قورئان
ﮡ
ﱉ
ﭛ ﭜ ٤٥ ٤٥ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ٤٦ ٤٦ ﭪ ﭫ
ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ
ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ٤٧ ٤٧
ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ٤٨ ٤٨ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ
ﮑ ٤٩ ٤٩ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ
ﮚ ٥٠ ٥٠ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ
ﮤ ﮥ ٥١ ٥١ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ
ﮯ ﮰ ﮱ ٥٢ ٥٢ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ٥٣ ٥٣ ﯚ
ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ٥٤ ٥٤ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ٥٥ ٥٥ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ٥٦ ٥٦
ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ٥٧ ٥٧
قُلۡ إِنَّمَآ أُنذِرُكُم بِٱلۡوَحۡيِۚ وَلَا يَسۡمَعُ ٱلصُّمُّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا مَا يُنذَرُونَ ٤٥
قەتادە دەفەرمووێت: كافر بەپێچەوانەی باوەڕدارەوە لەبەرامبەر قورئاندا كەڕە، گوێی لەئایەتەكانی قورئان نابێت، سوودیان لێ وەرناگرێت وبیر لەماناكانی ناكاتەوە. تەبەرى: ١٨/ ٤٥٠.
پرسیار: جياوازى نێوان باوەڕدار وبێباوەڕ لەهەمبەر قورئانى پيرۆزا چییە؟
وَلَا يَسۡمَعُ ٱلصُّمُّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا مَا يُنذَرُونَ ٤٥
مرۆڤی كەڕ گوێی لەهیچ دەنگێك نییە، چونكە ئەندامی بیستنی لەناوچووە وبۆ بیستنی دەنگ پێویستی بەئەندامێكی ساغ وڕێكوپێك هەیە، سرووشی پێغەمبەرانیش مایەی زیندوبوونەوەی دڵ وگیان وڕۆحەكان وناسینی خوای میهرەبانە، بەڵام لەكاتێكدا دڵ شایستەی بیستن نەبێت ودرك بەهیدایەت وڕێنوێنی نەكات، ئەوا ئەو كاتە لەبەرامبەر هیدایەت وڕێنوێنیدا وەك ئەو مرۆڤە كەڕە وایە كەدەنگی هیچ نابیستێت. سەعدى: ٥٢٤.
پرسیار: مرۆڤى كافر لەچيدا لەمرۆڤى كەڕ دەچێت؟ مرۆڤ لەچ كاتێكدا سوود لەقورئان دەبينێت؟
وَلَئِن مَّسَّتۡهُمۡ نَفۡحَةٞ مِّنۡ عَذَابِ رَبِّكَ لَيَقُولُنَّ يَٰوَيۡلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ ٤٦
ئەگەر كەمترین سزایان پێ بگات دەڵێن:(ويلنا إنا كنا ظالمين) ئای كەئێمە سنوورمان تێدەپەڕاند!. واتە: كاتێك دان بەهەڵەی خۆیاندا دەنێن كەئیتر پەشیمانی وداننان بەتاواندا هیچ سوودێكی نامێنێت. قورتوبى: ١٤/ ٢١١.
پرسیار: كاتێك مرۆڤ ـ لەقيامەتدا سووكترين سزاى پێ دەگات چى دەڵێت؟
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ٱلۡفُرۡقَانَ وَضِيَآءٗ وَذِكۡرٗا لِّلۡمُتَّقِينَ ٤٨
خوای گەورە باسی ئەوانەی كرد كەپارێزكارن، چونكە ئەوانە هەم بەزانست وهەم بەكار وكردەوە، سوود لەقورئانی پیرۆز وەردەگرن. سەعدى: ٥٢٥.
پرسیار: بۆچى پەند وەرگرتن لەوەى كەحەزرەتى موسا وحەزرەتى هارون هێناويانە تەنها نيسبەت دراوە بۆ لاى ئەوانەى كەپارێزكارن؟
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ٱلۡفُرۡقَانَ وَضِيَآءٗ وَذِكۡرٗا لِّلۡمُتَّقِينَ ٤٨ ٱلَّذِينَ يَخۡشَوۡنَ رَبَّهُم بِٱلۡغَيۡبِ
كاتێك لەچاوی خەڵكەوە دوورن، لەخوا دەترسن، بێگومان كاتێكیش لەناو خەڵكدان زیاتر لەخوا دەترسن وخۆیان لەحەرام وناڕەواكان دەپارێزن وفەرمانەكانی خوای گەورە بەجێدەهێنن. سەعدى: ٥٢٥.
پرسیار: بۆچى گوتراوە: پارێزكاران لەدوورى لەخەڵكەوە لەخوا دەترسن؟
وَهَٰذَا ذِكۡرٞ مُّبَارَكٌ أَنزَلۡنَٰهُۚ أَفَأَنتُمۡ لَهُۥ مُنكِرُونَ ٥٠
وەسفداركردنی قورئان بە(موبارەك) هەموو لایەنە چاكەكان دەگرێتەوە، چونكە (وشەی موبارەك لەبەرەكەتەوە وەرگیراوە. و) بەرەكەت واتە: زۆربوون وفراوانبوونی خێر وچاكە، قورئانیش لەهەموو ڕوویەكەوە خێرە، واتە: لەڕووی ڕەوانبێژی وجوانیی وشەكانیەوە، لەڕوی ئەوەی كەزۆر بەخێرایی لەبەر دەكرێت، لەڕووی ئەوەی كەبەئاسانی دەخوێنرێتەوە، هەروەها لەڕووی ئەوەش كەهەموو جۆرە قسە وپەندێكی تێدایە، دانایی، شەرع، ڕەوانبێژی.. لەهەموو چاخ ودەور وسەردەمێكدا زۆر كەس بەهۆی ئەو تایبەتمەندیانەی قورئانەوە باوەڕیان هێناوە، ئەوانەش كەباوەڕیان هێناوە سوودیان لێ دیوە. ابن عاشور: ١٧/ ٩٠.
پرسیار: چەند لايەنێكى بەرەكەتى قورئان باس بكە.
وَتَٱللَّهِ لَأَكِيدَنَّ أَصۡنَٰمَكُم بَعۡدَ أَن تُوَلُّواْ مُدۡبِرِينَ ٥٧
خوای گەورە ئەوەمان پێ ڕادەگەیەنێت كەحەزرەتی ئیبراهیم بەگفتۆگۆ كۆڵی نەدا، بەڵكو بتەكانیانی شكاند وسەبارەت بەبەرگری كردن وداكۆكی لەئایین، بەتەواوی پشتی بەخودا بەستبوو، خۆی دایە بەر بەڵا وسەختی وناخۆشی. قورتوبى: ١٤/ ٢١٦.
پرسیار: پشت بەستنى حەزرەتى ئيبراهيم بەخودا گەيشتبووە چ ئاستێك؟