قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



١٠٩ ١٠٩


١١٠ ١١٠
ﭿ
١١١ ١١١

١١٢ ١١٢


١١٣ ١١٣


١١٤ ١١٤

١١٥ ١١٥


١١٦ ١١٦
ﯿ
١١٧ ١١٧
234
سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 110

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ فَٱخۡتُلِفَ فِيهِۚ

جا لەكاتێكدا جوولەكەكان سەبارەت بەكتێبەكەی خۆیان چەند دەستە بن وڕاڕا ودودڵ بن وڕای جیاوازیان لەسەری هەبێت، ئیتر سەیر نییە كەبڕوایان بەو قورئانە نەبێت كەبۆ تۆ ڕەوانە كراوە وباوەڕی پێ نەهێنن ولەناو شك وگوماندا بتلێنەوە. سەعدى: ٣٩٠.
پرسیار: ئەوانەى كەگومانيان لەقورئان هەيە لەچ شتێكدا لەگەڵ جوولەكەدا لەيەك دەچن؟ ڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 112

فَٱسۡتَقِمۡ كَمَآ أُمِرۡتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ

خوای گەورە فەرمانی خۆڕاگری وڕاوەستاوی وبەردەوامیی بەپێغەمبەر(ﷺ) وبەشوێنكەوتووانی داوە، ئەم فەرمانە زۆرترین كاریگەری هەیە لەسەركەوتن بەسەر دوژمن وملكەچ نەبوون لەبەرامبەر ئەوانەی دژی ئایینن. ابن كثير: ٢/ ٤٤٣.
پرسیار: بۆچى دواى باسكردنى ئەوانەى كەدژە دينن وڕاڕان، خواى گەورە فەرمانى خۆڕاگرى بەسەر پێغەمبەر(ﷺ) وشوێنكەوتوانيا كرد؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 113

وَلَا تَرۡكَنُوٓاْ إِلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ فَتَمَسَّكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنۡ أَوۡلِيَآءَ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ١١٣

ابن عباس دەفەرمووێت: مەیل نەدەن. وشەی (ركون) بەمانا مەیلی دڵ وخۆشەویستییە، ئەبو عالیە دەفەرمووێت: واتە: لەكار وكردەوەی ئەوان ڕازی مەبن. سووددی دەفەرمووێت: واتە: هیچ كاتێك پەسنی ستەمكاران مەدەن!. بەغەوى: ٢/ ٤٢٨.
پرسیار: مەيلدان بەستەمكاران چ نيشانەيەكى هەيە؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 113

وَلَا تَرۡكَنُوٓاْ إِلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ فَتَمَسَّكُمُ ٱلنَّارُ

ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەپێویستە مرۆڤی باوەڕدار لەستەمكار وگوناهبار وبیدعەكار دوور بكەوێتەوە، چونكە دانیشتن وهاوڕێیەتی لەگەڵ ئەوانەدا یان كوفرە یان تاوان، چونكە هاوڕێیەتی بەبێ خۆشەویستی سەرناگرێت. قورتوبى: ١١/ ٢٢٦.
پرسیار: مرۆڤى باوەڕدار دەبێت چ پێوەرێكى بۆ هەڵبژاردنى هاوڕێ هەبێت؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 113

وَلَا تَرۡكَنُوٓاْ إِلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ فَتَمَسَّكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنۡ أَوۡلِيَآءَ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ١١٣

ئەمە هەڕەشەیە لەو كەسانەی كەهاوڕێیەتی كەسی ستەمكار دەكەن! ئەی دەبێت خودی ستەمكار چ هەڕەشەیەكی لێ بكرێت؟ داوا لەخوای گەورە دەكەین كەلەڕیزی ستەمكاراندا نەبین. سەعدى: ٣٩١.
پرسیار: چۆن ئەم ئايەتە دەكەيتە بەڵگە بۆ ئەوەى كەهەڕەشەى سەخت وتوند لەستەمكار كراوە؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 114

وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ طَرَفَيِ ٱلنَّهَارِ وَزُلَفٗا مِّنَ ٱلَّيۡلِۚ إِنَّ ٱلۡحَسَنَٰتِ يُذۡهِبۡنَ ٱلسَّيِّـَٔاتِۚ ذَٰلِكَ ذِكۡرَىٰ لِلذَّٰكِرِينَ ١١٤

تەنها باسی نوێژ كراوە، بەهۆی ئەوەی كەنوێژ وەك ئیمان وبیروباوەڕە، لەكاتی هاتنی موسیبەتدا مرۆڤ بەهۆی نوێژەوە داوای كۆمەكی لەخوای گەورە دەكات. هەر كاتێك پێغەمبەر(ﷺ) خەم وخەفەتێكی بەسەردا بهاتایە، دەستی بەنوێژكردن دەكرد وبەهۆی نوێژەوە داوای كۆمەكیی لەخوای گەورە دەكرد. قورتوبى: ١١/ ٢٢٧.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە گەورەيى نوێژ ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 115

وَٱصۡبِرۡ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجۡرَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ ١١٥

سەرەتا خوای گەورە فەرمانی كرد كەپابەند بین، دواتر فەرمانی كرد بەسەبر بین، پەیوەندی لەنێوان ئەم دوو فەرمانەدا لێرەدایە: جێبەجێ كردنی هەموو فەرمانێك بەشی خۆی سەختی وناڕەحەتی تێدایە، دەبێت مرۆڤ بۆ گوێڕایەڵی كردنی فەرمانەكان بەپێچەوانەی نەفس وهەوای خۆی كار بكات، كەواتە جێی خۆیەتی دوای فەرمان كردن بەكارێك فەرمان بەسەبر وخۆڕاگریش بكرێت، بۆ ئەوەی هەر كەسە وبەگوێرەی توانایی خۆی بەسەبر وخۆڕاگربێت. ابن عاشور: ١٢/ ١٨٢.
پرسیار: سەرەتا خواى گەورە فەرمانى كرد كەئيستيقامە وپابەنديمان هەبێت، دواتر فەرمانى كرد بەسەبر بين، پەيوەندى لەنێوان ئەم دوو فەرمانەدا چییە؟