قورئان
ﯓ
ﱏ
ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ٣ ٣ ﭩ
ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ٤ ٤
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ٥ ٥ ﭿ ﮀ
ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ٦ ٦
ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ٧ ٧ ﮘ
ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ
٨ ٨ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ٩ ٩ ﯓ ﯔ ﯕ
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ١٠ ١٠ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ١١ ١١ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ١٢ ١٢ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ١٣ ١٣ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ
ﯽ ﯾ ١٤ ١٤ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ
ﰈ ﰉ ١٥ ١٥ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ١٦ ١٦
وَٱلۡقُرۡءَانِ ذِي ٱلذِّكۡرِ ١ بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي عِزَّةٖ وَشِقَاقٖ ٢
واتە: بێگومان لەم قورئانەدا پەند وئامۆژگاری هەیە بۆ ئەو كەسانەی كەپەند وئامۆژگاری وەردەگرن، بەڵام كافرەكان سوودی لێ وەرناگرن، چونكە (فِي عِزَةٍ) لەبەرامبەر قورئاندا فیزیان زلە وخۆیان بەگەورە دەزانن ودەمار گیری بەخەرج دەدەن (وَشِقَاقٍ) دژایەتی قورئان دەكەن وبەپێچەوانەی قورئان ڕەفتار دەكەن ولێی دوور دەكەونەوە. ابن كثير: ٤/ ٢٧.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ڕوونى بكەرەوە چ شتێك دەبێتە لەمپەر لەبەرامبەر ئەوەى كەمرۆڤ سوود لەقورئان وەربگرێت؟
بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي عِزَّةٖ وَشِقَاقٖ ٢
هەندێك لەزانایان فەرموویانە: (شقاق) لە(مەشەققەت) واتە: ناڕەحەتی، وەرگیراوە، چونكە دوژمنی ئاژاوەچی وشەڕەنگێز هەوڵ دەدا لایەنی بەرامبەر توشی ناڕەحەتی ومەشەققەت بكات. هەندێكی تر دەفەرمون: وشەی (شقاق) لە(شق العصا) وەرگیراوە، واتە: جیایی ودژی یەكبوون. شەنقيتى: ٦/ ٣٣٠.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرمووى: كافرەكان لەناو (شقاق) دان؟
وَعَجِبُوٓاْ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٞ مِّنۡهُمۡۖ وَقَالَ ٱلۡكَٰفِرُونَ هَٰذَا سَٰحِرٞ كَذَّابٌ ٤
مەبەستی سووكایەتی كردن بەپێغەمبەری خوا(ﷺ) هاوەڵپەرستان بەوشەی (هَذَا) واتە: ئا ئەمە! ئاماژەیان بۆ پێغەمبەر(ﷺ) دەكرد. ابن عاشور: ٢٣/ ٢٠٩.
پرسیار: بۆچى هاوەڵپەرستان جياتى ئەوەى ناوى پێغەمبەر(ﷺ) بهێنن، دەيانگوت: (هَذَا) واتە: ئا ئەمە ؟
وَٱنطَلَقَ ٱلۡمَلَأُ مِنۡهُمۡ أَنِ ٱمۡشُواْ وَٱصۡبِرُواْ عَلَىٰٓ ءَالِهَتِكُمۡۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَيۡءٞ يُرَادُ ٦
(لَشيء يُراد)واتە: ئەمە ویستی ئێمەیە. مەبەستیان ئەوە بوو كەئەو نییەتێكی خراپی لەم كارەدا هەیە. جا ئەم شوبهە وگومانە تەنها كار لەوانە دەكات كەگێل وبێ ئاوەزن، چونكە كەسێك خەڵكی بانگ بكات بۆ لای قسەی هەق یان ناهەق، بانگەشەكەی بەوە ڕەت ناكرێتەوە بڵێن: نییەتی خراپە! چونكە نییەت وكردەوەی خۆی بۆ خۆیەتی، بەڵكو تەنها بەبەڵگەی ڕێك وپێك وبەجەنگ لەدژی ئەو كەسە ڕەت دەكرێتەوە. سەعدى: ٧١٠.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە وەڵامى ئەو كەسانە چۆن دەدەيتەوە كەدەم لەنییەتى زانايان وبانگخوازان دەدەن؟
أَءُنزِلَ عَلَيۡهِ ٱلذِّكۡرُ مِنۢ بَيۡنِنَاۚ بَلۡ هُمۡ فِي شَكّٖ مِّن ذِكۡرِيۚ بَل لَّمَّا يَذُوقُواْ عَذَابِ ٨
لەڕاستیدا ئەوان فریوی ئەوەیان خواردووە كەبۆ ماوەیەكی زۆر مۆڵەتیان پێ دراوە، ئەگەر لەسزای ئەوەدا كەهاوەڵپەرستن، سزا وعەزابی منیان چەشتبا بێگومان شەك وگومانەكانیان لادەچوو. قورتوبى: ١٨/ ١٣٥ـ ١٣٦.
پرسیار: هۆكارى فريوخواردنى هاوەڵپەرستان وسووربوونيان لەسەر ئەو فريوخواردنە چییە؟
جُندٞ مَّا هُنَالِكَ مَهۡزُومٞ مِّنَ ٱلۡأَحۡزَابِ ١١
ئەمە هەڕەشەیەك بۆ ئەوەی كەلەجەنگدا دەشكێن، وەك لەجەنگی بەدر وجەنگی تریشدا شكان. ابن جزى: ٢/ ٢٤٨.
پرسیار: لەسەرەتاى پێغەمبەرايەتى پێغەمبەر(ﷺ) ولەو كاتەدا كەباوەڕداران زۆر لاواز بون، خواى گەورە بەڵێنى شكستى كافرانى بەپێغەمبەر(ﷺ) دا، ئەم بەڵێنەى خواى گەورە چ كاتێك هاتە دى؟
كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ وَعَادٞ وَفِرۡعَوۡنُ ذُو ٱلۡأَوۡتَادِ ١٢
فیرعەون بەهۆی پادشایەتی ودەسەڵاتی زۆریەوە بە(ذُو الأوتَاد) ناوبرا، واتە: ئەو دەسەڵاتە گەورەیەی فیرعەون نەیتوانی بەر بەسزای خوا بگرێت. (ذُو الأوتَاد) واتە: خاوەن ئەهرام وسوپای بەهێز یان چوارنیخەكێش، مەبەست ئەهرامە بەرزەكانە كەلەبناغەدا چوار نیخەن، یان كۆشك وتەلارە بەرزەكانە كەلەبناغەدا چوارنیخەن، یان مەبەست ئەوەیە كەچوارپەلی خەڵكی بەچوار مێخەوە دەبەستەوە وسزای دەدان. و). ابن عاشور: ٢٣/ ٢٢٠.
پرسیار: بۆچى فيرعەون بە(ذُو الأوتَاد) ناونرا؟