قورئان
ﮤ
ﱊ
١ ١ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ٢ ٢ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
٣ ٣ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ
ﮞ ﮟ ٤ ٤ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ
ﮩ ﮪ ﮫ ٥ ٥ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
ﯞ ٦ ٦ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ
٧ ٧ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ
ﯴ ٨ ٨ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ
٩ ٩ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ١٠ ١٠
ٱلزَّانِيَةُ وَٱلزَّانِي فَٱجۡلِدُواْ كُلَّ وَٰحِدٖ مِّنۡهُمَا مِاْئَةَ جَلۡدَةٖۖ وَلَا تَأۡخُذۡكُم بِهِمَا رَأۡفَةٞ فِي دِينِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمۡ تُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۖ وَلۡيَشۡهَدۡ عَذَابَهُمَا طَآئِفَةٞ مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٢
سەرەتا باسی ژنی داوێن پیس كرا، بۆ ئەوەی گرنگی ئەم بڕیارە پیشان بدات، -چونكە ژن دەبێتە بایسی ئەوەی كەپیاو زینا بكات، زینا كردن بەڕەزامەندی ژن ئەنجام دەدرێت، ئەگەر ژن پێی ڕازی نەبێت پیاو ناتوانێت بیكات، بۆیە سەرەتا باسی ژن كرا بۆ ئەوەی زیاتر خۆی لەو كارە دزێو وناشیرینە بپارێزێت. ابن عاشور: ١٨/ ١٤٦.
پرسیار: بۆچى وشەى (الزانية)پێش خرا بەسەر وشەى (الزاني)؟
ٱلزَّانِيَةُ وَٱلزَّانِي فَٱجۡلِدُواْ كُلَّ وَٰحِدٖ مِّنۡهُمَا مِاْئَةَ جَلۡدَةٖۖ وَلَا تَأۡخُذۡكُم بِهِمَا رَأۡفَةٞ فِي دِينِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمۡ تُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۖ وَلۡيَشۡهَدۡ عَذَابَهُمَا طَآئِفَةٞ مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٢
ئەم بابەتە یەكێكە لەدیمەنەكانی میهرەبانی خوای گەورە بۆ بەندەكانی، چونكە خوای گەورە حەزرەتی محەممەدی(ﷺ) وەك سۆز ومیهرەبانی بۆ هەموو گێتـی ناردووە، خودی خوداش لەدایك وباوك میهرەبانترە بۆ مرۆڤ، بەڵام جاری وا هەیە ئەو سۆز ومیهرەبانییەی خودا بەجۆرێك لەگەڵ ئێش وئازارا بەبەندەكانی دەگات (ئەگەر كەسی زیناكار دار وشەلاقیان لێ نەدرێت وپاك نەبنەوە لەو تاوانە قیزەونە، لەقیامەتدا سزای زۆر سەخت وگەورە چاوەڕێیانە، بەڵام خوای گەورە ومیهرەبان بەهۆی پێغەمبەرەكەی كەیەكپارچە میهرەبانی بووە، فەرمانی ئەوەی داوە كەئەگەر كوڕ وكچێك پێكەوە زینایان كرد، بۆ ئەوەی توشی سزای سەختی قیامەت نەبنەوە، لەدونیادا سەد قامچیان لێ بدرێت، ئیتر پاك دەبنەوە، كەئەم سەد قامچیە خۆی بۆ خۆی پڕیەتی لەسۆز ومیهرەبانی. و). الجامع الكلام: ٤/ ٤٨٦.
پرسیار: جارى وا هەيە سۆز وبەزەيى خودا بۆ بەندەكانى، بەجۆرێك لەجۆرەكان لەگەڵ ئێش وئازارا بەدەست دێت، بەپێى ئايەتەكە ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
وَلَا تَأۡخُذۡكُم بِهِمَا رَأۡفَةٞ فِي دِينِ ٱللَّهِ
خوای گەورە مرۆڤی لەسۆز ومیهرەبانی ئاسایی مەنع نەكردووە، بەڵكو لەسۆز ومیهرەبانییەك كەببێت بەهۆی ئەوەی دادوەر سزا لەسەر تاوانبار لا ببات وسزای نەدات. ابن كثير: ٣/ ٢٥٣.
پرسیار: لەم ئايەتەدا خواى گەورە نەهى لەچ جۆرە سۆز وميهرەبانيەك كردووە؟
وَلۡيَشۡهَدۡ عَذَابَهُمَا طَآئِفَةٞ مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٢
بۆ ئەوەی ببینرێت وتاوانبار ڕسوا ببێت وجارێكی تر ڕوو لەتاوان نەكاتەوە (جگە لەوەش خەڵكی تر سڵ دەكەنەوە وناوێرن لەتاوان نزیك ببنەوە بۆ ئەوەی بەبەرچاوی هەمووانەوە ڕسوا نەكرێن. و). سەعدى: ٥٦١.
پرسیار: ئامادەبوونى خەڵكى لەكاتى بەجێهێنانى تۆڵە لەتاوانبار چ سوودێكى هەيە؟
ٱلزَّانِي لَا يَنكِحُ إِلَّا زَانِيَةً أَوۡ مُشۡرِكَةٗ وَٱلزَّانِيَةُ لَا يَنكِحُهَآ إِلَّا زَانٍ أَوۡ مُشۡرِكٞۚ وَحُرِّمَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٣
باسی ئەوە دەكات كەزینا تاوانێكی قێزەون وئابڕوبەرە، هەروەها ئەو كەسەی كەتێكەڵی ئەم تاوانە بووە ئابڕوی لەكەدار بووە، ئەو ئابڕوتكانەی كەلەم تاوانەدایە، لەتاوانەكانی تردا نییە. سەعدى: ٥٦١.
پرسیار: ئەم ئايەتە باسى گەورەيى تاوانى زينا دەكات، بابەتەكە ڕوون بكەرەوە.
وَٱلَّذِينَ يَرۡمُونَ ٱلۡمُحۡصَنَٰتِ ثُمَّ لَمۡ يَأۡتُواْ بِأَرۡبَعَةِ شُهَدَآءَ فَٱجۡلِدُوهُمۡ ثَمَٰنِينَ جَلۡدَةٗ وَلَا تَقۡبَلُواْ لَهُمۡ شَهَٰدَةً أَبَدٗاۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ ٤
بێگومان ئەم ئایەتە سەبارەت بەپیاوانیش هەمان بڕیاری هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی ژنان گرنگترن وتۆمەت دروست كردنی زینا بۆ ژنان زۆر قورسترە لەچاو تۆمەتی زینا دانە پاڵ پیاوان، بۆیە خوای گەورە باسی ژنانی كرد، ئەمە قسە وڕاوبۆچونی هەموو زانایانە وهیچ كەسێك لاری لەم قسەیە نییە. قورتوبى: ١٥/ ١٢٣.
پرسیار: بۆچى لەئايەتەكەدا تەنها تۆمەت دروست كردن بۆ ژنان باسكراوە وباسى پياو نەكراوە؟
وَٱلۡخَٰمِسَةُ أَنَّ لَعۡنَتَ ٱللَّهِ عَلَيۡهِ إِن كَانَ مِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ ٧
(خوای گەورە سەبارەت بەپیاو فەرمووی:(وَٱلۡخَٰمِسَةُ أَنَّ لَعۡنَتَ ٱللَّهِ عَلَيۡهِ إِن كَانَ مِنَ ٱلۡصَٰدِقِينَ )بەڵام بۆ ژن - ﯣ ـ ی بەكار نەهێنا بەڵكو فەرمووی: (وَٱلۡخَٰمِسَةُ أَنَّ لَعۡنَتَ ٱللَّهِ عَلَيۡهِ إِن كَانَ مِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ ) با بزانین بۆچی؟ و). سەبارەت بەژن غەزەب وخەشمی بەكار هێنا، چونكە بەزۆری وایە كەپیاو بەدوای ڕیسوایی ژن ومنداڵ وخانەوادەی خۆیدا ناگەڕێت وبەبێ هۆكار نیسبەتی زینا ناداتە پاڵ ژنەكەی خۆی (و ئابڕوی خۆی نابات. و) لەگەڵ ئەوەشدا (ئەگەر كارە قێزونەكە ڕوویدابێت. و) ژنەكە باش دەزانێت كەپیاوەكەی ڕاستگۆیە وئەو ئەو كارە پیسەی كردووە، بۆیە سەبارەت بەژن لەجاری پێنجەما وشەی غەزەب بەكار دێت، چونكە (لە زمانی عەرەبیدا. و) بەكەسێك دەڵێن: غەزەب لێگیراو، كەڕاستییەكە دەزانێت، بەڵام پشتی لێ دەكات وحاشای لێ دەكات. ابن كثير: ٣/ ٢٥٧.
پرسیار: بۆچى لەكاتى ليعانا سەبارەت بەژن وشەى (غَضَبَ)بەكار هاتووە؟