قورئان
ﮠ
ﱈ
ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ
ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ٥٣ ٥٣ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ٥٤ ٥٤ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ٥٥ ٥٥ ﮇ
ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ٥٦ ٥٦ ﮎ ﮏ ﮐ
ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ٥٧ ٥٧ ﮖ ﮗ ﮘ
ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ
ﮣ ٥٨ ٥٨ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ
٥٩ ٥٩ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ٦٠ ٦٠ ﯖ ﯗ
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ٦١ ٦١ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ
ﯫ ٦٢ ٦٢ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ
ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ٦٣ ٦٣
ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ٦٤ ٦٤
ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ مَهۡدٗا وَسَلَكَ لَكُمۡ فِيهَا سُبُلٗا وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَخۡرَجۡنَا بِهِۦٓ أَزۡوَٰجٗا مِّن نَّبَاتٖ شَتَّىٰ ٥٣
(الذي جعل لكم الأرض مهدًا) یانی: ئەو زاتەی زەوی بۆ ئێوە ڕاخست ووەك فەرشی لێكرد بۆ ئێوە. موسا بەجۆرێك پەسنی پەروەردگاری دا كەفیرعەون بەهیچ جۆرێك نە بەحەقیقی ونە بەمەجازی نەتوانێت كاری بەو جۆرەی لەدەست بێت. ئەگەر موسا بیفەرمووایە: خوای گەورە ڕۆزی دەرە، یان توانایە، یان بەجۆرێك لەم جۆرانە باسی خودای بكردایە، لەوانەبوو فیرعەون لەڕێی گەوجاندنی خەڵكەوە لەو جۆرە پەسن وسیفەتانە بۆ خۆی بڕیار بدات. ابن جزى: ٢/ ٢٠.
پرسیار: بانگخوازى سەركەوتوو ئەو كەسەيە كەبەڵگەى قنياتكەرى لەلابێت، چۆن دەتوانیت لەسۆنگەى گفتوگۆى نێوان حەزرەتى موسا وفيرعەونەوە ئەم بابەتە وێنا بكەیت؟
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّأُوْلِي ٱلنُّهَىٰ ٥٤
(لآيات لأولي النهى):یانی: چەند نیشانەیەكی بۆ مرۆڤی ژیر ووێڵ (وێڵ= مرۆڤی ژیر وبەشەرم) تێدایە. (النهی) كۆیە، تاكەكەی دەبێتە (نهیة)، بەم ناوە ناو نراوە چونكە خاوەنەكەی لەكاری ناڕەوا وتاوان دەگێڕێتەوە ونەهی لێ دەكات. بەغەوى: ٣/ ١٢٦.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە مرۆڤە ژيرەكانى بە (لأولي النهى) ناوبردووە؟
كُلُواْ وَٱرۡعَوۡاْ أَنۡعَٰمَكُمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّأُوْلِي ٱلنُّهَىٰ ٥٤
خوای گەورە تەنها مرۆڤە ژیرەكانی بەم ناوە ناو بردووە، چونكە ئەوان سوود لەم نیشانانە وەردەگرن، بەچاوی پەند وئامۆژگارییەوە لێیان دەڕوانن، ئەوانی تر وەك چوارپێ وچەرەندە وئاڵف خۆرەكانن كەبەچاوی پەند وئامۆژگاریەوە لەم بەڵگە ونیشانانە ناڕوانن وگوێ نادەنە ئامانج ومەبەستەكان، بەڵكو تەواوی سوود وبەهرەی ئەوان هەر هەمان سوود وبەهرەی چوارپێیانە كەدەخۆن ودەخۆنەوە ودڵ وئەندامەكانیان غافڵ وبێ ئاگان وپشتیان لەبەڵگە ونیشانەكان كردووە. سەعدى: ٥٠٧.
پرسیار: چ كەسانێك سوود لەنيشانە ونيعمەتەكانى پەروەردگار دەبينن ودرك بەئامانج ومەبەستى ئەو ناز ونيعمەتانە دەكەن؟
قَالَ أَجِئۡتَنَا لِتُخۡرِجَنَا مِنۡ أَرۡضِنَا بِسِحۡرِكَ يَٰمُوسَىٰ ٥٧
فیرعەون بانگەشەی ئەوەی دەكرد كەئەوەی موسا بەئەوی پیشانداوە سیحر وجادوویە ومەبەستی موسا ئەوەیە كەگەل وشوێنكەوتەكانی فیرعەون لەخاك ووڵاتی خۆیان دەربەدەر بكات وزاڵ ببێت بەسەریاندا، فیرعەون دەیەویست قسەكانی كار بكاتە سەر دڵی گەلەكەی، چونكە سرووشتی مرۆڤ وایە دڵی لای خاك ونیشتیمانیەتی، دەرچوون لەخاك ونیشتیمانیان بەلاوە قورس وگرانە وئارێشەیەكی (موشكیلە) نەپساوەیە. سەعدى: ٥٠٨.
پرسیار: بۆچى فيرعەون ئەوەى هەڵبژارد كەگەلەكەى وا تێبگەیەنێت موسا دەيەوێت ئەو وگەلەكەى لەخاك ونيشتيمانى خۆيان دەربەدەر بكات؟
قَالَ مَوۡعِدُكُمۡ يَوۡمُ ٱلزِّينَةِ وَأَن يُحۡشَرَ ٱلنَّاسُ ضُحٗى ٥٩ فَتَوَلَّىٰ فِرۡعَوۡنُ فَجَمَعَ كَيۡدَهُۥ ثُمَّ أَتَىٰ ٦٠
موسا ئەو ڕۆژەی دیاری كرد بۆ ئەوەی سەركەوتنی وشەی یەكخواپەرستی وزاڵبوونی ئایینی خودا وڕیسوایی فیرعەونی سپڵە وبێ ئەمەك وئاشكرا بوون وشكانی باتڵ وهیچ وپووچ، لەناو ئاپۆرای خەڵك وبەدیار چاوی هەمووانەوە بێت، بۆ ئەوەی كەباوەڕی ئەوانە بەهێز ببێت كەحەزیان لەباوەڕ ولایەنگری حەقیقەت وڕاستیە، هەروەها هێز ودەسەڵاتی لایەنگرانی باتڵ وسوپای فیرعەون سست ولاواز ببێت وئەم دەنگوباسە بەتەواوی شار وگوندەكاندا بڵاو ببێتەوە و(هەمووان بیزانن). قورتوبى: ١٤/ ٨٦.
پرسیار: بۆچى موسا ڕۆژى جەژن وكۆبوونەوەى خەڵكى ديارى كرد بۆ بەرەنگاربوونەوەى فيرعەون وجادووگەرەكانى فيرعەون؟
فَتَوَلَّىٰ فِرۡعَوۡنُ فَجَمَعَ كَيۡدَهُۥ ثُمَّ أَتَىٰ ٦٠
كۆ كردنەوەی فرت وفێڵ بەمانای بەڕێوەبردن وشێوازی گفتوگۆیە لەگەڵ موسادا، ئامادەسازی هەموو هۆكارەكان بۆ سەركەوتنی جادووگەرەكان بەسەر موسادا وقنیات كردن بەئامادەبووان كەموسا هیچ بەڵگەیەكی نییە.. ئەم جۆرە لەگفتوگۆ مێژوویەكی كەونارای هەیە ولەمێژە عادەتە، بەجۆرێك كەكەسی گفتوگۆكەر هەموو هێز وتوانای خۆی دەخستە گەڕ بۆ ئەوەی بەڵگە بەرامبەر پووچەڵ بكاتەوەو سوودی لەهەموو هۆكار وفرت وفێڵەكان وەردەگرت بۆ ئەوەی كەبەرامبەر ڕیسوا وسەرشۆڕ بكات، شتی وای بەكار دێنا كەهێز وبیری لایەنی بەرامبەر بەتەواوی سست ولاواز بكات ونابودی بكات. ابن عاشور: ١٦/ ٢٤٧.
پرسیار: لەم ئايەتەدا يەكێك لەشێوازە فيرعەونيیەكان بۆ گفتوگۆ كردن لەگەڵ لايەنى بەرامبەرا باسكراوە، ئەو شێوازە كامەيە؟
فَأَجۡمِعُواْ كَيۡدَكُمۡ ثُمَّ ٱئۡتُواْ صَفّٗاۚ
یەكڕیز بن تا كارتان مەیسەر بێت وباشتر جێبەجێ ببێت، تا زیاتر كار بكەنە سەر دڵیان، هەمووان هەموو هەوڵێكی خۆان بۆ ئەم مەبەستە بخەنە كار. سەعدى: ٥٠٨.
پرسیار: بۆچى جادووگەرەكان داوايان لەيەكتر كرد ڕيز ببن؟