قورئان
ﮠ
ﱈ
ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ
ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ٣٩ ٣٩ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ
ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ٤٠ ٤٠
ﮖ ﮗ ٤١ ٤١ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ
ﮞ ﮟ ﮠ ٤٢ ٤٢ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ٤٣ ٤٣ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ٤٤ ٤٤ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ٤٥ ٤٥ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
٤٦ ٤٦ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ
ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ
ﯼ ٤٧ ٤٧ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ
ﰇ ٤٨ ٤٨ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ٤٩ ٤٩ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ
ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ٥٠ ٥٠ ﰘ ﰙ ﰚ ﰛ ﰜ ٥١ ٥١
وَأَلۡقَيۡتُ عَلَيۡكَ مَحَبَّةٗ مِّنِّي وَلِتُصۡنَعَ عَلَىٰ عَيۡنِيٓ ٣٩
عەبدوڵڵای كوڕی عەبباس (ابن عباس) دەفەرمووێت: خوای گەورە ئەوی خۆشویست ولەدڵی خەڵكیشدا شیرینی كرد. كوڕە زەید (ابن زید) دەڵێ -مانای ئایەتەكە ئاوایە- : كارێكم كرد كەهەر كەسێك تۆی دیبا تۆی خۆشدەویست، تەنانەت فیرعەونیش تۆی خۆش ویست، بۆیە لەویش ڕزگار بووی، ئاسیەی كچی موزاحیم تۆی خۆش ویست بۆیە تۆی كرد بەكوڕی خۆی. قورتوبى: ١٤/ ٥٨.
پرسیار: چ كەسێك خۆشەويستى بەندە دەخاتە ناو دڵى خەڵكدانەوە؟
وَٱصۡطَنَعۡتُكَ لِنَفۡسِي ٤١
ئەگەر كەسێك بیەوێت لەناو خەڵكدا دۆستێك بۆ خۆی هەڵبژێرێت وبیەوێت ئەو دۆستەی بگاتە ئەوپەڕی خۆشەویستی، بۆ ئەو مەبەستە تەواوی هەوڵەكانی خۆی دەخاتە گەڕ، سوود لەهەموو هۆكارەكان وەردەگرێت تا بگات بەوەی كەپێی خۆشە ودەیەوێت بیكات، دەی بەلای تۆوە ئەگەر پەروەردگاری توانا ومەزن بیەوێت كارێكی وا بكات ویەكێك لەبەندەكانی بۆ خۆی هەڵبژێرێت، چ كارێكی بۆ دەكات؟ سەعدى: ٥٠٦.
پرسیار: ئەم ئايەتى سەرەوە چۆن باسى گەورەيى پێغەمبەر موسا دەكات؟
ٱذۡهَبۡ أَنتَ وَأَخُوكَ بِـَٔايَٰتِي وَلَا تَنِيَا فِي ذِكۡرِي ٤٢
خوای گەورە دەفەرمووێت: كاتێك لەكاتی فەرمان ونەهیدا یادی من دەكەن ودەتانەوێت فەرمانەكانم جێبەجێ بكەن ولەنەهییەكانم دوور بكەونەوە، لاواز وبێدەسەڵات مەبن! ئەم كارە (واتە: لاواز وبێدەسەڵات نەبوون) ویستی ئێوە بەهێز دەكات وپایەدارتان دەكات، چونكە هەر كاتێك یادی من بكەن، ئەوا هەموو ئەو نیعمەتانەتان وەبیر دێتەوە كەپێم بەخشیون. تەبەرى: ١٨/ ٣١٢.
پرسیار: ئەو كەسەى كەبانگخوازە چ سوودێك لەيادى خودا وەردەگرێت؟
ٱذۡهَبَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ ٤٣ فَقُولَا لَهُۥ قَوۡلٗا لَّيِّنٗا لَّعَلَّهُۥ يَتَذَكَّرُ أَوۡ يَخۡشَىٰ ٤٤
یەحیای كوڕی مەعاز لەڕاڤەی ئەم ئایەتەدا دەفەرمووێت: (ئەی پەروەردگار!) لەبەرامبەر كەسێك كەخۆی بەخودا دەزانێت ئاوا نەرم ونیانی! دەبێت بەرامبەر بەكەسێك كەخۆی بەبەندەی تۆ دەزانێت چەندە میهرەبان وبەسۆز بیت؟!. قورتوبى: ١٤/ ٦٦.
پرسیار: دواى ڕامان لەم ئايەتە يەكێك لەنموونەكانى سۆز وبەزەيى خواى گەورە لەهەمبەر بەندەكانيا باس بكە!.
فَقُولَا لَهُۥ قَوۡلٗا لَّيِّنٗا لَّعَلَّهُۥ يَتَذَكَّرُ أَوۡ يَخۡشَىٰ ٤٤
ئامانج لەبانگەوازی پێغەمبەران، ڕێنوێنی وگرتنەبەری ڕێگای ڕاستە، نەك خۆ بەگەورە زانین وزمان زبری وتوڕەیی وتۆسنی، بەڵام لەكاتێكدا زمانی شیرین بێ سوود وبێ بەهرە بێت وكەسی بەرامبەر زیاتر یاخی بێت وخۆی بەگەورە بزانێت، ئەوا ئەو كاتە زبری وگزمی (خشونة) ڕەوایە. ابن عاشور: ١٦/ ٢٢٥.
پرسیار: ئامانج ومەبەست لەدانايى لەكاتى بانگەواز وڕێنوێنى خەڵكيدا چییە؟
قَالَ فَمَن رَّبُّكُمَا يَٰمُوسَىٰ ٤٩
فیرعەون نەیویست بپرسێت: پەروەردگاری من كێیە؟ بەڵكو گوتی: پەروەردگاری ئێوە كێیە؟ ئەو تەنانەت نەیویست بەگێڕانەوەی قسەی موسا وهارون دان بەپەروەردگارێتی خوای گەورەدا بنێت وخۆی لەوە پاراست، نەكا دەستە وتاقمەكەی ئەو قسەیە لەو ببیستن وگومانی ئەوەی لێ بكەن كەلەناسینی پەروەردگاردا دڕدۆنگ ودوودڵە! یان دانی بەوەدا ناوە كەپەروەردگارێكی هەیە!. ابن عاشور: ١٦/٢٣٢.
پرسیار: بۆچى فيرعەون نەيپرسى ونەيگوت: پەروەردگارى من كێيە؟ بەڵكو گوتى: پەروەردگارى ئێوە كێيە؟
قَالَ رَبُّنَا ٱلَّذِيٓ أَعۡطَىٰ كُلَّ شَيۡءٍ خَلۡقَهُۥ ثُمَّ هَدَىٰ ٥٠
حەسەن وقەتادە دەفەرموون: خوای گەورە خێر وسوودی بەهەموو شتێك دا وڕێنێونی كرد بۆ ئەو شتەی خێر وچاكەی ئەوی تێدایە. بەغەوى: ٣/ ١٢٤.
پرسیار: خواى گەورە ڕێنوێنى دروستكراوەكانى خۆى كردووە وبەخششى زۆرى بەسەريانەوە هەیە، باسێكى ئەوە بكە.