قورئان
ﮗ
ﱄ
ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ
ﭩ ٢٩ ٢٩ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ
ﭴ ٣٠ ٣٠ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ
ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ
ﮓ ﮔ ﮕ ٣١ ٣١ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ٣٢ ٣٢ ﮥ ﮦ
ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ٣٣ ٣٣ ﮰ ﮱ
ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ٣٤ ٣٤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ
ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ
٣٥ ٣٥ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ
ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ٣٦ ٣٦ ﰅ ﰆ ﰇ
ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ٣٧ ٣٧
وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْۚ إِنَّهُم مُّلَٰقُواْ رَبِّهِمۡ وَلَٰكِنِّيٓ أَرَىٰكُمۡ قَوۡمٗا تَجۡهَلُونَ ٢٩
ڕستەی (وما أنا بطارد الذين آمنوا):بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئەوانە داوایان لەحەزرەتی نوح كردووە كەباوەڕدارەكان لەخۆی بتۆرێنێت ودووریان بخاتەوە. (إنهم ملاقوا ربهم) واتە: لەڕۆژی پەسڵان وبەیەك گەیشتندا بەرەو لای پەروەردگار دەگەڕێنەوە وپاداشت لەخوای گەورە وەردەگرنەوە. قورتوبى: ٢/ ٣٩٧.
پرسیار: يەكێك لەنيشانەكانى بانگخوازى ڕاستەقينە ئەوەيە كەهەموو چين وتوێژێكى كۆمەڵگاى مەبەستە وتەنها چينێك ناگرێت وگوێ بەوانى تر نەدات، ئەم قسەيە بەپێى ئەم ئايەتە ڕوون بكەرەوە.
وَيَٰقَوۡمِ مَن يَنصُرُنِي مِنَ ٱللَّهِ إِن طَرَدتُّهُمۡۚ
واتە: چ كەسێك من لەبەرامبەر سزای خودا دەپارێزێت؟ چونكە تۆراندن ودەركردنی ئەوانە دەبێتە هۆی سزایەك كەجگە لەخوای گەورە كەس ناتوانێت بەری پێ بگرێت. سەعدى: ٣٨١.
پرسیار: ئەم باسە ڕوون بكەرەوە كەبانگخواز بۆى نییە كەخەڵكى هەژار وداماو دوور بخاتەوە.
وَيَٰقَوۡمِ مَن يَنصُرُنِي مِنَ ٱللَّهِ إِن طَرَدتُّهُمۡۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ٣٠
واتە: چ كەسێك من دەردەكات یان ڕزگارم دەكات (من الله) لەسزا وخەشمی خودا، چونكە دەركردنی ئەو هەژارانە تانە وتەشەردانێكە لەوان وهیچ هۆكارێكی بەرچاوی لای خوای گەورە نییە وخوای گەورە پێی خۆش نییە كەسووكایەتی بەدۆستەكانی بكرێت. ابن عاشور: ١٢/ ٥٦.
پرسیار: سووكايەتى كردن بەدۆستەكانى خوا ـ ئەگەرچى ئەو دۆستانەى خودا كەسانى لاواز وبێ كەس وبێ لانە بن ـ بەڵام لاى خواى گەورە زۆر گەورەن وقابيلى قبووڵ نیيە، ئەم باسە ڕوون بكەرەوە.
قَالُواْ يَٰنُوحُ قَدۡ جَٰدَلۡتَنَا فَأَكۡثَرۡتَ جِدَٰلَنَا فَأۡتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ ٣٢
گفتوگۆ كردن لەمەڕ ئایینەوە كارێكی پەسەندە، بۆیە حەزرەتی نوح وپێغەمبەرانی تریش سەبارەت بەئایین وگەیاندنی ئایین لەگەڵ گەلەكانی خۆیاندا گفتوگۆیان كردووە بۆ ئەوەی حەق وڕاستی ئاشكرا ببێت، جا هەر كەسێك حەقی پەسەند كرد وشوێنی كەوت ئەوە ڕزگار بووە، هەر كەسێكیش وەری نەگرت وشوێنی نەكەوت ئەوە بەدبەخت وهەژگ بەسەر بووە، بەڵام گفتوگۆكردن بۆ پاڵپشتی كردن لەناهەق وبەمەبەستی پیشاندانی ناهەق بەهەق، ئەوە كارێكی ناپەسەندە وهەر كەسێك ئەو كارە بكات لەدونیا وپەسڵاندا سەركۆنە ولۆمە دەكرێت. قورتوبى: ١١/ ١٠٥.
پرسیار: گفتوگۆى نەشياو وناهەق ڕوون بكەرەوە.
قَالُواْ يَٰنُوحُ قَدۡ جَٰدَلۡتَنَا فَأَكۡثَرۡتَ جِدَٰلَنَا فَأۡتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ ٣٢
جۆرێك لەجۆرەكانی گفتوگۆ، گفتوگۆی پەسەندە، واتە لەبەرامبەر جەنگاوەرە كافرەكاندا بكرێت وهیوای ئەوە هەبێت كەباوەڕ بهێنن، وەك لەم ئایەتە وهەروەها ئایەتی﴿وَجَٰدِلۡهُم بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ﴾ [النحل: 125] دەردەكەوێت، گفتوگۆی ناپەسەندیش ئەوەیە كەلەنێوان باوەڕداراندا ئەنجام دەدرێت وبەدوای شتی لاوەكیدا دەگەڕێن وپرسوجۆی دەكەن، پێغەمبەری خوا(ﷺ) نەهی كردووە لەو جۆرە گفتوگۆیانە وزانایانیش بەناپەسەندیان زانیوە، خودا یارمەتیدەرە وپاڵپشتی هەمووانە. ابن عەتيە: ٣/ ١٦٦.
پرسیار: گفتوگۆى پەسەند ڕوون بكەرەوە.
قَاَلَ إنِّمَا يَأتِيكُم به اْللَّهُ إن شَاءَ ومَا أَنتُم بمُعجِزِينَ
(وما أنتم بمعجزين) واتە: ئەوانەی كەهەڵدێن.. هەندێكیش دەڵێن: بەهۆی زۆریی ژمارەتان سەركەوتوو نابن ، چونكە بەهۆی ئەو زۆربوونەوە لەخۆ بایی ببوون، دەشت وكێویان پڕ كردبوو. قورتوبى: ١١/ ١٠٦.
پرسیار: ئەگەر خواى گەورە گومڕابوونى لەچارەى كەسێكدا نووسيبێت، ئايا بانگەواز وبانگخوزا هيچ سوودێكى پێ دەگەيەنن؟
فَلَا تَبۡتَئِسۡ بِمَا كَانُواْ يَفۡعَلُونَ ٣٦
واتە: خەمبار مەبە! ئەوانە تێك دەشكێنم وتۆ لەدەستی ئەوانە ڕزگار دەكەم، ئا لەو كاتەدا بوو كەحەزرەتی نوح تووك ونەفرەتی لێكردن. بەغەوى: ٢/ ٣٩٨.
پرسیار: حەزرەتى نوح چ كاتێك تووك ونەفرەتى لەگەلەكەى خۆى كرد؟ لەم باسە چ سوودێك دەبينرێت؟