قورئان
ﮨ
ﱌ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ٣٦ ٣٦
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ
ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ٣٧ ٣٧
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ٣٨ ٣٨
ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ٣٩ ٣٩ ﮠ ﮡ ﮢ
ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ٤٠ ٤٠
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ
ﯕ ﯖ ٤١ ٤١ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ٤٢ ٤٢ ﯤ ﯥ
ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ
ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ٤٣ ٤٣
فَلَمَّا جَآءَهُم مُّوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَا بَيِّنَٰتٖ قَالُواْ مَا هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّفۡتَرٗى وَمَا سَمِعۡنَا بِهَٰذَا فِيٓ ءَابَآئِنَا ٱلۡأَوَّلِينَ ٣٦
(وما سمعنا بهذا)واتە: ئەو پەیامەی كەدەیڵێن لەلایەن خوداوە بۆتان هاتووە (في آبائنا)ئاماژەیان بەو بیدعەیە دا كەزۆربەی خەڵكی گومڕا كردووە، واتە: چاولێكردن ولاسایی كوێرانەی باب وباپیران. بيقاعى: ١٤/ ٢٩٢.
پرسیار: بيدعەكاران كام بيدعەيە زۆر دووبارە دەكەنەوە؟
وَقَالَ فِرۡعَوۡنُ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمَلَأُ مَا عَلِمۡتُ لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرِي فَأَوۡقِدۡ لِي يَٰهَٰمَٰنُ عَلَى ٱلطِّينِ فَٱجۡعَل لِّي صَرۡحٗا لَّعَلِّيٓ أَطَّلِعُ إِلَىٰٓ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُۥ مِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ ٣٨
كاری سەرانی فیرعەون سەیرە، ئەوان وایان دەزانی كەگەورەن.. بەڵام فیرعەون یاری بەعەقڵ وئاوەزی ئەوان كرد وئەوانی بەگێل ونەفام ونەزان زانی؟ ئەمەش بەهۆی خراپەی ئەوان بوو، ئەو خراپەیە چووبووە قوڵایی گیانیانەوە، بیروباوەڕی ئەوانی تێكدابوو، تا وای لێهاتبوو ژیری وئاوەزیشی تێكدابوون. سەعدى: ٦١٦.
پرسیار: ژيرى وئاوەزى گەلى فيرعەون چۆن چۆنى تێكچووبوو؟
فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلظَّٰلِمِينَ ٤٠
ئەی پێغەمبەری ئیسلام! بەچاوی دڵ بڕوانە بزانە سەرەنجامی ئەوانەی كەستەمیان لەخۆیان كرد چیی بوو؟ كوفریان بەرامبەر خوای خۆیان كرد، ئامۆژگاری پێغەمبەرانیان وەرنەگرت، مەگەر ئێمە ئەوانەمان لەناو نەبرد؟ مەگەر خانوو وماڵ وخاكی ئەوانەمان بەمیراتی نەدا بەدۆستەكانی خۆمان؟ تەبەرى: ١٩/ ٥٨٢.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەبۆچى خواى گەورە فەرمانى بەپێغەمبەر(ﷺ) دا تا بير لەسەرەنجامى فيرعەون ودارودەستەى فيرعەون بكاتەوە؟
وَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَئِمَّةٗ يَدۡعُونَ إِلَى ٱلنَّارِۖ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَا يُنصَرُونَ ٤١
(أئمة يدعون إلى النار)واتە: ئەوانە خەڵكیان بۆ كوفر بانگهێشت دەكرد، ئەو كوفرەی كەدۆزەخ بۆ خاوەنەكەی مسۆگەر دەكات. ابن جزى: ٢/ ١٤٣.
پرسیار: مرۆڤ چۆن دەبێتە بانگخوازێك كەخەڵك بۆ دۆزەخ بانگ بكات؟
وَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَئِمَّةٗ يَدۡعُونَ إِلَى ٱلنَّارِۖ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَا يُنصَرُونَ ٤١
واتە: ئەوانمان كرد بەپێشەوایەكی وا كەكافرەكانی تر لەكوفرا پەیڕەوی لەمانە دەكەن، لەئەنجامدا هەم تاوانی خۆیان وهەمیش وێنەی تاوانی ئەوانەی كەبەهۆی ئەمانەوە توشی تاوان دەبن، لەسەر شانیانە، بۆ ئەوەی سزاكەیان زیاتر ببێت. هەندێكیش دەڵێن: خوای گەورە سەرانی فیرعەونی كردە سەرشۆڕترین ڕێبەر وسەركردە، واتە: ئەوانەی كردە سەركردەی ئەو كەسانەی كەبەرەو دۆزەخ دەچن. هەندێكی تر دەڵێن: بوون بەڕێبەرانێكی وا كەبوونە مایەی پەند وئامۆژگاری وئەو كەسەی كەژیرە پەندیان لێ وەردەگرێت. قورتوبى: ١٦/ ٣٣٠.
پرسیار: فيرعەون ودارودەستەكەى چۆن بوونە پێشەوا وڕێبەرى كوفر؟
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ مِنۢ بَعۡدِ مَآ أَهۡلَكۡنَا ٱلۡقُرُونَ ٱلۡأُولَىٰ بَصَآئِرَ لِلنَّاسِ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٗ لَّعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ ٤٣
سوننەتی خوای گەورە پێش دابەزینی تەورات وابوو كەهەر كاتێك یەكێك لەپێغەمبەرانی بەدرۆزن لەقەڵەم بدرانایە، ئەوا خوای گەورە بەهۆی ناردنی سزایەك تۆڵەی لەدوژمنانی ئەو پێغەمبەرە دەكردەوە، وەك ئەوەی كەگەلی حەزرەتی نوحی لەئاوا خنكاند، گەلی حەزرەتی هودی بەڕەشەبا لەناو برد، گەلی حەزرەتی صاڵحی بەقیڕە ودەنگێكی دڵ پڕوكێن لەناو برد، گەلی حەزرەتی شوعەیبی بەسزای سێبەر وهەور لەناو برد، گەلی حەزرەتی لوطی بەبایەی سەخت وبەردبارانكردن لەناو برد وگەلی فیرعەونیشی بەخنكان لەناو دەریادا لەناو برد. الجامع الكلام: ٥/ ٨٠.
پرسیار: باسى پێنج جۆر لەسزاكانى پێشوو بكە كەخواى گەورە بەهۆيانەوە گەلانى ستەمكارى لەناو بردووە.
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ مِنۢ بَعۡدِ مَآ أَهۡلَكۡنَا ٱلۡقُرُونَ ٱلۡأُولَىٰ
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەدوای دابەزینی تەورات ئیتر لەناوبردنی بەكۆمەڵ وگشتی، كۆتایی پێهات، جا دوای ئەوە بڕیاری جیهاد كردن وتێكۆشان لەلایەن خوداوە دەرچوو. سەعدى: ٦١٧.
پرسیار: ئايا دواى لەناوچوونى گەلى فيرعەن، هيچ گەلێكى تر بەتەواوى لەناوچوون؟