قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢ ٣ ٣
٤ ٤

٥ ٥
٦ ٦
٧ ٧

٨ ٨
ﭿ ٩ ٩
١٠ ١٠

١١ ١١

١٢ ١٢
١٣ ١٣ ١٤ ١٤
١٥ ١٥

١٦ ١٦
١٧ ١٧
١٨ ١٨
١٩ ١٩
٢٠ ٢٠
٢١ ٢١
٢٢ ٢٢
ﯿ
٢٣ ٢٣
٢٤ ٢٤
446
سووڕەتی صافات ئایەتەکان 0 - 1

وَٱلصَّٰٓفَّٰتِ صَفّٗا ١

بەو جۆرەی كەلەدونیادا بۆ نوێژ كردن ڕیز دەبن، فریشتەكانیش لەئاسماندا ئاوا ڕیز دەبن. هەندێك دەڵێن: باڵەكانیان لەهەوادا دەكەنەوە وبەبێ جووڵە دەوەستن، چاوەڕێن تا خوای گەورە فەرمانیان بەسەردا بكات. قورتوبى: ١٨/ ٦.
پرسیار: فريشتەكان چۆن ملكەچ وفەرمانبەردارى فەرمانەكانى خواى گەورەن؟

سووڕەتی صافات ئایەتەکان 0 - 5

إِنَّ إِلَٰهَكُمۡ لَوَٰحِدٞ ٤ رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا وَرَبُّ ٱلۡمَشَٰرِقِ ٥

خەڵكینە! سوێند بەوانەی بۆ ڕیز بەستن لەلای یەك ڕادەوەستن! ئەو پەرستراوەی ئێوە كەپێویستە بیپەرستن وبەئیخلاصەوە گوێڕایەڵی لێ بكەن هەر یەكێكە ونابێت بەدوو، هاوەڵی نییە، دەی با پەرستشەكانتان بەئیخلاصەوە بێت، تەنها ئەو بپەرستن، لەكاتی پەرستشدا هیچ كەسێكی تر مەكەن بەشەریك وهاوبەشی ئەو، ( رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا) ئەو خودایە تاكە، بەدیهێنەری هەر حەوت ئاسمانەكان وئەوەی لەنێوان حەوت ئاسمانەكانە، خاوەنی هەر هەموویەتی، بەڕێوەبەری هەموویەتی، كەواتە پەرستش بۆ زاتێكی وەها نەبێت كەئەوە سیفەتەكانیەتی، ڕەوا ودروست نییە، جگە لەئەو كەسی تر مەپەرستن، لەكاتێكدا ئەو دەپەرستن كەسی تر مەكەن بەهاوەڵ وشەریكی، جگە لەئەو هیچ كەسی تر نە زیانتان پێ دەگەیەنێت ونە سوودی بۆتان هەیە ونە دەتوانێت هیچ دروست بكات ونە دەتوانێت هیچ لەناو ببات.. (وَرَبُّ ٱلۡمَشَٰرِقِ) بەڕێوەبەری خۆرهەڵاتەكانە، لەزستانان ولەهاویناندا (واتە: خۆرهەڵاتەكان بەگوێرەی گۆڕانی وەرزەكان. و) هەروەها بەڕێوەبەر وچاودێری خۆرئاواكانیشە، خۆی چاكسازی لەهەموواندا كردووە، جا خوای گەورە باسی خۆرئاواكانی نەكرد، چونكە باسكردنی خۆرهەڵاتەكان خۆرئاواكانیش دەگرێتەوە وپێویست بەباسكردن ناكات، بێگومان باسی خۆرهەڵات كرا خۆرئاواشی لەگەڵە. تەبەرى: ٢١/ ٩.
پرسیار: ئەو كەسەى كەشياوى پەرستشە سيفەتەكانى چۆنە؟ بۆچى خواى گەورە تەنها باسى خۆرهەڵاتەكانى كردووە.

سووڕەتی صافات ئایەتەکان 0 - 6

إِنَّا زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِزِينَةٍ ٱلۡكَوَاكِبِ ٦

خوای گەورە تەنها باسی ئاسمانی دونیای كرد، چونكە ئێمە تەنها ئەم ئاسمانە دەبینین ولەبەر ئەوەش كەپاراستنی ئاسمان لەفیت وفاتی شەیتان تەنها پەیوەندی بەم ئاسمانەوە هەیە. ابن عەتيە: ٤/ ٤٦٦.
پرسیار: لەبەر دوو شت تەنها باسى ئەم ئاسمانەى دونيا كراوە، ئەو دوو هۆكارە چين؟

سووڕەتی صافات ئایەتەکان 0 - 12

بَلۡ عَجِبۡتَ وَيَسۡخَرُونَ ١٢

قەتادە دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا(ﷺ) لەكاتی دابەزینی قورئاندا سەری لەگومڕایی مرۆڤەكان سوڕما، چونكە گومانی وابوو كەهەمووان بەبیستنی ئەو قورئانە باوەڕ دەهێنن، كەچی كاتێك هاوەڵپەرستان قورئانیان بیست لەجیاتی ئەوەی باوەڕی پێ بهێنن، گاڵتەیان پێ دەكرد! بۆیە پێغەمبەر(ﷺ) سەری لەوانە سوڕما!. بەغەوى: ٣/ ٦٥٦.
پرسیار: بۆچى پێغەمبەرى خوا(ﷺ) سەرى لەهاوەڵپەرستەكان سوڕمابوو؟

سووڕەتی صافات ئایەتەکان 0 - 18

قُلۡ نَعَمۡ وَأَنتُمۡ دَٰخِرُونَ ١٨

(داخرون) ڕیسوا وسەرشۆڕ وزەلیل، چونكە كاتێك وەڕاست گەڕانی ئەو شتە ببینن كەئینكارییان دەكرد، ناچار سەرشۆڕ وڕیسوا دەبن. قورتوبى: ١٨/ ٢٢.
پرسیار: هۆكارى سەرشۆڕى تاوانباران لەڕۆژى پەسڵاندا چییە؟

سووڕەتی صافات ئایەتەکان 22 - 23

۞ٱحۡشُرُواْ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ وَأَزۡوَٰجَهُمۡ وَمَا كَانُواْ يَعۡبُدُونَ ٢٢ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَٱهۡدُوهُمۡ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلۡجَحِيمِ ٢٣

ئەوان بەمەبەستی لێپرسینەوە وپاداشت وسزا لەوێستگەدا كۆبكەنەوە (وأزواجهم): هاووێنەكان وپەیڕەوان وهاوشێوەكانیشیان كۆبكەنەوە. كەلەبی دەفەرمووێت: ئەوانەی كەكار وكردەوەی وەك ئەوانیان ئەنجام داوە، واتە: ئارەق خۆر لەگەڵ ئارەق خۆر، زیناكار لەگەڵ زیناكار. بەغەوى: ٣/ ٦٥٧.
پرسیار: مرۆڤ لەڕۆژى پەسڵاندا لەگەڵ چ كەسێكدا حەشر دەكرێت؟ چ وانەيەكيش لەم ئايەتە فێر دەبين؟

سووڕەتی صافات ئایەتەکان 0 - 24

وَقِفُوهُمۡۖ إِنَّهُم مَّسۡـُٔولُونَ ٢٤

كاتێك بەرەو دۆزەخ ڕادەكێشرێن لەلای پردی سیراتدا ڕادەگیرێن، ئەو كاتە دەگوترێت: ئەوانە ڕابگرن لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت!. ابن عباس دەفەرمووێت: لێكۆڵینەوە لەگەڵ دانە بەدانەی قسەكان وكارەكانیان دەكرێت!. بەغەوى: ٣/ ٦٥٧.
پرسیار: ڕاوەستان لەچ شوێنێك ڕوودەدا؟ لەڕۆژى پەسڵاندا لەبارەى چ شتێكەوە پرسيارمان لێ دەكرێت؟