قورئان
ﮱ
ﱏ
ﭝ ﭞ ﭟ ٢٧ ٢٧ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ٢٨ ٢٨
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ٢٩ ٢٩ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ٣٠ ٣٠ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ٣١ ٣١
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ٣٢ ٣٢ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ
٣٣ ٣٣ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ٣٤ ٣٤ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ٣٥ ٣٥ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ
ﮡ ﮢ ٣٦ ٣٦ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ٣٧ ٣٧ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ٣٨ ٣٨ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ
٣٩ ٣٩ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ٤٠ ٤٠ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ٤١ ٤١
ﯡ ﯢ ﯣ ٤٢ ٤٢ ﯥ ﯦ ﯧ ٤٣ ٤٣ ﯩ ﯪ ﯫ
٤٤ ٤٤ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ٤٥ ٤٥ ﯳ ﯴ ﯵ
٤٦ ٤٦ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ٤٧ ٤٧ ﯿ ﰀ
ﰁ ﰂ ٤٨ ٤٨ ﰄ ﰅ ﰆ ٤٩ ٤٩ ﰈ ﰉ ﰊ
ﰋ ﰌ ٥٠ ٥٠ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ٥١ ٥١
مَا لَكُمۡ لَا تَنَاصَرُونَ ٢٥
(مَا لَكُمۡ لَا تَنَاصَرُونَ) (چیتانە! بۆ بەهانای یەكتر نایەن!. و) دەڵێی وەڵامی ئەم پرسیارە نادەنەوە، چونكە سەرشۆڕی وزەلیلی زاڵ بووە بەسەریاندا وتەسلیمی ئاگری دۆزەخ بوون، سەرشۆڕ وچروك وبێنرخن، نائومێدن، بۆیە متەقیان لێ نایەت. سەعدى: ٧٠٢.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە باسى ئەو پرسيارەى كرد كەلەدۆزەخيەكان دەكرێن، بەڵام باسى وەڵامەكەى نەكرد؟
فَإِنَّهُمۡ يَوۡمَئِذٖ فِي ٱلۡعَذَابِ مُشۡتَرِكُونَ ٣٣ إِنَّا كَذَٰلِكَ نَفۡعَلُ بِٱلۡمُجۡرِمِينَ ٣٤
هەمان ڕەفتارمان بەرامبەر ئەو كەسانە هەیە كەلەدونیادا تاوانیان پێش خواپەرستی خستووە، كوفریان پێش ئیمان خستووە، واتە: سزای بەژانیان دەرخوارد دەدەین وهەموویان لەگەڵ هاووێنەكانیان لەدۆزەخدا كۆدەكەینەوە. تەبەرى: ٢١/ ٣٣.
پرسیار: هاوبەشى ولێكچوون لەدونيادا سەردەكێشێت بۆ هاوبەشى ولێكچوون لەقيامەتدا، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ رِزۡقٞ مَّعۡلُومٞ ٤١ فَوَٰكِهُ وَهُم مُّكۡرَمُونَ ٤٢ فِي جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ ٤٣ عَلَىٰ سُرُرٖ مُّتَقَٰبِلِينَ ٤٤ يُطَافُ عَلَيۡهِم بِكَأۡسٖ مِّن مَّعِينِۢ ٤٥ بَيۡضَآءَ لَذَّةٖ لِّلشَّٰرِبِينَ ٤٦ لَا فِيهَا غَوۡلٞ وَلَا هُمۡ عَنۡهَا يُنزَفُونَ ٤٧ وَعِندَهُمۡ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرۡفِ عِينٞ ٤٨ كَأَنَّهُنَّ بَيۡضٞ مَّكۡنُونٞ ٤٩
باسی خۆراك وخواردنەوە وكۆڕ وكۆبوونەوەی بەهەشتییەكانی كرد، هەموو وردەكاری وناز ونیعمەتێكیان لەژێر ڕستەی (في جنات النعيم)كۆبووەتەوە، بەڵام بەدرێژەش هەر باسی كرد بۆ ئەوەی خەڵكی زیاتر بۆی بەتاسە بن. سەعدى: ٧٠٣.
پرسیار: بۆچى لەكاتێكدا ڕستەى (في جنات النعيم)هەموو خۆشيەكانى بەهەشتى دەگرتەوە، كەچى ديسانەوە بەوردى باسكرا؟
فَوَٰكِهُ وَهُم مُّكۡرَمُونَ ٤٢ فِي جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ ٤٣
خوای گەورە بەپلە بەرزكردنەوە وبیساندنی قسە وكەلامی خۆی بەوان ودیداری خۆی بۆ ئەوان، ڕێزیان لێ دەگرێت. قورتوبى: ١٨/ ٢٩.
پرسیار: يەكێك لەڕێزگرتنەكانى خواى گەورە بۆ بەندە بەهەشتيەكان باس بكە.
لَا فِيهَا غَوۡلٞ وَلَا هُمۡ عَنۡهَا يُنزَفُونَ ٤٧
واتە: عەقلیان لەسەریان لا ناچێت، توشی نەخۆشی ژانە سەر نابنەوە، خوای گەورە بەهەشتییەكان مەست وبێ ئاگا ناكات بۆ ئەوەی تام وچێژی بەهەشتیان لەدەست دەرنەچێت. قورتوبى: ١٨/ ٣١ـ ٣٢.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە ناهێڵێت بەهەشتيیەكان سەرخۆش ومەست ببن؟
وَعِندَهُمۡ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرۡفِ عِينٞ ٤٨
بەهۆی پاكداوێنی خۆیانەوە، تەنها سەیری مێردەكانیان دەكەن، بەهۆی جوانی ودەلالی مێردەكانیان سەیری هیچی تر ناكەن، لەبەهەشتدا تەنها مێردەكانی خۆیانیان دەوێت ودڵیان تەنها لای ئەوانە.. ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەپیاوانی ناو بەهەشت زۆر جوانن. سەعدى: ٧٠٣.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن دەبێتە بەڵگە لەسەر جوانيى پياوان لەبەهەشتدا؟
فَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ يَتَسَآءَلُونَ ٥٠ قَالَ قَآئِلٞ مِّنۡهُمۡ إِنِّي كَانَ لِي قَرِينٞ ٥١
بێگومان ئەو تام وچێژەی زانایان لەوتووێژی زانستیدا وەری دەگرن، زیاترە لەو تام وچێژەی كەلەناو قسەی دونیاییدایە، بۆیە پشكێكی زۆریان لەپاداشتی ئەو جۆرە قسانەدا هەیە، لەبەهەشتدا هەموو وردەكارییەكانی زانستیان بۆ ئاشكرا دەبێت. سەعدى: ٧٠٤.
پرسیار: زانايان لەبەهەشتدا لەڕێگەى گفتوگۆوە تام وچێژێكى گەورەيان بەنسيب دەبێت، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.