قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٥٩ ٥٩


ﭿ ٦٠ ٦٠


٦١ ٦١


٦٢ ٦٢

٦٣ ٦٣



٦٤ ٦٤

٦٥ ٦٥

٦٦ ٦٦
288
سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 59

وَءَاتَيۡنَا ثَمُودَ ٱلنَّاقَةَ مُبۡصِرَةٗ فَظَلَمُواْ بِهَاۚ وَمَا نُرۡسِلُ بِٱلۡأٓيَٰتِ إِلَّا تَخۡوِيفٗا ٥٩

بۆیە بەتایبەتی باسی سەموود وپەرجوو وموعجیزەی سەموود كراوە، چونكە ئەو دەنگوباسە لەناو عەرەبدا بەربڵاو بووە وئاسەوار وپاشماوەی ئەوانە لەناو خاكی عەرەبدا بووە ونزیك بووە لەدانیشتوانی شاری مەككە، بەجۆرێك كاتێك كاروانەكانی شاری مەككە بەمەبەستی بازرگانی بەرەو شام دەچوون، لەكاتی چوون وگەڕانەوەدا شوێنەوارەكانی سەموودیان چاو پێدەكەوت. ابن عاشور: ١٥/ ١٤٤.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا تەنها باسى سەموود كراوە؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 60

وَمَا جَعَلۡنَا ٱلرُّءۡيَا ٱلَّتِيٓ أَرَيۡنَٰكَ إِلَّا فِتۡنَةٗ لِّلنَّاسِ وَٱلشَّجَرَةَ ٱلۡمَلۡعُونَةَ فِي ٱلۡقُرۡءَانِۚ وَنُخَوِّفُهُمۡ فَمَا يَزِيدُهُمۡ إِلَّا طُغۡيَٰنٗا كَبِيرٗا ٦٠

كاتێك كەپێغەمبەر(ﷺ) هەواڵی شەوڕەوی پێ دان وباسی زەققومی كرد هەندێك لەوانە ئینكارییان كرد ودەیانگوت: ئەم قسانە لەگەڵ ژیری وئاوەزا یەك ناگرنەوە! ئیتر خوای گەورە ئەم ئایەتەی ناردە خوارەوە وفەرمووی: (وما جعلنا الرؤيا التي أريناك إلا فتنة للناس والشجرة الملعونة في القرآن) واتە: تاقیكردنەوەیەكە بۆ خەڵكی، بۆ ئەوەی باوەڕدار وبێباوەڕ لێك جیا بكرێنەوە. یەكێكی تر لەو شتانەی كەپێغەمبەر(ﷺ) هەواڵی بەوان دا ئەوە بوو كەبەهەشت ودۆزەخی دیوە، ئەمەش یەكێكە لەو شتانەی كەبۆ ترساندن باسكراوە، وەك خوای گەورە فەرموویەتی: (وَنُخَوِّفُهُم فَمَا يَزِيدُهُم إِلاَّ طُغيَانًا كَبِيرًا).الجامع الكلام: ٤/ ٢٤٥.
پرسیار: بەپێى ڕامان لەو ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەئەوەى پێغەمبەر(ﷺ) ديويەتى وهەواڵى لەبارەوە داوە چۆن چۆنى دەبێتە تاقيكردنەوە بۆ خەڵكى؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 60

وَنُخَوِّفُهُمۡ فَمَا يَزِيدُهُمۡ إِلَّا طُغۡيَٰنٗا كَبِيرٗا ٦٠

بۆیە هەردوو دەستەواژەی (نخوفهم) و (يزيدهم)بەشێوەی فیعلی موزاریع باسكرا، چونكە مانای دووبارە بوونەوە ونوێبوونەوەی هەڕەشەیان تێدایە، جا هەر كاتێك ئەو هەڕەشانە نوێ دەبوونەوە، سەركێشی ویاخیبوونی ئەوانیش زیاتر دەبوو. ابن عاشور: ١٥/ ١٤٩.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا هەردوو دەستەواژەى (نخوفهم) و(يزيدهم) بەشێوەى فيعلى موزاريع باسكرا؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 62

قَالَ أَرَءَيۡتَكَ هَٰذَا ٱلَّذِي كَرَّمۡتَ عَلَيَّ لَئِنۡ أَخَّرۡتَنِ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَأَحۡتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلٗا ٦٢

(لأحتنكن ذريته) نەوەكانی گومڕا وڕیشەكێش دەكەین. واتە: زاڵ دەبم بەسەریاندا ودەستەمۆیان دەكەم، ئەم ( لأحتنكن )ـه، لە(تحنیك الدابە) وەرگیراوە، واتە: بەستنەوەی چەناگەی ئاژەڵ بۆ ئەوەی دەستەمۆ وماڵی ببێت. ابن جزى: ١/ ٤٩١.
پرسیار: مەبەست لەزاڵبوونى شەيتان بەسەر مرۆڤا چییە؟ چ نيشانەيەكى هەيە؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 64

وَٱسۡتَفۡزِزۡ مَنِ ٱسۡتَطَعۡتَ مِنۡهُم بِصَوۡتِكَ

دەنگی شەیتان، بریتییە لەهەر دەنگ وبانگ ونەڕەیەك كەبەمەبەستی نافەرمانی لەخوداوە لێی دەرچێت وخەڵكی بۆ نافەرمانی بانگ بكات، لەابن عباس وموجاهیدەوە دەگێڕنەوە فەرموویانە: مەبەست لەدەنگی شەیتان مۆسیقا ونەی وتەپڵە. قورتوبى: ١٣/ ١١٨.
پرسیار: شەيتان چۆن چۆنى بەدەنگى خۆى مرۆڤەكان هەڵدەپەڕێنێت؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 64

وَٱسۡتَفۡزِزۡ مَنِ ٱسۡتَطَعۡتَ مِنۡهُم بِصَوۡتِكَ وَأَجۡلِبۡ عَلَيۡهِم بِخَيۡلِكَ وَرَجِلِكَ

هەر كەس قسەیەك بكات وقسەكە خواپەرستی نەبێت، یان هەر كەسێك نەی یان فلووت یان دەفی حەرام یان تەپڵ لێ بدات، ئەوە دەنگی شەیتانە، هەر كەسێك بەمەبەستی نافەرمانیكردنی خودا لەسەر پێییەكانی بڕوا، ئەوە سەربازی پیادەی شەیتانە، هەر كەسێكیش بەسواریی بەرەو نافەرمانیكردنی خودا بڕوات، ئەوە سەربازێكی سواریی ناو سوپای شەیتانە. ابن قيم: ٢/ ١٤٢و ١٤٣.
پرسیار: مەبەست لەدەنگ وسەربازى سوار وپيادەى شەيتان چییە؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 64

وَشَارِكۡهُمۡ فِي ٱلۡأَمۡوَٰلِ وَٱلۡأَوۡلَٰدِ وَعِدۡهُمۡۚ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ إِلَّا غُرُورًا ٦٤

شەیتان بەهۆی سوود (ڕیبا) وخەرج كردنی پارە لەتاوان وئەو جۆرە شتانە دەبێتە شەریك وهاوبەشی كار وكاسبی مرۆڤی تاوانبار، هاوبەشی شەیتان لەمنداڵیشدا بەوە دەبێت كەژنێك بەشێوەی ناڕەوا لەپیاوێك دووگیان ببێت ومنداڵی بیژوو وزۆڵی لێ پەیدا ببێت، یان بەوەی كەباوك ودایك وبەخێوكەری منداڵ هان دەدات بۆ ئەوەی ناوی خراپ بەمنداڵەوە بنێن، وەك عەبد شەمس (بەندەی خۆر)، یان عبد الحارث وئەو جۆرە ناوە خراپانە. ابن جزى: ١/ ٤٩٢.
پرسیار: چەند نموونەيەك لەهاوبەشى وشەريكايەتى شەيتان لەدارايى ومنداڵى مرۆڤدا باس بكە؟