قورئان
ﮱ
ﱏ
ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ١٥٧ ١٥٧ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ١٥٨ ١٥٨ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ١٥٩ ١٥٩ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ١٦٠ ١٦٠ ﭺ ﭻ ﭼ ١٦١ ١٦١
ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ١٦٢ ١٦٢ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ١٦٣ ١٦٣ ﮉ ﮊ ﮋ
ﮌ ﮍ ﮎ ١٦٤ ١٦٤ ﮐ ﮑ ﮒ ١٦٥ ١٦٥ ﮔ ﮕ ﮖ
١٦٦ ١٦٦ ﮘ ﮙ ﮚ ١٦٧ ١٦٧ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ١٦٨ ١٦٨ ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ١٦٩ ١٦٩ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ١٧٠ ١٧٠ ﮮ
ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ١٧١ ١٧١ ﯕ ﯖ ﯗ ١٧٢ ١٧٢
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ١٧٣ ١٧٣ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ١٧٤ ١٧٤ ﯣ
ﯤ ﯥ ١٧٥ ١٧٥ ﯧ ﯨ ١٧٦ ١٧٦ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ١٧٧ ١٧٧ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ١٧٨ ١٧٨ ﯶ
ﯷ ﯸ ١٧٩ ١٧٩ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ
١٨٠ ١٨٠ ﰁ ﰂ ﰃ ١٨١ ١٨١ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ١٨٢ ١٨٢
ﯓ
وَجَعَلُواْ بَيۡنَهُۥ وَبَيۡنَ ٱلۡجِنَّةِ نَسَبٗاۚ وَلَقَدۡ عَلِمَتِ ٱلۡجِنَّةُ إِنَّهُمۡ لَمُحۡضَرُونَ ١٥٨
واته: ئەوانەی كەهاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن، خزمایەتیشیان لەنێوان خودا وجنۆكەكاندا بڕیار داوە، لەكاتێكدا جنۆكەكان دەزانن كەلەخزمەت خوای گەورەدا ڕادەگیرێن تا وەك بەندەی زەلیل وڕیسوا سزایان بدات، جا ئەگەر خزمایەتی ونەسەبێك لەنێوان خودا وجنۆكەدا هەبا كار نەدەگەیشتە ئەوە. سەعدى: ٧٠٨.
پرسیار: چ خێرێك لەوەدايە كەجنۆكەكانيش بۆ لێكۆڵينەوە ڕادەگيرێن؟
فَإِنَّكُمۡ وَمَا تَعۡبُدُونَ ١٦١ مَآ أَنتُمۡ عَلَيۡهِ بِفَٰتِنِينَ ١٦٢ إِلَّا مَنۡ هُوَ صَالِ ٱلۡجَحِيمِ ١٦٣
یەكێك لەو خاڵە گرنگانەی لەم ئایەتانەدا باسكراوە ئەوەیە: شەیتانەكان ناتوانن هیچ كەسێك گومڕا بكەن ئەو كەسە نەبێت كەخوا بڕیاری دابێت كەئەو كەسە ڕێنوێنی وەرناگرێت. خودا دەزانێت ئەگەر ئەو كەسە ڕێنوێنی وەرگرتبا ئەوا بێگومان خوای گەورە ئەو كەسە وشەیتانەكانی لێك جیا دەكردەوە. قورتوبى: ١٨/ ١١٢.
پرسیار: ئايا شەيتان هەر كاتێك كەخۆى بيەوێت دەتوانێت مرۆڤ گومڕا بكات؟ چ خاڵێكى گرينگ لەم ئايەتەدا هەيە؟
وَمَا مِنَّآ إِلَّا لَهُۥ مَقَامٞ مَّعۡلُومٞ ١٦٤
واتە: لەناو ئێمەدا هیچ فریشتەیەك نییە مەگەر ئەوەی كەلەئاسمانەكاندا شوێنێكی دیاری كراوی هەیە ولەو شوێنەدا خواپەرستی دەكات. ابن عباس دەفەرمووێت: بستێ شوێن لەئاسمانەكاندا نییە مەگەر ئەوەی كەفریشتەیەك لەوێ نوێژ بۆ خوا دەكات یان تەسبیحاتی تێدا دەكات. بەغەوى: ٣/ ٦٨١.
پرسیار: فريشتەكان چۆن خوا دەپەرستن؟
وَإِنَّا لَنَحۡنُ ٱلصَّآفُّونَ ١٦٥
واتە: بۆ خواپەرستی لەڕیزدا وەستاوین، لەم ڕووەوە موسڵمانەكان فەرمانیان پێكراوە وەك فریشتەكان وبەپەیڕەوی لەوان لەكاتی نوێژدا ڕیزەكانیان ڕێك وبەرامبەر بكەن، تەنها موسڵمانەكانن كەلەكاتی نوێژدا لەڕیزا ڕادەوەستن وهیچ گەل وئوممەتێكی تر بەو جۆرە نوێژی نەكردووە. ابن جزى: ٢/ ٢٤٤.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەفريشتەكان بەهێزترين دروستكراوى خودا وملكەچترين دروستكراون.
وَإِنَّا لَنَحۡنُ ٱلصَّآفُّونَ ١٦٥ وَإِنَّا لَنَحۡنُ ٱلۡمُسَبِّحُونَ ١٦٦
لە ئەبو نەزرەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: پێشەوا عومەر لەكاتی قامەتی نوێژدا ڕووی لەخەڵكی دەكرد ودەیفەرموو: ئەی خەڵكینە! ڕیزەكانتان ڕێك بكەن، خوا پێی خۆشە سوننەتی فریشتەكان جێبەجێ بكەن (وإنا لنحن الصافون * وإنا لنحن المسبحون)" ڕیزەكانتان ڕاست بكەنەوە، فڵانە كەس! تۆ وەرە پێشەوە، فڵانەكەس تۆ كەمێك بڕۆ دواوە. جا كاتێك خەڵكی ڕیزەكانیان ڕێك دەكرد ئیتر دەچووە پێشەوە و«الله اكبر»ی دەكرد (و نوێژەكەی دادەبەست. و). تەبەرى: ٢١/ ١٢٨.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەفريشتەكان لەكارێكى گەورە وگرينگا كەڕێزگرتن لەخودايە وبەگەورەگرتنى ئەوە (واتە: نوێژ كردن. و)، چاو لەفريشتەكان دەكەن ووەك ئەوان دەكەن.
سُبۡحَٰنَ رَبِّكَ رَبِّ ٱلۡعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ ١٨٠
چونكە لەم سورەتەدا باسی زۆری قسەی ناپەسەند كراوە كەنیسبەت دراونەتە لای خودا، خوای گەورە پاكانەی بۆ خۆی كرد لەو قسە بێ سەروبەرانە، فەرمووی: (ﯺ ﯻ ). واتە: پاكی بۆ پەروەرندەی تۆ. سەعدى: ٧٠٩.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە ئەم سورەتەى بەپاك ڕاگرتنى خۆى بەكۆتا هێنا؟
وَٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٨٢
خوای گەورە دەفەرمووێت: هەموو ستایشێك تایبەتە بەخودا، پەروەردگاری هەردوو دەستەی مرۆڤ وجنۆكە، هیچ كەسێك لەسوپاس وستایشدا شەریك وهاوەڵی ئەو نییە، هەموو ئەو ناز ونیعمەتانەی كەبەبەندەكانی دەگات لەلایەن ئەوەوە پێیان دەگات، كەواتە: سوپاس وستایشیش دەبێت هەر بۆ ئەو بێت وتایبەت بێت بەئەو وشەریك وهاوەڵی نەبێت، وەك چۆن لەناز ونیعمەت بەخشین بەبەندەكانیدا شەریك وهاوبەشی نییە. تەبەرى: ٢١/ ١٣٤.
پرسیار: بۆچى سوپاس وستايش لەبەرامبەر ناز ونيعمەتەكان دەبێت تايبەت بكرێت بەخوداوە؟