قورئان
ﯖ
ﱐ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ١٢ ١٢ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ١٣ ١٣ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ
ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ
ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ١٤ ١٤ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ
١٥ ١٥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ
ﯚ ﯛ ١٦ ١٦ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ
١٧ ١٧ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ١٨ ١٨ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ
ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ١٩ ١٩ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ
ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ٢٠ ٢٠
إِذۡ جَآءَتۡهُمُ ٱلرُّسُلُ مِنۢ بَيۡنِ أَيۡدِيهِمۡ وَمِنۡ خَلۡفِهِمۡ أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّا ٱللَّهَۖ قَالُواْ لَوۡ شَآءَ رَبُّنَا لَأَنزَلَ مَلَٰٓئِكَةٗ فَإِنَّا بِمَآ أُرۡسِلۡتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ ١٤
ڕستەی (من بين أيديهم ومن خلفهم) نموونەیەكە بۆ بەتاسەبوونی هەموو پێغەمبەران سەبارەت بەڕێنوێنی وەرگرتنی گەل وكەسوكار وخەڵكی سەردەمی خۆیان، بەجۆرێك سوودیان لەهەموو ئامێر وهۆكارێكی ڕاگەیاندن وەرگرتووە بۆ ئەوەی پەیامی خۆیان بگەیەنن وخەڵكی سوودی لێ وەربگرن، وەكو كەسێك كەبۆ پەیدا كردنی شتێك زۆر بەتاسە بێت وچەند جارێك بەدوایدا بگەڕێت وهەر شوێنێك بۆنی ئەوەی لێ بێت كەتێیدا دەستی بكەوێت، سەردانی بكات وبۆی بڕوا وجوان لێكۆڵینەوە بكات. ابن عاشور: ٢٤/ ٢٥٣.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە باسى بەتاسەبوونى پێغەمبەران بكە بۆ ڕێنوێنى كردن وسوود وەرگرتنى خەڵكى.
قَالُواْ لَوۡ شَآءَ رَبُّنَا لَأَنزَلَ مَلَٰٓئِكَةٗ فَإِنَّا بِمَآ أُرۡسِلۡتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ ١٤
ئەم دڕدۆنگیە لەنێو تەواوی ئەو گەل وكۆمەڵانەدا هەیە كەپێغەمبەرانیان بەدرۆزن دەناساند، یەكێكە لەلاوازترین بەڵگەكان، چونكە مەرج نییە كەپێغەمبەران فریشتە بن، بەڵكو مەرجی پەیامەكە ئەوەیە كەپەیامبەر شتێك بهێنێت كەبەڵگە بێ لەسەر ڕاستگۆیی ئەو، دەی ئەگەر بیانتوانیایە دەبوو ڕەخنەیەك بگرن كەبەپێی ژیری وشەرعی لەجێی خۆیدا بێت وڕەخنەیەكی تەواو بێت، بەڵام هەرگیز نەیانتوانیوە ئەو ڕەخنەیە بگرن وناشتوانن. سەعدى: ٧٤٦.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە بێ بنەمايى ولێكچوونى بەڵگەى كافرەكان ڕوون بكەرەوە.
فَأَمَّا عَادٞ فَٱسۡتَكۡبَرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ وَقَالُواْ مَنۡ أَشَدُّ مِنَّا قُوَّةًۖ
كاتێك ئەوانیان بەسزا وتۆڵە ترساند، ئەوان فریوی ئەوەیان خوارد كەلەش ولارێكی بەهێزیان هەیە وگوتیان: بەفەزڵی هێز وبازووی خۆمان، دەتوانین سزا وتۆڵە لەخۆمان دوور بخەینەوە، ئەوان زۆر بەهێز وبەهەیكەل بوون (بەڵام زۆر بەخێرایی پڕوكان وبەرگەی هیچیان نەگرت. و). قورتوبى: ١٨/ ٤٠١.
پرسیار: كاتێك حەزرەتى هود پەيامى خوداى بۆ گەلەكى خۆى هێنا، ئەوان بەچ شتێك لەخۆيان غللور ولەخۆبايى بوون؟ ئايا ئەو غللور ولەخۆباييبوونە سوودى پێ گەياندن؟
وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيۡنَٰهُمۡ
هەرچەندە بەڵگە لەسەر هەموو ئەو گەلانە بەرپا كراوە وپێیان گەیشتووە -بەڵام بەهۆی ئەوەی كەبەڵگە ونیشانەی سەمود ئاشكرابوو، گەورە وبچووك، ژن وپیاو هەموویان بەچاوی خۆیان بەڵگەكەیان بینی، نیشانەیەكی ئاشكرا بوو، جێی ئینكاری ودڕدۆنگی نەبوو، بۆیە بەتایبەت باسی سەمود كرا.. كەواتە ڕوونكردنەوە وڕێنوێنییەكی تایبەت بۆ ئەوان باسكرا. سەعدى: ٧٤٧.
پرسیار: بۆچى لەگەڵ ئەوەى كەخواى گەورە هەموو مرۆڤەكانى بۆ ڕێنوێنى بانگ كردووە وبەڵگەى بۆ ناردن، بەڵام بەتايبەت باسى سەمود كراوە؟
وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيۡنَٰهُمۡ فَٱسۡتَحَبُّواْ ٱلۡعَمَىٰ عَلَى ٱلۡهُدَىٰ
وەك چۆن ئەمڕۆ شەریعەتی ئیسلام بۆ جوولەكە وگاورەكان لەناو موسڵمانان ئاشكرایە وپەنهان نییە، كەچی ڕووی لێ وەردەگێڕن ودەبنە لەمپەریش لەبەردەم خەڵكی تر، ئەو سەردەمەش كوێرییان هەڵبژارد بەسەر بەرچاوڕۆشنی وڕێنوێنی. ابن عەتيە: ٥/ ١٠.
پرسیار: لەم ئايەتەى سەرەوە مەبەست چییە كەوا فەزلى نابينايى وكوێرى دراوە بەسەر بەرچاوڕۆشنى وڕێنوێنيدا؟
وَيَوۡمَ يُحۡشَرُ أَعۡدَآءُ ٱللَّهِ إِلَى ٱلنَّارِ فَهُمۡ يُوزَعُونَ ١٩
بەرەو دۆزەخ پاڵ دەنرێن وڕەوانە دەكرێن، قەتادە وسووددی دەفەرموون: یەكەمین كەسی ئەوانە ڕادەگیرێت تا كۆتا كەسیان بگات وهەموویان پێكەوە كۆببنەوە. ئەبولئەحوەص دەفەرمووێت: كاتێك هەموویان كۆبوونەوە ئەو كاتە بەپێی تاوان زۆریی وگەورەیی تاوان ڕەوانەی دۆزەخ دەكرێن. قورتوبى: ١٨/ ٤٠٥.
پرسیار: دوژمنانى خودا چۆن چۆنى بەرەو دۆزەخ ڕەوانە دەكرێن؟
حَتَّىٰٓ إِذَا مَا جَآءُوهَا شَهِدَ عَلَيۡهِمۡ سَمۡعُهُمۡ وَأَبۡصَٰرُهُمۡ وَجُلُودُهُم بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٢٠
بۆیە بەتایبەتی باسی گوێچكە وچاو وپێست كرا، چونكە زۆربەی تاوانەكان بەو سێ بەشە یان بەهۆی ئەو سیانەوە دەكرێن. سەعدى: ٧٤٧.
پرسیار: بۆچى لەناو هەموو ئەندامەكاندا ئەو سێ ئەندامە بەتايبەت باسكران؟