قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


١١٤ ١١٤

١١٥ ١١٥

١١٦ ١١٦

ﭿ
١١٧ ١١٧

١١٨ ١١٨
١١٩ ١١٩

١٢٠ ١٢٠


١٢١ ١٢١
١٢٢ ١٢٢

١٢٣ ١٢٣


١٢٤ ١٢٤
١٢٥ ١٢٥
320
سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 114

فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ ٱلۡمَلِكُ ٱلۡحَقُّۗ

وەسفداركردنی فەرمانڕەوایی خوای گەورە بە(هەق) ئاماژەیە بەوەی كەپاشایەتی كردنی ئەوانی تر (چ مرۆڤ یان جگە لەمرۆڤ. و) خاڵی نییە لەناتەواوی وڕەخنە وكەموكورتی. ابن عاشور: ١٦/ ٣١٥.
پرسیار: بەكورتى باسى سێ جياوازى لەنێوان پاشايەتى خودا وپاشايەتى غەيرى خودا بكە.

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 114

وَلَا تَعۡجَلۡ بِٱلۡقُرۡءَانِ مِن قَبۡلِ أَن يُقۡضَىٰٓ إِلَيۡكَ وَحۡيُهُۥۖ وَقُل رَّبِّ زِدۡنِي عِلۡمٗا ١١٤

بە پێی ئەم ئایەتەی سەرەوە، لەكاتی فێربوونی زانستدا دەبێت هەردوولا (بە تایبەت قوتابی) زۆر ڕەچاوی ئەدەب وئاكاری بەرز بكات، هەروەها دەبێت قوتابی سەبر بگرێت تا مامۆستاكەی هەموو قسەكانی تەواو دەكات، جا دوای ئەوە ئەگەر پرسیارێكی هەبوو ئەوا پرسیارەكەی بكات، هەروەها هیچ كاتێك قسە بەمامۆستاكەی نەبڕێت، ئەگینا لەشیرینی وچێژی زانست بێبەش دەبێت. سەعدى: ٥١٤.
پرسیار: قوتابى چى لەم ئايەتە فێر دەبێت؟

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 114

وَلَا تَعۡجَلۡ بِٱلۡقُرۡءَانِ مِن قَبۡلِ أَن يُقۡضَىٰٓ إِلَيۡكَ وَحۡيُهُۥۖ وَقُل رَّبِّ زِدۡنِي عِلۡمٗا ١١٤

چونكە پێغەمبەر(ﷺ) ئەوەندە تامەزرۆی زانست بوو، هەروەها بۆ وەرگرتنی سرووش مەیل وخۆشەویستیەكی زۆری تێدابوو، بۆیە خوای گەورە فەرمانی پێكرد كەداوا لەخوا بكات تا زانستی بۆ زیاد بكات. سەعدى: ٥١٤.
پرسیار: لەم ئايەتەدا يەكێك لەهۆكارە گرنگەكانى دەست گەيشتن بەزانست باسكراوە، ئەو هۆكارە كامەيە؟ ناوى ببە.

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 114

وَقُل رَّبِّ زِدۡنِي عِلۡمٗا ١١٤

ابن مسعود هەر كاتێك ئەم ئایەتەی دەخوێندەوە دەیفەرموو: خوایە! زانست وبیروباوەڕ ودڵنیاییم بۆ زیاد بكە!. بەغەوى: ٣/ ١٤٢.
پرسیار: چۆن بير لەم ئايەتە دەكەيتەوە وسوودى لێ وەردەگریت؟

سووڕەتی طه ئایەتەکان 118 - 119

إِنَّ لَكَ أَلَّا تَجُوعَ فِيهَا وَلَا تَعۡرَىٰ ١١٨ وَأَنَّكَ لَا تَظۡمَؤُاْ فِيهَا وَلَا تَضۡحَىٰ ١١٩

لە ئایەتی (إن لك ألا تجوع فيها ولا تعرى) برسێتی وڕەش وڕووتی ولەئایەتی (وأنك لا تظمأ فيها ولا تضحى)تێنوێتی وژان وئازاری لەش، نەفی كراوە، برسێتی وڕەش وڕووتی لەو ڕووەوە لەیەكەوە نزیكن كەبرسێتی بریتییە لەخاڵیبوونی ناوەوەی لەشی مرۆڤ لەخواردن، خواردن ئێش وئازاری ناوەوەی لەش لەناو دەبات، ڕەش وڕووتیش بریتییە لەخاڵی بوونی دەرەوەی لاشەی مرۆڤە لەو شتانەی كەلەسەرما وگەرمای دەپارێزن (كە بریتییە لەپۆشاك وجل وبەرگ. و) تینوێتی وگەرمای خۆریش لەو ڕووەوە پەیوەندییان بەیەكەوە هەیە كەتینوێتی بریتییە لەئەو ئازارەی كەبەهۆی گەرمای ناوەوەی لەش بەمرۆڤ دەگات وگەرمای خۆریش بریتییە لەو ئێش وئازارەی كەبەهۆی گەرمای دەرەوەی لەش بەمرۆڤ دەگات. ابن عاشور: ١٦/ ٣٢٢.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتانەى سەرەوە برسێتى لەپاڵ ڕەش وڕووتى وتينوێتى لەپاڵ گەرماى خۆر باسكراوە؟

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 123

فَمَنِ ٱتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشۡقَىٰ ١٢٣

ابن عباس دەفەرمووێت: خوای گەورە بووە بەدەستەبەر وكەفیلی ئەو كەسانەی كەقورئان دەخوێننەوە وكاری پێ دەكەن، نە لەدونیادا توشی گومڕایی ببن ونە لەقیامەتدا توشی بەدبەختی ببن. دواتر ئەم ئایەتەی خوێندەوە. قورتوبى: ١٤/ ١٥٦.
پرسیار: ئايا تەنها لەبەر كردنى قورئان بەسە بۆ ئەوەى مرۆڤ ڕزگار بكات؟

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 124

وَمَنۡ أَعۡرَضَ عَن ذِكۡرِي فَإِنَّ لَهُۥ مَعِيشَةٗ ضَنكٗا

كەسێكی لەو جۆرە ئارامی نییە وبەهۆی گومڕاییەوە لەناخۆشترین وتەنگانەترین ژیانایە، جا هەرچەند بەڕواڵەتیش لەناو ناز ونیعمەتدا بێت وهەر شتێكی بوێت بتوانێت بیپۆشێت وهەر خواردنێكی بوێت بتوانێت بیخوات ولەهەركوێ پێیخۆشبێت بتوانێت تێیدا دانیشێت. هەتا دڵی پڕ نەبێت لەئارخەیانی وڕێنوێنی نەكرێت، بەردەوام لەناو نیگەرانی وسەرلێشێواوی ودوودڵی ودڕدۆنگی ژیان بەسەر دەبات، كەئەمە خۆی بۆ خۆی نیشانەی ژیانێكی سەخت ودژوار وناخۆشە. ابن كثير: ٣/ ١٦٤.
پرسیار: ئايا ناز ونيعمەتە بەرچاوەكان نيشانەى خۆشبەختى مرۆڤن؟ بەپێى ئايەتەكە ڕوونى بكەرەوە.