قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٣٤ ٣٤


٣٥ ٣٥

ﭿ ٣٦ ٣٦




٣٧ ٣٧

٣٨ ٣٨


٣٩ ٣٩

٤٠ ٤٠

٤١ ٤١

ﯿ ٤٢ ٤٢
260
سووڕەتی إبراهيم ئایەتەکان 0 - 34

وَءَاتَىٰكُم مِّن كُلِّ مَا سَأَلۡتُمُوهُۚ وَإِن تَعُدُّواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ لَا تُحۡصُوهَآۗ

(لا تحصوها): چونكە ناز ونیعمەتەكان هێندە زۆرن ناتوانن بیانژمێرن ودیارییان بكەن كەژمارەیان چەندە، وەك ناز ونیعمەتی بیستن (كێ دەتوانێت هەژماری بكات وژمارەیەكی بۆ دابنێت؟ و) وەك ناز ونیعمەتی بینین، جوانی ڕووخسار، سەلامەتی ولەشساغی، ڕزق وڕۆزی، هەموو ئەو ناز ونیعمەتانەی تر كەخوای گەورە بەمرۆڤی بەخشیوە. قورتوبى: ١٢/ ١٤٥.
پرسیار: ئايا مرۆڤ دەتوانێت ئەو ناز ونيعمەتانە بژمێرێت كەخواى گەورە پێى بەخشيوە؟

سووڕەتی إبراهيم ئایەتەکان 0 - 35

وَإِذۡ قَالَ إِبۡرَٰهِيمُ رَبِّ ٱجۡعَلۡ هَٰذَا ٱلۡبَلَدَ ءَامِنٗا

خوای گەورە هەم بەگوێرەی شەرع وهەم بەگوێرەی ڕێز، نزاكەی حەزرەتی ئیبراهیمی گیرا كرد، ئەوەتا لەڕووی شەرعیەوە مەككە حەرامە (واتە: گژوگیا برین ودرەخت بڕینەوە وڕاو وئەو جۆرە شتانەی تێدا حەرامە. و) خوای گەورە بەئەندازەیەك مەككەی حەرام كردووە كەهەر ستەمكارێك بەنییەتی خراپە وە بڕواتە ناو مەككە، خوای گەورە تێكی دەشكێنێت، وەك ئەوەی كەهاوەڵانی فیل وستەمكارانی تری تێكشكاند. سەعدى: ٤٢٦.
پرسیار: گيرابوونى نزاكەى حەزرەتى ئيبراهيم چەند ڕوو وشێوزاى هەيە؟

سووڕەتی إبراهيم ئایەتەکان 0 - 36

وَمَنۡ عَصَانِي فَإِنَّكَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ٣٦

حەزرەتی ئیبراهیم لەڕووی دڵسۆزی ومیهرەبانی خۆی، داوای لێبووردنی بۆ ئەوانەش كرد كەنافەرمانی ئەویان كردووە. سەعدى: ٤٢٧.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە سۆز وميهرەبانى پێغەمبەران بەرامبەر بەگەل وئوممەتەكانى خۆيان باس بكە، هەروەها ئەوە ڕوون بكەرەوە كەمرۆڤى بانگخواز چ سوودێك لەم ئايەتە دەبينێت؟

سووڕەتی إبراهيم ئایەتەکان 0 - 37

رَبَّنَا لِيُقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ

بیانكە بەیەكتارپەرست ونوێژ خوێن، چونكە نوێژ كردن تایبەتترین وگەورەترین خواپەرستیە، هەر كەسێك نوێژەكانی بەڕێكوپێكی بكات هەموو خواپەرستییەكانی تریش جێبەجێ دەكات. سەعدى: ٤٢٧.
پرسیار: بۆچى كاتێك حەزرەتى ئيبراهيم نزاى خێرى بۆ ڕۆڵە ونەوە ونەتيژەكانى كرد، لەناو هەموو خواپەرستيەكاندا ناوى نوێژى هێنا؟

سووڕەتی إبراهيم ئایەتەکان 0 - 39

ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي وَهَبَ لِي عَلَى ٱلۡكِبَرِ إِسۡمَٰعِيلَ وَإِسۡحَٰقَۚ إِنَّ رَبِّي لَسَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ ٣٩

مەبەست لەو فەرموودەیەی حەزرەتی ئیبراهیم كەفەرمووی: (إن ربي لسميع الدعاء) بیستنی تایبەتە، واتە ئەو بیستنەی كەوەڵامدانەوە وگیراكردنی لەگەڵدایە، نەك بیستنی گشتی، چونكە خوای گەورە هەموو دەنگێك دەبیستێت. الجامع الكلام: ٤/ ١٢٠.
پرسیار: خواى گەورە هەموو دەنگێك دەبيسێت، دەى بۆچى حەزرەتى ئيبراهيم بەشێوەيەكى تايبەت باسى ئەوەى كرد كەخواى گەورە بيسەرە ونزاكان دەبيستێت؟

سووڕەتی إبراهيم ئایەتەکان 0 - 42

وَلَا تَحۡسَبَنَّ ٱللَّهَ غَٰفِلًا عَمَّا يَعۡمَلُ ٱلظَّٰلِمُونَۚ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمۡ لِيَوۡمٖ تَشۡخَصُ فِيهِ ٱلۡأَبۡصَٰرُ ٤٢

واتە: وەك حەزرەتی ئیبراهیم سەبر وخۆڕاگری بكە بەپیشە وهاوەڵپەرستان ئاگادار بكەرەوە كەمۆڵەت درانیان لەلایەن خوداوە بەمانای ئەوە نییە كەلەكارەكانیان ڕازییە، چونكە سوننەتی خودا وایە تا ماوەیەك مۆڵەت بەستەمكاران دەدات. مەیمونی كوڕی میهران دەفەرمووێت: ئەمە جۆرێك هەڕەشەیە لەستەمكار ودڵدانەوەی ستەم لێكراوە. قورتوبى: ١٢/ ١٥٧.
پرسیار: ئايا دواكەوتنى دابارينى سزا بەسەر مرۆڤى ستەمكاردا، نيشانەى ئەوەيە كەخواى گەورە بەو ستەمانە ڕازييە؟

سووڕەتی إبراهيم ئایەتەکان 0 - 42

إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمۡ لِيَوۡمٖ تَشۡخَصُ فِيهِ ٱلۡأَبۡصَٰرُ ٤٢

واتە: لەترسدا وبەهۆی نائارامیانەوە لەبینینی ئەو دیمەنە سەخت وپڕ لەمەترسیانەی ڕۆژی قیامەت ناتوانن چاو بپتێنن. سەعدى: ٤٢٧.
پرسیار: بۆچى لەقيامەتدا خەڵكى ناتوانن چاو بپتێنن وهەوڵەق دەبن وجموجووڵ لەخۆيان دەبڕن؟