قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮠ

ﱈ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ٦٥ ٦٥ ﭝ ﭞ
ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ
ﭩ ٦٦ ٦٦
ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ٦٧ ٦٧ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ٦٨ ٦٨
ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ٦٩ ٦٩
ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ٧٠ ٧٠
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ
ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ٧١ ٧١
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ٧٢ ٧٢
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ٧٣ ٧٣
ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ
ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ٧٤ ٧٤
ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ
ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ٧٥ ٧٥
ﰑ ﰒ
ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ﰗ ﰘ ﰙ ﰚ ﰛ ﰜ ﰝ ٧٦ ٧٦
316
سووڕەتی طه ئایەتەکان 65 - 66

قَالُواْ يَٰمُوسَىٰٓ إِمَّآ أَن تُلۡقِيَ وَإِمَّآ أَن نَّكُونَ أَوَّلَ مَنۡ أَلۡقَىٰ ٦٥ قَالَ بَلۡ أَلۡقُواْۖ فَإِذَا حِبَالُهُمۡ وَعِصِيُّهُمۡ يُخَيَّلُ إِلَيۡهِ مِن سِحۡرِهِمۡ أَنَّهَا تَسۡعَىٰ ٦٦

جادووگەرەكان مافی ئەوەیان دا بەموسا كەبژاردەی بەدەست بێت، چونكە وایان گومان دەبرد كەهەر جۆرێك بێت هەر ئەوان براوەن. سەعدى: ٨٠٥.
پرسیار: بڕوابوونى شوێنكەوتووانى ناهەق بەخۆيان، بيروبڕواى مرۆڤى باوەڕدا بەپەروەردگار لاواز ولەق ناكات، ئەم باسە لەژێر تيشكى ئام ئايەتەدا ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 67

فَأَوۡجَسَ فِي نَفۡسِهِۦ خِيفَةٗ مُّوسَىٰ ٦٧

سرووشتی مرۆڤ هەر وایە، ئەگینا موسا بڕوای تەواوی بەیارمەتی خودایی هەبوو. سەعدى: ٥٠٨.
پرسیار: بۆچى پێغەمبەر موسا (عليه السلام) ترسا؟ ئايا گومانى بەرامبەر يارمەتى خودا هەبوو؟

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 69

وَلَا يُفۡلِحُ ٱلسَّاحِرُ حَيۡثُ أَتَىٰ ٦٩

ئەم ئایەتەی سەرەوە نەفی هەموو جۆرەكانی خێر وچاكە لەمرۆڤی جادووگەر دەكات (هەرگیز چاوەڕوانی خێر وچاكەیان لێ ناكرێت) بەهێنانی دەستەواژەی (حيث أتى)ـش ئەوەی ڕوون كردووەتەوە كەبابەتەكە گشتگیرە وبۆ هەموو شوێنێكە نەك یەك شوێنی دیاریكراو، ئەمەش نیشانە وبەڵگەی ئەوەیە كەجادووگەر كافرە، چونكە كافر بەهیچ جۆرێك خێر وچاكەی لێ چاوەڕوان ناكرێت ولەهەموو جۆرەكانی ڕزگاری وڕەستگاری ماروم (محروم) وبێبەشە. شەنقيتى: ٤/ ٣٩.
پرسیار: بۆچى مرۆڤى جادووگەر، لەهەموو چاكە وڕستگاريیەك ماروم وبێبەشە؟

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 71

قَالَ ءَامَنتُمۡ لَهُۥ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِي عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحۡرَۖ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَرۡجُلَكُم مِّنۡ خِلَٰفٖ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمۡ فِي جُذُوعِ ٱلنَّخۡلِ وَلَتَعۡلَمُنَّ أَيُّنَآ أَشَدُّ عَذَابٗا وَأَبۡقَىٰ ٧١

كاتێك فیرعەون بینی كەجادووگەرەكان باوەڕیان هێناوە، توڕە بوو، ویستی سزایان بدات، بەڵام ئەوەی زانی كەسزادانی ئەوانە بەهۆی باوەڕهێنانیان بەموسا ئەویش لەدوای گفتوگۆ، دەبێتە پێشێل كردنی پایەكانی گفتوگۆ، لەبەر ئەوە -بە مەبەستی تۆڵە كردنەوە لەوانەی كەباوەڕیان هێناوە وبۆ ئاسوودە كردنی گیانی خۆیشی- ئەوەی كردە بیانوو كەبۆچی پێش مۆڵەت وەرگرتن لەئەو باوەڕیان هێناوە وئیزنیان لەئەو وەرنەگرتووە؟ فیرعەون ئەوەی بەڕووداری وچاوقایمی لەئاڵا (قەڵەم) دا. ابن عاشور: ١٦/ ٢٦٣.
پرسیار: يەكێك لەتايبەتمەنديەكانى مرۆڤى شكستخواردوو هێنانەوەى بڕوبيانوى بێ مانا وبێ بنەمايە، لەژێر تيشكى ئەم ئايەتە پيرۆزە ئەو بابەتە ڕوون بكەرەوە؟!.

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 72

قَالُواْ لَن نُّؤۡثِرَكَ عَلَىٰ مَا جَآءَنَا مِنَ ٱلۡبَيِّنَٰتِ وَٱلَّذِي فَطَرَنَاۖ فَٱقۡضِ مَآ أَنتَ قَاضٍۖ إِنَّمَا تَقۡضِي هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَآ ٧٢

جادووگەرەكان سور وساف ئەوەیان ئاشكرا كرد كەهەڕەشە وگوڕەشەی فیرعەون بەهیچ نازانن وگوێی بۆ ناگرن ولەلایان هیچ بەها وئەرزشێكی نییە، چونكە ئەوان ئێستا گەیشتونەتە پلە وپایەی بڕوا ودڵنیایی، ئەوانەی كەباوەڕیان بەپێغەمبەران دەهێنا هەروا بوون، كاتێك تیشكی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەرانیان بەردەكەوت، زۆر بەخێرایی لەنەزانی ودڵڕەقی ودڵرەشی وكوفرەوە دەچوونە بەر تیشكی باوەڕ ودانایی وپایەداریەوە. ابن عاشور: ١٦/ ٢٦٦.
پرسیار: كاتێك تيشكى پێغەمبەرايەتى بدا لەدڵى باوەڕدارێك چى بەسەر دێت؟

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 72

قَالُواْ لَن نُّؤۡثِرَكَ عَلَىٰ مَا جَآءَنَا مِنَ ٱلۡبَيِّنَٰتِ وَٱلَّذِي فَطَرَنَاۖ فَٱقۡضِ مَآ أَنتَ قَاضٍۖ إِنَّمَا تَقۡضِي هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَآ ٧٢

ئەم قسەیەی جادووگەران پیشاندەری ئەوەیە كەدەبێت مرۆڤی ژیر ودانا خۆشییەكانی دونیا وخۆشییەكانی پەسڵان وهەروەها ناخۆشییەكانی دونیا وناخۆشییەكانی پەسڵان بداتە بەر كێشانەی ژیری!. سەعدى: ٥٠٩.
پرسیار: كاتێك ڕووبەڕووى يەكێك لەچێژ وخۆشییە حەرامەكانى دونيا دەبيتەوە، ئەم ئايەتە ڕێنوێنى تۆ دەكات كەخۆت لەدەست ئەو چێژ وخۆشييە حەرامە ڕزگار بكەیت، لەژێر تيشكى ئەم ئايەتە ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە!.

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 74

إِنَّهُۥ مَن يَأۡتِ رَبَّهُۥ مُجۡرِمٗا فَإِنَّ لَهُۥ جَهَنَّمَ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحۡيَىٰ ٧٤

بە جۆرێك كەهیچ سوودێك لەژیانی خۆی نابینێت، بەمردنیش ئاسوودە وڕزگار نابێت، بەگوێرەی ڕایەك: ڕۆح وگیانی كافر هەڵواسراوە بەقوڕگیا، وەك خوای گەورە وای فەرمووە، كەوابوو ئەو ڕوح وگیانە لێی جیا نابێتەوە تا بمرێت، بەجۆرێكیش لەناو لاشەیدا نامێنێتەوە تا وەك زیندووان بژی. قورتوبى: ١٤/ ١٠٧.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەچۆن سزاى سەختى خواى گەورە لەسەر مرۆڤى كافر دادەبارێن، بەجۆرێك كەلەنێوان مەرگ وژين دايە.