قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٦٣ ٦٣


٦٤ ٦٤
ﭿ
٦٥ ٦٥


٦٦ ٦٦

٦٧ ٦٧


٦٨ ٦٨

٦٩ ٦٩


٧٠ ٧٠

ﯿ ٧١ ٧١
229
سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 64

وَيَٰقَوۡمِ هَٰذِهِۦ نَاقَةُ ٱللَّهِ لَكُمۡ ءَايَةٗۖ

بۆیە خوای گەورە نیسبەتی ئەو وشترەی دایە لای خۆی (و فەرمووی: وشتری خودا. و) چونكە بەهێز ودەسەڵاتێكی نائاسایی درست كرابوو (واتە: وەك هەموو وشترێكی تر لەوشتری نێر ومێ دروست نەكرابوو، بەڵكو بەفەرمانی خودا ووەك موعجیزەی حەزرەتی صاڵح لەبەردێكی زل هاتە دەرەوە. و). ابن عاشور: ١٢/ ١١٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە ئەو وشترەى نيسبەت دايە لاى خۆى وفەرمووى: وشترى خودا؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 65

فَعَقَرُوهَا فَقَالَ تَمَتَّعُواْ فِي دَارِكُمۡ ثَلَٰثَةَ أَيَّامٖۖ ذَٰلِكَ وَعۡدٌ غَيۡرُ مَكۡذُوبٖ ٦٥

(فعقروها): (واتە: سەریان بڕی. و) لەڕاستیدا یەك كەس سەری بڕی (بە بۆچوونی مرۆڤ دەبوو بفەرمووێت: سەری بڕی. و) جا بۆیە سەربڕینی وشترەكە نیسبەت درایە لای هەموویان، چونكە بەڕەزامەندی هەموویان وشترەكە سەربڕا (بۆیە وەك ئەوە وایە كەبەهەموویانەوە سەریان بڕیبێت. و). قورتوبى: ١١/ ١٥٤.
پرسیار: وەك دەبينين هەندێك كەس خۆيان خراپە ناكەن، بەڵام بەوە ڕازى دەبن كەخەڵكى تر خراپە بكات، ئەو جۆرە كەسانە چ بڕيار وحوكمێك دەيانگرێتەوە؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 67

وَأَخَذَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ ٱلصَّيۡحَةُ فَأَصۡبَحُواْ فِي دِيَٰرِهِمۡ جَٰثِمِينَ ٦٧

(مانای ئایەتەكەلە تەفسیری م هەژارەوە: ئەوانەش كەناهەقیان كرد، نارەتەیێ (قیڕە)یەكی وایان بۆهات لەناو ماڵانی خۆیاندا دەمەوڕوو هەستیان لێ بڕا. و) خوای گەورە ناوی گەلی سەموودی نەبرد وفەرمووی: ئەوانەی كەستەم وناهەقییان كرد، بۆ ئەوەی ئاماژە بێ بەهۆكاری ئەو سزایە كەبریتییە لەستەم، ستەمیش بریتییە لەشیرك وهاوەڵپەرستی (كە لەناو ئەو گەلەدا باوبوو. و) دیسان ئەمە وەك دركە وكینانە هاوەڵپەرستانی مەككەی تێگەیاندووە كە(وریا بن وباوەڕ بهێنن ودەست لەشیرك هەڵگرن. و) نەكا سزایەكی وەك سزای گەلی سەموودتان بەسەردا بێت، چونكە ئەوانیش ستەمكار بوون. ابن عاشور: ١٢/ ١١٤.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە جياتى ناو بردنى سەموود فەرمووى: (الذين ظلموا)؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 69

وَلَقَدۡ جَآءَتۡ رُسُلُنَآ إِبۡرَٰهِيمَ بِٱلۡبُشۡرَىٰ قَالُواْ سَلَٰمٗاۖ

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەدەبێت پێش قسەكردن سڵاو بكرێت. سەعدى: ٣٨٥.
پرسیار: دەست پێكردنى فريشتەكان بەسڵاو كردن، چ مانا ومەبەستێك دەگەيەنێت؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 69

فَمَا لَبِثَ أَن جَآءَ بِعِجۡلٍ حَنِيذٖ ٦٩

یەكێك لەڕەوشتەكانی میوانداری لەم ئایەتەدا ئەوەیە كەزۆر بەخێرایی خێراتنی میوان بكرێت، واتە: خاوەن ماڵ بەخێرایی ئەو شتەی كەئامادەیە ولەبەردەستە پێشكەشی میوانەكانی بكات، ئەوەندەی كەلەتوانایدایە پێشكەش بەمیوانەكانی بكات وزۆر نەكات لەخۆی وشتێك لەدەرەوەی توانای ئەودا بوو خۆی بۆ سەغڵەت نەكات. قورتوبى: ١١/ ١٥٩.
پرسیار: باسى يەكێك لەداب ونەريتەكانى ميواندارى بكە كەلەم ئايەتەدا باس كراوە.

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 70

فَلَمَّا رَءَآ أَيۡدِيَهُمۡ لَا تَصِلُ إِلَيۡهِ نَكِرَهُمۡ وَأَوۡجَسَ مِنۡهُمۡ خِيفَةٗۚ قَالُواْ لَا تَخَفۡ إِنَّآ أُرۡسِلۡنَآ إِلَىٰ قَوۡمِ لُوطٖ ٧٠

(كاتێك میوانەكانی حەزرەتی ئیبراهیم لەلایەن حەزرەتی ئیبراهیمەوە پێشوازییان لێكرا وخواردنیان بۆ برا، دەستیان بۆ خواردنەكە نەبرد وهیچیان نەخوارد، بۆیە حەزرەتی ئیبراهیم ترسی لێ نیشت. و) قەتادە دەفەرمووێت: هۆكاری ئەو ترسەی حەزرەتی ئیبراهیم ئەوە بوو كەكاتێك میوان دەچووە ماڵی كەسێك ئەگەر هیچی نەخواردایە ئەوە وایان گومان دەبرد كەئەو میوانە نییەتی خێر وچاكەی نییە، بەڵكو نییەتی شەڕ وخراپەی هەیە (چونكە حەزرەتی ئیبراهیم كورد بووە ولەكوردەواریدا وا باو بووە وئێستاش ئەو باوە كەم تا كوتێك ماوە كەپێویستە میوان نمەكی خاوەن ماڵ بكات، ئەگەر نمەكیان نەكات مانای وایە نییەتی خراپی هەیە وبۆیە نمەكیان ناكات تا نمەكگیر نەبێت. و). بەغەوى: ٢/ ٤١٢.
پرسیار: بۆچى كاتێك ميوانەكانى حەزرەتى ئيبراهيم هيچيان نەخوارد، حەزرەتى ئيبراهيم ترسى لێ نيشت؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 70 - 71

إِنَّآ أُرۡسِلۡنَآ إِلَىٰ قَوۡمِ لُوطٖ ٧٠ وَٱمۡرَأَتُهُۥ قَآئِمَةٞ فَضَحِكَتۡ

ئێمە نێردراوین بۆ لای گەلی لوط بۆ ئەوەی سەرنگونیان بكەین ولەناویان بەرین، لەو كاتەدا سارە خاتوون بەهۆی خۆشحاڵی لەبیستنی ئەو هەواڵە پێكەنی، چونكە ئەو گەلە خراپەكارییەكی زۆریان بەرپا كردبوو، كوفر ودژایەتییان گەیشتبووە لوتكە. ابن كثير: ٢/ ٤٣٣.
پرسیار: بۆچى سارە خاتوون بەبيستنى قسەى ميوانەكان خۆشحاڵ بوو وپێكەنى؟