قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٧٦ ٧٦

٧٧ ٧٧


٧٨ ٧٨
ﭿ
٧٩ ٧٩


٨٠ ٨٠

٨١ ٨١

٨٢ ٨٢


٨٣ ٨٣

٨٤ ٨٤

٨٥ ٨٥

ﯿ ٨٦ ٨٦
290
سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 76

وَإِن كَادُواْ لَيَسۡتَفِزُّونَكَ مِنَ ٱلۡأَرۡضِ لِيُخۡرِجُوكَ مِنۡهَاۖ وَإِذٗا لَّا يَلۡبَثُونَ خِلَٰفَكَ إِلَّا قَلِيلٗا ٧٦

واتە: ئەگەر تۆیان دەركردبا لەدوای دەركردنی تۆ لەمەككەدا هێندە نەدەمانەوە، دوای ئەوەی كەپێغەمبەر(ﷺ) ویارانی بەهۆی ئەزیەت وئازاری قوڕەیش لەمەككە نەمانەوە وكۆچیان كرد بۆ مەدینە، ئەوانیش (واتە: ئەو كافرە زلانەی كەئەزیەتی پێغەمبەریان(ﷺ) دەدا. و) جگە لەماوەیەكی كەم نەبێت، نەمانەوە ولەجەنگی بەدرا سەكەت كران. ابن جزى: ١/ ٤٩٤.
پرسیار: سوننەتى خودا چۆنە بەرامبەر ئەو كەسانەى كەبانگخوازان ومرۆڤە چاكسازەكان ئازار دەدەن؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 79

وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَتَهَجَّدۡ بِهِۦ نَافِلَةٗ لَّكَ عَسَىٰٓ أَن يَبۡعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامٗا مَّحۡمُودٗا ٧٩

پێشەوا بوخاری لەصەحیحەكەیدا لەابن عومەرەوە دەگێڕێتەوە: ڕۆژی پەسڵان خەڵكی دەستە دەستە دەبن، هەر دەستەیەك بەدوای پێغەمبەری خۆیدا دەگەڕێت ودەڵێن: قوربان شەفاعەتمان بۆ بكە! هەتا داواكاریی شەفاعەت دەهێننەوە خزمەت پێغەمبەر(ﷺ). ئەمە هەر ئەو ڕۆژەیە كەخوای گەورە پێغەمبەر(ﷺ) دەگەیەنێت بەپلە وپایەی هەرەپەسەند كراو (مەقامی مەحمود). ابن عاشور: ١٥/ ١٨٥.
پرسیار: مەبەست لەپلە وپايەى پەسەندكراو (مەقامى مەحمود) چییە؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 79

وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَتَهَجَّدۡ بِهِۦ نَافِلَةٗ لَّكَ عَسَىٰٓ أَن يَبۡعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامٗا مَّحۡمُودٗا ٧٩

شەونوێژ خەڵوەت وموناجات وگفتوگۆی تێدایە، گفتوگۆ وموناجاتێك كەخۆت بەتەنها دەیكەیت ولەگەڵ خەڵكدا نیت. قورتوبى: ١٣/ ١٥١.
پرسیار: بۆچى شەونوێژ لەهەموو نوێژەكانى تر جياوازترە؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 81

وَقُلۡ جَآءَ ٱلۡحَقُّ وَزَهَقَ ٱلۡبَٰطِلُۚ إِنَّ ٱلۡبَٰطِلَ كَانَ زَهُوقٗا ٨١

(إن الباطل كان زهوقًا)واتە: پووچەڵ تیادەچێـت، بەڵام هەندێك جار ئەگەر هەق بەرامبەر پووچەڵ ڕانەوەستێت، پووچەڵ خۆی دەردەخات وبرەو پەیدا دەكات، جا هەر هەق وەدەركەوت پووچەڵ خۆی پێ ڕاناگیرێت وخوستی لێ دەبڕێت، هەر بۆیە پووچەڵ هەمیشە لەو شوێنانەدا هەیە كەنیشانەی بەڵگەكانی خوای گەورەی تێدا ناناسرێت. سەعدى: ٤٦٥.
پرسیار: پووچەڵ چ كاتێك هێز وگوڕ وەردەگرێت؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 81

وَقُلۡ جَآءَ ٱلۡحَقُّ وَزَهَقَ ٱلۡبَٰطِلُۚ إِنَّ ٱلۡبَٰطِلَ كَانَ زَهُوقٗا ٨١

فیعلی (كان) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەنابود بوون وتیاچوون خووی شتی پووچەڵە، سرووشتی شتی پووچەڵ وایە كەوەدەردەكەوێت، بەڵام پاش ماوەیەكی كەم لەناو دەچێت. ابن عاشور: ١٥/ ١٨٨.
پرسیار: فيعلى (كان) بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 82

وَنُنَزِّلُ مِنَ ٱلۡقُرۡءَانِ مَا هُوَ شِفَآءٞ وَرَحۡمَةٞ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ

ئەو شیفایەی كەلەقورئاندایە شیفایەكی گشتگیرە وشیفای دڵیش دەگرێتەوە لەگومان ونەفامی ولادان وكەچڕەوی وئامانجی خراپ، چونكە قورئان زانستی دڵنیایی (یەقینی) تێدایە كەدەبێتە بایسی لەناوچونی هەموو گومان ودڕدۆنگییەك، هەروەها ئەو پەند وئامۆژگاریانەش دەگرێتەوە كەتەواوی ئەو شتانە لەناو دەبات كەلەگەڵ فەرمانی خوای گەورەدا دژە، بێگومان دەبێتە شیفاش بۆ لاشەی مرۆڤ ودەرد ونەخۆشی لەناو دەبات. سەعدى: ٤٦٥.
پرسیار: قورئان لەچ ڕوويەكەوە دەبێتە شيفا؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 85

وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلرُّوحِۖ قُلِ ٱلرُّوحُ مِنۡ أَمۡرِ رَبِّي وَمَآ أُوتِيتُم مِّنَ ٱلۡعِلۡمِ إِلَّا قَلِيلٗا ٨٥

ئەم ئایەتەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئەگەر كەسێك لەبارەی شتێكەوە پرسیاری لەكەسێك كرد وزیاتر پێویستی بەشتێكی تر بوو، دەبێت پرسیارلێكراو وەڵامی ئەو پرسیارە نەداتەوە وباسی ئەو شتەی بۆ بكات كەزیاتر ئەوەی پێویستە وڕێنمایی بكات (بۆنموونە: كەسێك نوێژەكانی ناڕەوانە ونازانێت جوان نوێژ بكات ودێت لەبارەی شتێك پرسیار دەكات كەپێویست نییە، دەبێت ئەو كەسەی كەپرسیاری لێكراوە ژیرانە پێی بڵێت: تۆ لەوە گەڕێت، وەرە با باسی نوێژت بۆ بكەم! جا دوای ئەوە بەباشی پایەكانی نوێژی بۆ ڕوون بكاتەوە وفێری نوێژێكی ڕەوان ودروستی بكات. و). سەعدى: ٤٦٦.
پرسیار: زۆر جار دەبينين كەخەڵكدانێك لەبارەى شتێكى وەها پرسيار دەكەن كەنە سوودى دونيايى تێدايە نە سوودى دينى، لەو كاتەدا ئەو مامۆستايەى كەپرسيارى لێ كراوە دەبێت چ جۆرە وەڵامێك بداتەوە؟