەوە، هەروەها نەهی كرد لەوەی كەدووبەرەكی لەنێوانیاندا هەبێت، هۆشداری پێدان تا بەهۆی ئەو كتێبەی بۆی ناردوون غللور ولەخۆبایی نەبن، چونكە ئەهلی كیتاب هەمووان دوای ئەوەی خوای گەورە كتێبی بۆ ناردن دیسان لەیەكتری جیا بوونەوە ودووربەرەكییان لەناو یەكدا دروست كرد. سەعدى: ٧٥٥.
پرسیار: باسكردنى ئەهلى كيتاب چ خاڵێكى گرنگى بۆ باوەڕداران تێدايە؟
وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَهُمۡۖ
بۆیە نەیفەرموو: (ولا تتبع دينهم)چونكە ئەو ئایینە هەمان ئایینی تەواوی پێغەمبەرانە، بەڵام ئەوان پەیڕەوییان لێ نەكرد، بەڵكو پەیڕەوییان لەهەوا وئارەزووی خۆیان كرد ودینیان بەیاری وسەرگەرمی زانی. سەعدى: ٧٥٥.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە باسى مەترسى بيدعە بكە.