قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



١١ ١١

١٢ ١٢
ﭿ

١٣ ١٣

١٤ ١٤


١٥ ١٥


١٦ ١٦
١٧ ١٧
١٨ ١٨


ﯿ ١٩ ١٩

٢٠ ٢٠
351
سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 11

إِنَّ ٱلَّذِينَ جَآءُو بِٱلۡإِفۡكِ عُصۡبَةٞ مِّنكُمۡۚ لَا تَحۡسَبُوهُ شَرّٗا لَّكُمۖ بَلۡ هُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۚ لِكُلِّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُم مَّا ٱكۡتَسَبَ مِنَ ٱلۡإِثۡمِۚ وَٱلَّذِي تَوَلَّىٰ كِبۡرَهُۥ مِنۡهُمۡ لَهُۥ عَذَابٌ عَظِيمٞ ١١

(بل هو خير لكم):ئەمە ڕووی لەباوەڕداران كردووە (واتە: خێری بۆ باوەڕداران تێدایە. و) ئەم دەنگۆ وباسە لەپێنج ڕووەوە بووە خێر بۆ باوەڕداران، یەكەم: لابردنی تۆمەت لەسەر شانی دایكی باوەڕداران عائیشە. دووەم: خوای گەورە بەهۆی ناردنی ئایەتی قورئان لەبارەی پاكێتی دایكی باوەڕداران عائیشە، ڕێزی لەعائیشە گرت. سێیەم: بەهۆی ئەو تۆمەتەی كەبەناڕەوا بۆی هەڵواسرا، خوای گەورە پاداشتێكی زۆری دەداتەوە. چوارەم: بووە پەند وئامۆژگاری بۆ باوەڕداران. پێنجەم: تۆڵە لەوانە سەنرایەوە كەتۆمەتی ناڕەویان هەڵواسی. ابن جزى: ٢/ ٨٤.
پرسیار: ئەو خێرانەى لەڕووداوى ئيفكدا بەدەست هاتن چى بوون؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 12

لَّوۡلَآ إِذۡ سَمِعۡتُمُوهُ ظَنَّ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ بِأَنفُسِهِمۡ خَيۡرٗا وَقَالُواْ هَٰذَآ إِفۡكٞ مُّبِينٞ ١٢

واتە: با ژن وپیاوی باوەڕدار لەڕوانگەی خۆیانەوە سەیری ئەم بابەتەیان بكردایە، دوور بوو ئەوان كارێكی ئاوا بكەن، چ جای ئەوەی كەدایكی باوەڕداران كارێكی ئاوەها بكات! دایكی باوەڕداران لەهەموو ژنان پاكتر وخاوێنتر بووە وبەهیچ جۆرێك توشی كاری لەو شێوە نەبووە. دەگێڕنەوە كەئەبو ئەییوبی ئەنصاری بەژنەكەی گوت: ئەگەر تۆ لەجێی عائیشە بویتایە كارێكی لەو جۆرەت دەكرد؟ ژنەكەی گوتی: نە بەخوا! ئەبو ئەییوب گوتی: دەی خۆ عائیشە لەتۆ پاكتر وبەڕێزترە! ژنەكەی گوتی: ئەرەوەڵڵا. ابن جزى: ٢/ ٨٥.
پرسیار: كاتێك كەمرۆڤى باوەڕدار سەبارەت بەپياو وژنى باوەڕدار، تۆمەت وقسەيەكى نابەجێ دەبيستێت، دەبێت چ كاردانەوەيەكەى هەبێت؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 15 - 16

إِذۡ تَلَقَّوۡنَهُۥ بِأَلۡسِنَتِكُمۡ وَتَقُولُونَ بِأَفۡوَاهِكُم مَّا لَيۡسَ لَكُم بِهِۦ عِلۡمٞ وَتَحۡسَبُونَهُۥ هَيِّنٗا وَهُوَ عِندَ ٱللَّهِ عَظِيمٞ ١٥ وَلَوۡلَآ إِذۡ سَمِعۡتُمُوهُ قُلۡتُم مَّا يَكُونُ لَنَآ أَن نَّتَكَلَّمَ بِهَٰذَا سُبۡحَٰنَكَ هَٰذَا بُهۡتَٰنٌ عَظِيمٞ ١٦

(تلَقَّونه):واتە: لەیەكتری دەبیستن ووەری دەگرن، ئەم دەقە ودەقەكانی پێش ودوای ئەم دەقە، سەركۆنەی ئەوانە دەكات كە-هەرچەند باوەڕیشیان بەئەو تۆمەتە نەكردووە، بەڵام خۆیان سەرقاڵ كرد بەو بابەتەوە وباسیان دەكرد، چونكە پێویست بوو بەهیچ جۆرێك باسی نەكەن وبیبڕنەوە، هەر بۆیە خوای گەورە لەبەر سێ هۆكار سەركۆنەی ئەوانی كرد، یەكەم: لەناو خۆیاندا باسی ئەو ڕووداوەیان دەكرد ولەیەكتریان دەپرسی. دووەم: خۆیان بەزمانی خۆیان باسیان دەكرد (كە هەر باسكردنەكەش كارێكی ناڕەوایە. و). سێیەم: وایان گومان برد كەباسكردنی ئەو بابەتە كارێكی ناگرنگ وئاساییە، بەڵام لای خوای گەورە كارێكی یەجگار گەورە وزۆر گرنگ بوو!. دەقی (بِأَلسِنَتِكُم) و(بِاَفوَاهِكُم) ئەوە ڕوون دەكاتەوە كە(باوەڕداران تەنها) بەزمان ئەو باسەیان دەكرد نەك بەدڵ (واتە: باوەڕیان پێی نەبوو، هەر بەزمان باسیان دەكرد كەنەدەبوو بەزمانیش باسی بكەن. و) بۆیەش بەزمان باسیان دەكرد چونكە ئاگایان لەحەقیقەتی ڕووداوەكە نەبوو. ابن جزى: ٢/ ٨٥.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەكاتێك تۆمەتێك دەدرێتە پاڵ پياوچاكێك، دەبێت باوەڕدار چۆن ڕاستترين مامەڵەى هەبێت؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 15

إِذۡ تَلَقَّوۡنَهُۥ بِأَلۡسِنَتِكُمۡ وَتَقُولُونَ بِأَفۡوَاهِكُم مَّا لَيۡسَ لَكُم بِهِۦ عِلۡمٞ وَتَحۡسَبُونَهُۥ هَيِّنٗا وَهُوَ عِندَ ٱللَّهِ عَظِيمٞ ١٥

یەكێك لەخووڕەوشتە هەرە بەرزەكان ئەوەیە كەمرۆڤ هیچ كاتێك باسی ئەو شتە نەكات كەنایزانێت وئاگای لەحەقیقەتەكەی نییە. ابن عاشور: ١٨/ ١٧٨.
پرسیار: ئەم ئايەتە باسى چ ڕەوشتێكى قسەكردنى كردووە؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 15

وَتَحۡسَبُونَهُۥ هَيِّنٗا وَهُوَ عِندَ ٱللَّهِ عَظِيمٞ ١٥

ئەم ئایەتە بەتوندی هۆشداری دەدات لەسەر ئەوەی كەنابێت هەندێك تاوان بەسووك وبچووك هەژمار بكرێت وبەو بیانووە زۆر باس بكرێت وببێت بەبنێشتەخۆشەی دەمی هەمووان! چونكە گومانی مرۆڤ هیچ سوودێكی نییە وهیچ لەتاوان كەم ناكاتەوە، بەڵكو سزا زیاتر دەكات وڕێ خۆشكەر دەبێت بۆ ئەوەی جارێك وچەند جارێكی تر باس بكرێتەوە. سەعدى: ٥٦٤.
پرسیار: بەبچووك سەير كردنى هەندێك تاوان چ مەترسيەكى هەيە؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 16

وَلَوۡلَآ إِذۡ سَمِعۡتُمُوهُ قُلۡتُم مَّا يَكُونُ لَنَآ أَن نَّتَكَلَّمَ بِهَٰذَا سُبۡحَٰنَكَ هَٰذَا بُهۡتَٰنٌ عَظِيمٞ ١٦

زانایان دەفەرموون: ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەپلە وپایەی ئیمانی مرۆڤ وئەو ڕێزە تایبەتیە وئەو نرخەی كەبەدەستی هێناوە وهەروەها شكۆ وپاكێتی ومەزنی وهێژایی ئەو، بەهۆی هەواڵێكی درۆینە -جا با لەناو خەڵكیشدا زۆر بەربڵاو بێت- لەناو ناچێت، ئەگەر هات وئەو هەواڵە لەبنەمادا درۆ وهەڵواسراو بێت. قورتوبى: ١٥/ ١٧٢.
پرسیار: لەهەمبەر ئەو درۆ ودەلەسانەى كەبۆ پياوچاكان هەڵدەواسرێن، دەبێت چ كاردانەوەيەكمان هەبێت؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 19

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ ٱلۡفَٰحِشَةُ فِي ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ ١٩

(إن الذين يحبون أن تشيع الفاحشة): ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەو دووڕووانەی كەپێیان خۆش بوو دەنگوباسی ئیفك دەنگ بداتەوە وهەمووان باسی بكەن، جا ئایەتە هەرچەند لەسەر ئەوانە دابەزیوە، بەڵام هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە كەپێیان خۆشە دەنگوباس وتۆمەتی ناڕەوا بڵاو ببێتەوە وهەمووان باسی بكەن. ابن جزى: ٢/ ٨٥.
پرسیار: لەم ئايەتەدا كام سيفەتى دووڕووەكان باسكراوە؟