قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


١١ ١١
١٢ ١٢

١٣ ١٣
١٤ ١٤
١٥ ١٥
ﭿ
١٦ ١٦

١٧ ١٧


١٨ ١٨

١٩ ١٩

٢٠ ٢٠
٢١ ٢١

٢٢ ٢٢
٢٣ ٢٣
ﯿ
٢٤ ٢٤
323
سووڕەتی أنبياء ئایەتەکان 0 - 18

بَلۡ نَقۡذِفُ بِٱلۡحَقِّ عَلَى ٱلۡبَٰطِلِ فَيَدۡمَغُهُۥ فَإِذَا هُوَ زَاهِقٞۚ

ئەم بڕیارە هەموو بڕیار وبابەتەكانی شەرع دەگرێتەوە، واتە ئەگەر گومان ودڕدۆنگییەك هەبێت بۆ ئەوەی ناهەق بكات بەهەق وگومانێك لەدڵی خەڵكدا دروست بكات، ئەوا بێگومان خوای گەورە بەڵگەیەكی یەكلاكەرەوە دەهێنێت كەئەو دڕدۆنگی ودوودڵییە لەناوبەرێت وبەجۆرێك تێكیدەشكێنێت بۆ هەتا هەتایە لای هەمووان ئاشكرا بێت كەناهەقە وبەلای هەقدا نەڕۆیشتووە. سەعدى: ٥٢.
پرسیار: باشترين كار بۆ پووچەلكردنەوەى ئەو گومانانەى كەلەلايەن موشريك وكافرانەوە دروست دەكرێن، چییە؟

سووڕەتی أنبياء ئایەتەکان 0 - 18

وَلَكُمُ ٱلۡوَيۡلُ مِمَّا تَصِفُونَ ١٨

واتە: وای بۆ ئێوە ئەی گرۆی كافران! بۆ ئەو شتە نەشیاوانەی كەداوتانەتە پاڵ خوای گەورە ومیهرەبان. مەبەست لەشتی ناشایستە هاوسەر ومنداڵە. بەغەوى: ٣/ ١٥٤.
پرسیار: لەمرۆدا دەبينين كەهەندێك سيفەتى نابەجێ وناشايستە دەردێتە پاڵ خوداى گەورە وپێغەمبەرى خودا وئايينيش، بەڕامان لەم ئايەتە، دەبێت سزاى ئەو جۆرە كەسانە چۆن بێت؟

سووڕەتی أنبياء ئایەتەکان 0 - 19

وَمَنۡ عِندَهُۥ لَا يَسۡتَكۡبِرُونَ عَنۡ عِبَادَتِهِۦ وَلَا يَسۡتَحۡسِرُونَ ١٩

(ومن عنده)واتە: فریشتەكان (لا يستكبرون عن عبادته ولا يستحسرون) لەخواپەرستی بێزار وماندوو نابن، چونكە زۆریان خۆش دەوێت ودڵیان لای خواپەرستیە، لاشەیان بەهێزە وخۆڕاگرن. سەعدى: ٥٢٠.
پرسیار: چ كاتێك مرۆڤ لەخوداى گەورەوە نزيكە؟

سووڕەتی أنبياء ئایەتەکان 0 - 21

أَمِ ٱتَّخَذُوٓاْ ءَالِهَةٗ مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ هُمۡ يُنشِرُونَ ٢١

وەسفداركردنی ئەو پەرستراوانە بەوەی كەلەزەویدان، جۆرێكە لەگاڵتەپێكردن وسووكایەتی وسەركۆنەكردنی هاوەڵپەرستان وئاشكرا كردنی گێلی ونەفامی ئەوان، واتە: چەند پەرستراوێك لەزەوی یان لەپێكهاتەی زەوی وەك قوڕ ودار وبەردیان بۆ خۆیان هەڵبژاردووە. قورئانی پیرۆز دەیەوێت ئەوە بەگوێی هەموواندا بدات كەهەر شتێك یان هەر كەسێك ئەو سیفەتانەی تیابێت، شیاوی پەرستن نییە. ابن عاشور: ١٧/ ٣٧.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن گاڵتە بەهاوەڵپەرستان دەكات وبەگەوجيان دەزانێت وسەركۆنەيان دەكات؟

سووڕەتی أنبياء ئایەتەکان 0 - 22

لَوۡ كَانَ فِيهِمَآ ءَالِهَةٌ إِلَّا ٱللَّهُ لَفَسَدَتَاۚ فَسُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ رَبِّ ٱلۡعَرۡشِ عَمَّا يَصِفُونَ ٢٢

ئەم فەرموودەیە دوو شت دەگەیەنێت یەكەم: نەفی كردنی پەرستراوی زۆر وپێویستبوونی یەكتایی. دووەم: ئەوەی كەئەو پەرستراوە تاك وتەنهایە بەبێ دوودڵی خوای گەورەیە. ابن جزى: ٢/ ٣٤.
پرسیار: ئەم ئايەتە دوو مەبەستى لەبارەى خودايەتى خواى گەورە تێدايە، باسى ئەو دوو مەبەستە بكە.

سووڕەتی أنبياء ئایەتەکان 0 - 23

لَا يُسۡـَٔلُ عَمَّا يَفۡعَلُ وَهُمۡ يُسۡـَٔلُونَ ٢٣

لەبارەی ئەو بڕیارانەی كەخوای گەورە بۆ دروستكراوەكانی خۆی دەردەكات، هیچ دروستكراوێك بۆی نییە وناتوانێت لێپرسینەوە لەخوا بكات، بەڵام خوای گەورە لێپرسینەوە لەگەڵ دروستكراوەكانی خۆیدا دەكات ولێیان دەپرسێ كەچیان كردووە وچییان نەكردووە، چونكە هەمووان بەندەی خودان. قورتوبى: ١٤/ ١٨٩.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن بەڵگەيە لەسەر ئەوەى كەدەبێت مرۆڤ خۆى ڕادەستى بڕيارەكانى شەريعەت بكات؟

سووڕەتی أنبياء ئایەتەکان 0 - 24

بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٱلۡحَقَّۖ فَهُم مُّعۡرِضُونَ ٢٤

شاراوەیی وناڕوونی هەق نییە كەئەوان هەق نەناسن، بەڵكو بۆیە هەق ناناسن چونكە پشتی تێ دەكەن وڕووی لێ وەردەگێڕن، ئەگەر كەمترین لایەك بەلای هەقا بكەنەوە دەتوانن هەق لەناهەق وپووچەڵ جیا بكەنەوە وهەقیان وەك مانگ وخۆر بۆ دەربكەوێت. سەعدى: ٥٢١.
پرسیار: بۆچى زۆرێك لەخەڵكى گومڕا دەبن؟