قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮜ

ﱆ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ٤٣ ٤٣
ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ
ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ٤٤ ٤٤

ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ٤٥ ٤٥
ﮁ ﮂ
ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ٤٦ ٤٦
ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ٤٧ ٤٧
ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ
ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ
٤٨ ٤٨
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ٤٩ ٤٩
ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ٥٠ ٥٠
ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ٥١ ٥١
ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ٥٢ ٥٢
ﯹ ﯺ ﯻ
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ٥٣ ٥٣
ﰇ ﰈ
ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ٥٤ ٥٤
272
سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 43

فَسۡـَٔلُوٓاْ أَهۡلَ ٱلذِّكۡرِ إِن كُنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ ٤٣

ئەم ئایەتە بەئاماژە ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەزانایان دادگەرن، هەروەها پاكانەیە بۆ زانایان، چونكە خوای گەورە فەرمانی داوە پرسیار لەزانایان بكرێت، بەم كارە بەرپرسیارێتی لەئەستۆی مرۆڤی نەفام هەڵدەگیرێت، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەخوای گەورە زانایانی كردووە بەئەمانەتدار وهەڵگری پەیام وسرووشی خوای گەورە كەبریتییە لەقورئانی پیرۆز وفەرموودەی پێغەمبەر(ﷺ). سەعدى: ٤٤١.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەئەم ئايەتە بەڵگەيە لەسەر گەورەيى زانايان.

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 43 - 44

فَسۡـَٔلُوٓاْ أَهۡلَ ٱلذِّكۡرِ إِن كُنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ ٤٣ بِٱلۡبَيِّنَٰتِ وَٱلزُّبُرِۗ وَأَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ ٱلذِّكۡرَ

بەڕێزترین وگەورەترین ئەهلی زیكر (زانست) بریتین لەئەوانەی كەهەڵگری قورئانن، لەڕاستیدا زانایانی شارەزا لەقورئان ئەهلی زانستی ڕاستەقینەن، ئەوان لەهەموو كەسێك زیاتر شیاوی ئەوەن بەئەهلی زیكر ناو ببرێن، هەر بۆیە خوای گەورە فەرموویەتی: (بالبينات والزبر وأنزلنا إليك الذكر) واتە: قورئانمان دابەزاند بۆ تۆ (لەم ئایەتەدا مەبەست لەزیكر قورئانە، كەواتە ئەهلی زیكر هەڵگرانی پەیام وزانستی قورئانن. و). سەعدى: ٤٤١.
پرسیار: بەڕێزترين زانا ئەو كەسەيە كەزياتر لەهەمووان لەقورئانەوە نزيكە، ئەم قسە بەپێى ئايەتى قورئان بسەلمێنە.

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 47

أَوۡ يَأۡخُذَهُمۡ عَلَىٰ تَخَوُّفٖ فَإِنَّ رَبَّكُمۡ لَرَءُوفٞ رَّحِيمٌ ٤٧

دەستەواژەی (أوْ يَأْخُذَهُمْ عَلى تَخَوُّفٍ):دوو مانا هەڵدەگرێت، یەكەم: بەمانا (علی نقص) دێت، واتە: هەموویان بەجارێك وكتوپڕ لەناو نابات، بەڵكو كەم كەم سەروەت وسامان وكەسەكانیان لێ دەسێنێتەوە تا لەناو دەچن، بۆیە فەرموویەتی: (فَإِنَّ رَبَّكُمْ لَرَؤُفٌ رَحِيمٌ) چونكە ئەم جۆرە گرتن وتۆڵەیە لەهەموو جۆرەكانی تر ئاسانترە، جا پێشەوای باوەڕداران عومەری كوڕی خەتتاب مانای (تخوف)ی لێ گیر ببوو، نەیدەزانی بەمانا چییە ومەبەست چییە، تا ئەوەی كەڕۆژێك پیاوێكی عەشیرەتی هوزەیل گوتی: (تخوف) لەشێوەزاری ئێمە بەمانا (تنقص) دێت -واتە: گرتن ولەناو بردن بەكەمەكەمە ولەسەرخۆ-. دووەم: (تخوف) لەخەوفەوە وەرگیراوە -واتە: ترس- واتە: پێش ئەوان گەلێكی تر لەناو دەبات بۆ ئەوەی ئەوان لەلەناوچوون بترسن، جا كاتێك كەچاوەڕێی سزا دەكەن ولێی دەترسن ئەوە ئیتر توشی سزاكە دەبن. ابن جزى: ١/ ٤٦٥.
پرسیار: ڕستەى ( أو يأخذهم على تخوف ) يانى چى؟

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 45 - 47

أَفَأَمِنَ ٱلَّذِينَ مَكَرُواْ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن يَخۡسِفَ ٱللَّهُ بِهِمُ ٱلۡأَرۡضَ أَوۡ يَأۡتِيَهُمُ ٱلۡعَذَابُ مِنۡ حَيۡثُ لَا يَشۡعُرُونَ ٤٥ أَوۡ يَأۡخُذَهُمۡ فِي تَقَلُّبِهِمۡ فَمَا هُم بِمُعۡجِزِينَ ٤٦ أَوۡ يَأۡخُذَهُمۡ عَلَىٰ تَخَوُّفٖ فَإِنَّ رَبَّكُمۡ لَرَءُوفٞ رَّحِيمٌ ٤٧

خوای گەورە میهرەبان وبەخشندەیە، سەبارەت بەدابەزاندنی سزا بۆ تاوانباران پەلە ناكات، بەڵكو مۆڵەت وسەلامەتی وڕزق وڕۆزییان پێ دەدات، كەچی ئەوانیش لەولاوە نافەرمانی خودا دەكەن وئازاری دۆستانی خودا دەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا خوای گەورە دەرگاكانی تەوبەی خستووەتە سەرپشت وداوایان لێ دەكات كەواز لەو تاوانانە بهێنن كەدەبنە مایەی زیان بۆیان، بەڵێنی ئەوەشیان پێ دەدات كەئەگەر واز لەخراپە بهێنن وتەوبە بكەن، ئەوا لێیان خۆش دەبێت وباشترین ناز ونیعمەتیان پێ دەبەخشێت. سەعدى: ٤٦١.
پرسیار: بۆچى كۆتايى ئەو ئايەتانەى كەهەڕەشەیان تێدايە بەو ناوانەى خودا تەواو دەبن كەماناى سۆز وبەزەييان تێدايە؟

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 50

يَخَافُونَ رَبَّهُم مِّن فَوۡقِهِمۡ وَيَفۡعَلُونَ مَا يُؤۡمَرُونَ۩ ٥٠

بە یەكدەنگی هەموو زانایان ئەم ئایەتە ناوی ئایەتی سوژدەیە، حیكمەت ودانایی سوژدە لێرەدا ئەوەیە كەمرۆڤی باوەڕدار ئەوە دەربخات كەلەڕیزی چاكەكاران وئەوانەی كەوێنەی فریشتەكانن، لەبردنی سوژدەدا بۆ خوای گەورە هاوبەش بن. ابن عاشور: ١٤/ ١٧١.
پرسیار: سوژدە بردن لەكاتى خوێندنەوەى ئەم ئايەتەدا چ دانايى وحيكمەتێكى تێدايە؟

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 51

وَقَالَ ٱللَّهُ لَا تَتَّخِذُوٓاْ إِلَٰهَيۡنِ ٱثۡنَيۡنِۖ إِنَّمَا هُوَ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞ

لێرەدا تەنها داوای ترسان لەخودا كراوە، بەڵام ئەوەش دەگەیەنێت كەتەنها دەبێت ئومێدمان بەخودا هەبێت، چونكە كورتهەڵێنانی ترس لەترسان لەخودا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهەموو هێز ودەسەڵاتێك تایبەت كراوە بەخوداوە. ابن عاشور: ١٤/ ١٧٤.
پرسیار: بۆچى لێرەدا تەنها داواى ترسان لەخودا كراوە؟

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 53

وَمَا بِكُم مِّن نِّعۡمَةٖ فَمِنَ ٱللَّهِۖ ثُمَّ إِذَا مَسَّكُمُ ٱلضُّرُّ فَإِلَيۡهِ تَجۡـَٔرُونَ ٥٣

واتە: چۆن لەغەیری خودا دەترسن لەكاتێكدا ناز ونیعمەتەكانتان تەنها لەلایەن خوداوەیە (فإليه تجأرون) واتە: بەدەنگی بەرز داوای هاوكاری دەكەن ودەكڕوزێنەوە. ابن جزى: ١/ ٤٦٦.
پرسیار: چۆن ئەم ئايەتە دەكەيتە بەڵگە لەسەر ئەوەى كەیەكخواپەرستى يەكێكە لەشتە سرووشتيەكانى مرۆڤ ولەگەڵ فيترەتى مرۆڤايە؟